Back

پەرەسەندنی پەیوەندیە گشتگیرەكانی نێوان ئەمریکا و عێراق

پەرەسەندنی پەیوەندیە گشتگیرەكانی نێوان ئەمریکا و عێراق

  • ئەلینا رۆمانوسكی، باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە عێراق
  • هیوا عوسمان، میدیاكار، 964+ میدیا (دوێنەر)

ئەم دیبەیتە لە دیداری مێری ٢٠٢٤ لە نێوان رۆژنامەنووس هیوا عوسمان و ئالینا ڕۆمانۆڤسکی ، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق. گفتوگۆکان تیشکیان خستە سەر  پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق. لەم دیبەیتەدا باس لە کۆمەڵێک پرسی هەستیار و ستراتیژی کرا،  لەوانە هاوکاری سەربازی و سزاکانی ئەمریکا لەسەر عێراق و چاکسازییە ئابوورییەکان  و ئاسایشی ناوچەکە، پەیوەندییەکانی ئێران و پێگەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان. تێکڕای دیبەیتەکە لێرەدا  پێشکەش کراوە، تەنها بە سوکی دەستکاری هەندێک ووشە ڕستە کراوە بۆ مەرامی ڕێزمانی و ڕوونی گفتوگۆکە وپێشکەشکردنی هەموو ناوەڕۆک وبابەتەکان  کە لەلایەن بەشداربووانەوە وروژێنران.

دیبەیتەکە

هیوا عوسمان: دوای خولەکێک دەیگۆڕم بۆ زمانی ئینگلیزی- پێویست ناکات نیگەران بیت، من تەنها پێشەکییەکان دەکەم. زۆر سوپاس بۆ خاتوو باڵیۆز. سوپاس بۆ قبوڵکردنی بانگهێشتنامەکە. هیوادارم بتوانین گفتوگۆیەک بکەین کە بتوانێت هەندێک هەواڵ دروست بکات- وەک ڕۆژنامەنووسێک زۆر بە وردی تویتەکانت دەکەم لە +964 بەدواداچوون دەکەین، بەڵام هەمیشە هەندێک شت هەیە کە نایبینین یان نایخوێنینەوە. بە هۆکاری ئاشکرا لە تویت و لێدوانەکانتدا، کۆمەڵێک شت هەن کە حەز دەکەین لێرەدا بیانبینین یان زیاتر دەربارەیان بزانین.

با لە فیلەکەی ژوورەکەوە دەست پێ بکەم- یان باشتر بڵێم، فیلەکەی ناوچەکە. ئەمریکا بە پێشەنگی داکۆکیکارێکی مافەکانی مرۆڤ ناسراوە و لە ڕابردوودا هەندێک هەڵوێستی بەهێزت هەبووە. ئێستا نوخبەی عێراق لە گرنگی پەیوەندییەکی بەردەوام و درێژخایەن لەگەڵ ئەمریکا تێدەگەن. بەڵام ئەوەی ئەوان سەریان لێ شێواوە هەڵوێستی ئەمریکایە سەبارەت بە دڕندەییەکانی ناوچەکەیە- لە سەردەمی سەدامەوە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە تا ئەوەی ئەمڕۆ لە غەززە دەیبینین. چی بە نوخبەی ئێمە دەڵێیت؟

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی: سەرەتا دەمەوێت زۆر سوپاسی ڕێکخەرانی دیداری مێری ئەمساڵ بکەم. ساڵانە سەدان کەس دەهێنن- و من دەبینم ئەمڕۆ ژوورێکی پڕ لە خەڵکە- سەدان کەس دێن و لە دیپلۆماتکاران، بەرپرسانی حکومەت، سەرکردە باڵاکان و بیرمەندە ناسرواەکان بۆ ئەوەی گوێبیستی دۆخەکە بن، چ لێرە و چ لە ناوچەکەدا. زۆر خۆشحاڵم کە ئەمساڵ جارێکی تر لێرەم بۆ بەشداریکردن لە دیالۆگێک کە پێموایە زۆر گرنگە و زانست و بیرکردنەوەی زۆرێک لێرە لە عێراق و دەوروبەری ناوچەکە بەرەوپێش دەبات. کەواتە، زۆر سوپاس بۆ ئەوەی ئەمەی ڕێکسختوە.

من بەدوای دلاوەر ، سەرۆکی مێری، دەگەڕێم، بەڵام ڕەنگە ئەو بگەڕێتەوە دایرە خەریکی و ڕێکخستنی دیدارەکەیە.

