ئینستیتیوت هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پڕۆژەی توێژینەوەی هەمەچەشن لە چوارچێوەی پێنج پرۆگرام:
- سیاسەتی نێودەوڵەتی و ئاسایشی نیشتمانی
- دیموکراسیەت و فەرمانڕەوایەتی
- ئابووری و وزە و ژینگە
- زانست و تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوزاری گشتی
- کۆمەڵگا و کۆمەڵگەی مەدەنی و پەرەپێدانی کلتوری
- السياسة الدولية والأمن القومي
سیاسەتی نێودەوڵەتی و ئاسایشی نیشتمانی
پرۆگرامی سیاسەتی نێودەوڵەتی و ئاسایشی نیشتمانی هەڵدەستێت بە لێکۆڵینەوەی کاریگەری سیاسەتی نێودەوڵەتی و ناوخۆ و ڕووداوەکان لەسەر ئاسایشی وڵاتان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەگەڵ هەڵسەنگاندنی کاریگەری ڕووداوە سیاسیی، ئابووری و ئەمنییەکان کە چۆن دەکرێت داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێنابکەن، لەگەڵ ئەو هەڕەشە و دەرفەتانەی بەشێوەیەکی گشتی بۆ وڵاتانی ناوچەکەی دێنن. بۆ بینینی پرۆژەکانی ژێر ئەو پرۆگرامە، سەردانی لاپەڕەی پرۆژەکان بکە.
دیموکراسیەت و فەرمانڕەوایەتی
پرۆگرامی دیموکراسی و فەرمانڕەوایەتی تیشکدەخاتە سەر پرۆسەی بنیاتنانی نەتەوە (نیشتیمانسازی) و چەندین بواری لێکۆڵینەوە لەخۆدەگرێت لە سیستەمی سیاسیی، مافەکانی مرۆڤ، دامەزراوە دیموکراسییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی تادەگاتە سەروەری یاسا، حکومڕانیەتی دروست و چاکسازی لە سیستەمی فەرمانڕەوایەتی. بۆ بینینی پرۆژەکانی ژێر ئەو پرۆگرامە، سەردانی لاپەڕەی پرۆژەکان بکە.
ئابووری و وزە و ژینگە
پرۆگرامی ئابووری و وزە و ژینگە هەڵدەستێت بە لێکۆڵینەوەی ئەو سیاسەت و ستراتیژیانەی کە لە لایەن وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیڕەودەکرێن کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی توانای ئابووری و کەمکردنەوەی پشتبەستنیان بە هایدرۆکاربۆن (سامانی سروشتی) و بە نێودەوڵەتیکردنی تواناکانیان لە بواری ئابووری و بازرگانی. ئەم پرۆگرامە هەڵدەستێت بە لێکۆڵینەوەی ئەو هەڕەشە و دەرفەتانەی کە ڕووبەڕووی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبنەوە دوابەدوای گۆڕانکارییە نوێکان لە سیستەمی سیاسیی. بەهەمان شێوە، لێکۆڵینەوەی کاریگەری گەشەی ئابووری، پێشکەوتنی ژێرخان و گۆڕانکارییەکانی دیمۆگرافیا لەسەر ژینگە. بۆ بینینی پرۆژەکانی ژێر ئەو پرۆگرامە، سەردانی لاپەڕەی پرۆژەکان بکە.
زانست و تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوزاری گشتی
ئەم پرۆگرامە تیشکدەخاتە سەر سیاسەت و ستراتیژییەکانی پاراستنی تەندروستی و دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی کواڵیتی بەرز و پەروەردە و خزمەتگوزاری گشتی بۆ گشت هاوڵاتیان. لەگەڵ لێکۆڵینەوەی کاریگەرییەکانی زانست و تەکنەلۆژیا لەسەر کۆمەڵگا و ئابووری. هەڵسەنگاندنی سیاسەتەکانی وەبەرهێنان لە لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی ژێرخانی ناوخۆیی، سەرچاوە مرۆییەکان، توانای داهێنان و ڕێگاکانی سوود وەرگرتن لە پێشکەوتنی نێودەوڵەتی. هەرەوەها لێکۆڵینەوە لە چاکسازی سیستەمی خوێندنی بنەڕەت و باڵا و ڕاهێنانی پیشەیی و بنیاتنانی تواناکان (تواناسازی). بۆ بینینی پرۆژەکانی ژێر ئەو پرۆگرامە، سەردانی لاپەڕەی پرۆژەکان بکە.
کۆمەڵگا و کۆمەڵگەی مەدەنی و پەرەپێدانی کلتوری
ئەم پرۆگرامە بایەخدەدات بە لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی هەمەچەشن دەربارەی مافی مرۆڤ، ئایین، نەتەوە (نەژاد)، ڕەگەز، خێزان، کۆمەڵگا، کلتور، مێژوو و شوێنەوارزانی (زانستی شوێنەوار). بۆ بینینی پرۆژەکانی ژێر ئەو پرۆگرامە، سەردانی لاپەڕەی پرۆژەکان بکە.