ئینستیتیوت بەم میتۆدانەی خوارەوە ئامانجەکانی دەپێکێت:
- ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی دەربارەی سیستەمی سیاسیی، فەرمانڕەوایەتی، ئابووری، ئاسایشی نیشتمانی، سیاسەتی نێودەوڵەتی، تەندروستی، ژینگە، پەروەردە و زانست و تەکنەلۆژیا.
- ئامادەکردنی لێکۆڵینەوە و پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری پسپۆریی بۆ دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان لە چەندین بوار.
- پێشکەشکردنی شیکاری سەربەخۆ دەربارەی ئەو ئاستەنگ و دەرفەتە هەستیارانەی کە ڕووبەڕووی هەرێمەکە دەبنەوە.
- پێشکەشکردنی ڕاوێژی تایبەت بە داڕشتنی سیاسەت بۆ دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان، هەروەها پێدانی ڕاسپاردەی سیاسیی کرداریی.
- بەشداریپێکردنی دامەزراوە حکومی، گشتی و تایبەتەکان (ئەهلی) و گۆمەڵگەی مەدەنی لە گفتوگۆی کراوە و داخراو لەمەڕ پرسە سیاسیییەکان.
- بەشداریپێکردنی شارەزایانی ئەکادیمی، پێشەنگانی (ڕابەران) کەرتی گشتی و تایبەت، داڕێژەرانی سیاسەت و بڕیاربەدەستان (بڕیاردەران) لە گفتوگۆ، سیمینار، ۆرکشۆپ و کۆنفرانس.
- پێشکەشکردنی ڕاهێنان لەسەر بەڕێوەبردنی دامەزراوەی حکومی و ناحکومی.
- بڵاوکردنەوەی داتا و زانیاری پەیوەست بە كوردستان، عێراق و سەرانسەری ناوچەکە بە چاپکراوی، ئەلیکترۆنی، چاپی بینرا و بیستراوی ڕاپۆرتی توێژینەوەکان، ژورناڵ (گۆڤاری ئەکادیمی)، بلۆگ، ڕێبەر، کتێب، پوختەی چاودێری سیاسیی و ناوەڕۆکی سیمینارەکان.
- چاودێری ڕووماڵی هەواڵی ئەو ڕووداو و پێشهاتانەی کاریگەرییان هەیە لەسەر ناوچەکە بە گشتی و عێراق و کوردستان بە تایبەتی.