با کەمێک باسی ڕۆڵی ئەمریکا و پەیوەندی بەرفروامان لێرە لە عێراق بکەم و ئەوەی ئێمە هەوڵی بنیاتنانی دەدەین  کە بە تەواوی بەردەوامە و مافێ مرۆڤ لەخۆدەگرێت کە زۆر گرنگە.

هەرەوک دەزانن، پەیوەندی ٣٦٠- نەک ١٨٠- واتای ئەوەیە کە ئێمە هەموو شتێک دەکەین. ئێمە دەمانەوێت ئەو پەیوەندییە بگوازینەوە کە لە ماوەی دەیەی ڕابردوو یان زیاتردا هەمانبووە، لە پەیوەندییەکی زۆر قورسەوە کە تایبەتە بە ئاسایش بوە بۆ پەیوەندییەک کە بەڕاستی قورسایی یەکسان- ڕەنگە قورسایی زیاتریش- بخاتە سەر بابەتەکانی وەک بازرگانی و وزە، مافی مرۆڤ، حوکمڕانی، بنیاتنانی کەرتی تایبەت، و پشتیوانیکردنی خواستەکانی گەلی عێراق، بەتایبەتی ژنان و گەنجان، لە بنیاتنانی داهاتوویاندا.

لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی ڕابردوودا گۆڕانکاری بەرچاو ڕوویداوە. وە پێموایە ئەمریکا- وەک تۆ ناوت لێنابووین، فیلە گەورەکەی ژوورەکە- بەڵام فیلی گەورەی دیکە لە ژوورەکە و لە ناوچەکەدا هەن. من زۆر بەختەوەر بووم کە لە ماوەی دوو ساڵ و نیوەکەی ڕابردوودا لە عێراق خزمەتم کردووە بۆ ئەوەی یارمەتی پێشخستنی پەیوەندییەکانمان بدەم لەو بوارانەی کە لە ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیدا هەن و ڕووماڵکراون کە تا ئێستاش زۆر چالاکە. هەم ئێمە و هەم حکومەتی عێراق پێمان وایە کە سوودی هەیە لە پەرەسەندن و ئاراستەی پەیوەندییەکەمان.

سەبارەت بەو خاڵەی ئاماژەت پێێ دا کە  ناوچەکەیە، قسەکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و خەڵکی عێراق سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە بەڕاستی گرنگە. ئێمە توانیومانە ئەوە بکەین. ئەمانە پرسگەلێکی سەختن کە وڵاتانی ناوچەکە بە عێراقیشەوە کێشەیان هەیە لەسەری. بەڵام بەشێکی زۆر گرنگ بووە لە پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانمان- باسکردن لەسەر ناوچەکە و چۆن دڵنیابین لەوەی ئەم ناوچەیە خۆی بە مەبەست یان بەبێ مەبەست خۆی لە شەڕێکدا نەبینێتەوە.

هیوا عوسمان: سوپاس. ئایا فڕۆکە ئیسرائیلییەکانتان بینی کە بە ئاسمانی عێراقەوە بەرەو ئێران فڕین؟

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی: مەبەستت من؟ ئەی تۆ فڕۆکە ئیسرائیلییەکانت بینی؟

هیوا عوسمان: باڵیۆزخانە بینیویانە؟ ئەوە پرسیاری منە. تۆ بڕیارە نوێنەری ئەمریکا بیت.

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی: ئەمریکا بەشداریی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا نەکرد. عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەریە، ئێمەش کۆنترۆڵی ئاسمانی عێراق ناکەین.

هیوا عوسمان: بەباسکردنی سەروەری، پێم خۆشە باسی ئابووری بکەم. ئابووری عێراق زۆر پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت و ئەمەش لەلایەن یەدەگی فیدراڵی ئەمریکاوە بەڕێوەدەبرێت. کاتێک پەیوەندی ٣٦٠ هەبێت داهاتوو چۆن دەبینیت؟ چۆن دەبینیت ئەم پەیوەندییە بەدی دێت، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو هەموو سنووردارکردنانەی ئێستا دووچاری بۆتەوە لە بازرگانی – بازررگانی لەگەڵ ئێران بۆ نموونە؟ مەبەستم ئەوەیە، لەم دواییانەدا عومان و ئیماراتمان بینی- ئەوان دیارە دەتوانن چەند ملیار دۆلار بدەن بە ئێرانییەکان ، بەڵام عێراق هەمیشە کێشەی لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکا هەیە لەسەر پارە دان بە ئێران بۆ کڕینی وزە یان بۆ کارەبا، بە تایبەت لە ڕۆژانی هاویندا. ئەو پەیوەندییە چۆن دەبینیت کاتێک دەگەینە ٣٦٠؟

