Download PDF of the full report here.
پوختەی راپۆرت و پێشنیارەکان بە پی دی ئێف لێرە دابەزێنە
تنزيل الملخص و التوصيات بي دي اف
پاش سەرهەڵدانی لەناکاوی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئيسلامی (داعش)، هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕۆڵی سەرەکيان هەبووە لە ڕووی سهقامگيركردنی باری ئەمنيەوە. بەڵام لە ڕوانگەی نيشتيمانسازيهوه، رۆڵی نەرێنی وهيان مهترسی ئەو هێزانە لەدوای بەزاندنی ڕێکخراوی داعش له سهر دهوڵهتی عێراقی پێويستی به ههڵسهنگاندنه، كه ئهوهش بابهتی ئهو راپۆرته شيكاريهيه و تێيدا چەندين پێشنياز سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ مەترسيە رهچاوكراوهكانی حەشدی شەعبی لە مەودای نزيک و مامناوەنديدا خراونهته ڕوو.
هێزەکانی حەشدی شەعبی لەچەند کروپێکی جياواز پێکدێن و تا رادهيهك ڕەنگە کێبرکێی دەسەڵات لەگەڵ دەوڵەت بکەن. بۆ ئەم مەبەستەش سەرکردەکانی ئەو هێزانە له ههڵمهتهكانياندا پهيامی نيشتيمانی (ناسیۆناليستی) تايبهت به خۆيان بەکاردەهێنن، كه ئەوەش دەرفەتەکانی بەردەم كاراكردنی دهوڵهت و درووستبوونی يهكڕيزيی و تهبايی کەمتر دەکات. لەرێگەی هێزەکانيان و چالاکیه ئەمنیهكانيان، ئەم سەرکردانە کێبرکێی دەسەڵات لەگەڵ سوپای عێراق دەکەن و ئەوەش کاریکەری ڕاستەوخۆی لەسەر تێڕوانينەکان سەبارەت بە خوودی دەوڵەت هەیە. ئەوە جگە لەەوەی کە ئەندامانی ئەو هێزانە كارە سەربازيەکانيان بەکار دەهێنن بۆ وەدەستهێنانی مەرامی سياسی. هەڵبەتە بوونی چەندين گروپی ڕکابەر سوودی ئەوتۆيان بۆ پتهوكردنی يهكڕيزيی عیراق نابێت و ڕەنگە ببنە هۆی بهردهوامبوونی ناكۆكیی و تووند و تيژی. بەو پێیە، بەرنگاربوونەوەی ئەو بهربهستانهی کە پەيوستن بە حەشدی شەعبيهوە دەبیتە یەکێک لە بابەتە هەرە گرنگەکان لە عێراقی دوای بەزاندنی ڕێکخراوی داعش.
هەڵبەتە چارەسەری کۆتایی بۆ ئەم کێشەیە بهوه دهكرێ كه هێزەکانی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێندرێنهوه و به شێوازی ئاوێتهكردن تێکەڵ بە هێزە ئەمنيە عێراقيە نيزاميهكان بكرێنهوه. وە بوونی سوپا پێويسته گشتگير بێ و شانبەشانی هێزی پۆليس و پاسەوانی سنور لە ژێر فەرماندارێتی يەکگرتوو بێت و ملكهچی چاودێری لایەنێکی مەدەنی بیت. ئهوهش نەک تەنيا بەهایەکی گرنگە بۆ يارمەتيدانی پەرەسەندنی یەکێتی نيشتيمانيی، بەڵکو مەرجێکی سەرەکیە بۆ كاراكردنی سێکتەری ئەمنيی بە کۆی گشتی. بەڵام بە رەچاوکردنی دۆخی ئێستا لە ڕووی ئەمنی و ئاشتەوایی و ويستی سياسیەوە، ڕەنگە بەديهێنانی ئەم ئامانجە كارێکی ئاسان نەبێت، بۆیە ئەو پرۆسەیە پێوستی بە دياريكردنی قۆناخێکی گواستنهوهيه بۆ ئەوەی پێشکەوتن لەم بوارانەدا ئەنجامبدرێت پێش ئەوەی بە شێویەکی واقيعيانە هێزەکانی حەشدی شەعبی تێکەڵی هێزە ئەمنیەکانی عێراق بکرێن.
پاش بەزاندنی داعش، پێویستە حکومەتی عێراق هەوڵبدات پلاتفۆرمێکی سياسی لەسەر بنەمای یەکێتی نيشتيمانيی و چاکسازيی دروست بكات، بە جۆرێك کە چاکسازيی ڕاستەقینە لە سيکتەری ئەمنی و له هاندانی پرۆسەی ئاشتەوایی لەخۆبگرێت. وە لەهەمان کاتدا، پێویستە پرۆگرامێک دابمەزرێندرێت بۆ یارمەتیدانی ئەو ئەندامانەی کە ئارەزوومەندن له دوای شەڕی داعش بچنه نێو هێزە عێراقيەکان، يان لە چەکدارهوە ببنهوه هاوڵاتی سڤيل. ئەم پڕۆسە دووبەشييە نەک تهنيا ڕێگە بە هەڵوەشانەوەی پەيتا پەیتای هێزەکانی حەشدی دەدات له پێناوی يهكڕيزيی عێراق، بهڵکو سوپای عێراقيش بەهێز دەکات. لەکاتی ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە، پێویستە حکومەتی عێراقی کاری هاوبەشی سەربازيی لەگەڵ حەشدی شەعبی بوەستێنێت و دەست بکات بە ئاوێتەکردن وسنووردارکرن و فشارکردن لەسەر هێزە جياوازەکانی نێو حەشدی شەعبی لەسەر بنەمای ئاستی دڵسۆزيی (ولاء) بۆ دەوڵەت. ئەنها بەم چەشنە پڕۆسەیەكی گشتگيری هەڵوەشاندنەوە و ئاوێتەبوون لەسەر بنەمای ڕێکەوتنی فەرميی لەگەڵ هێزە چەکدارەکان وەک چارەسەری کۆتایی بۆ کێشەی ئەمنی لە عێراق دێتە ئاراوە. بێگومان ئەم پرۆسەیە پێویستی بەوەیە کە لەگەڵ رهوتی لۆکاڵی بگونجێندرێت و حکومەتی عێراقی کۆنتڕۆڵی ئەم پڕۆسەیە بكات. خۆ ڕەنگە ئەم پرۆسەیە وای پێويست بیت کە تا ئاستێك دەرچوون لەسەر بنەما گشتیەکانی پرۆسەی هەڵوەشاندنەوە و چەكدانان و ڕێکخستنەوە (Demobilisation, Disarmament and Reintegration, DDR) بکرێت ئەمەش تەنها له بهرژهوهنديی سەرکەوتنی پرۆسەکەدایە.
Download PDF of the full report here.