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی: باشە، سەرەتا با تەنها ئاماژە بەوە بکەم: گەنجینەی ئەمریکا کەرتی وزەی عێراق بەڕێوەنابات،وە نە ئێمەش ئابووری ئەو وڵاتە بەڕێوە دەبەین. من دەمەوێت بەڕاستی لەو بارەیەوە ڕوون بم. بۆیە پێموایە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکەت، ئێمە وەک بەشێک لە هەوڵەکانمان بۆ چالاککردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی- لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هەماهەنگیدا، باسمان لەو کارانە کردەوە کە دەمانەوێت بیکەین لەوانەش سەربەخۆیی وزە – سەربەخۆیی وزەمان کردە بەبابەتێکی زۆر گرنگ لە کارەکانمان بەیەکەوە. و ئەوەش بە مانای کۆمەڵێک شت بووە. سەرەتا دڵنیابوون بوو لەوەی کە حکومەتی عێراق بتوانێت چاوێک لەو سەرچاوانەی کە لێرە لە عێراق هەیانە و دڵنیابێت لەوەی کە بە کارامەترین شێوە بەکاردەهێنرێن.

یەکێک لە گرنگترین پێکهاتەکانی ئەوە گرتنی گازی سووتاو بوو. ئێمە زۆر پێمان خۆش بوو کە لەو گفتوگۆیانەی کە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی کرا بۆ یارمەتیدان لە بونیاتنانی ژێرخانی کارا تر- و لە کارەکانیاندا جێگیرکرا- بۆ گرتنی غاز بوو. کەواتە بنیاتنانی توانای عێراق بۆ بەکارهێنانی سەرچاوەکانی خۆی زۆر گرنگ بوو.

هیوا عوسمان: بەڵام لە نێوان ئێستا و ئەو کاتەدا؟

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی: ، لە نێوان ئێستا و ئەو کاتەدا، ئێمە زۆر شتمان لەسەر ئەو بابەتە بەدەستهێناوە. هەروەها کار لەسەر باشترکردنی تۆڕی کارەبای دەکرد. پێویستت بە تۆڕێکی مۆدێرن و کارای کارەبا  هەیە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی گەلی عێراق کەمی کارەبا نابێ و یەکێک لە تاقیگە سەرەکییەکانمان – تاقیگەی نیشتمانی باکووری ڕۆژئاوای زەریای هێمن- کە کار لەسەر ئەو لایەنە دەکات. ئێمە هەوڵمان داوە، لەگەڵ وەزارەتی کارەبا و حکومەتی عێراق، کار لەسەر ئەو شێوازانە بکەین بۆ ئەوی بتوانین کەرتی وزە بەهێز بکەین  سەربەخۆی بکەین.

هیوا عوسمان: پرسیارەکەم لەسەر ئەوە بوو کە ئەمریکا بتوانێت پارەی عێراق بدات. لە هەندێک بانکدا هەندێک ملیار دۆلار هەیە کە- کاتێک لەگەڵ ستافی بانکەکان یان خەڵکی دارایی قسە دەکەیت- دەڵێن: “ناتوانین پارەیان پێ بدەین، چونکە مەترسی ئەوەمان لەسەرە کە بکەوینە ژێر سزاکانی ئەمریکا.”

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی: وەڵامەکە لەپرسیارەکەتدایە- ئێوە وەڵامی خۆمتان پێداوم- کە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە گەمارۆ لەسەر ئێران هەیە. پێموایە ئەوانەی دەیانەوێت یان ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ دەربازبوونیان، یان بۆ پێشێلکردنی سزاکان، تۆشی کێشەی ڕاستەقینە دەبن.

هیوا عوسمان: کەواتە چۆن عومان و ئیمارات بە پارەدان بە ئێران سزاکان پێشێل ناکەن؟

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی: باشە من ناچمە ناو زۆرێک لەم وردەکاریانە. بەڵام بەسە بڵێین، ئەو شێوازەی ئێمە دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی عێراق ڕێگەیەکی هەبێت بۆ دابینکردنی داهاتی وزە و کارەبا و نەوت، ئەوەیە کە ژێرخانی مۆدێرن و کارامەی هەبێت. خۆدروستبوونی پەیوەندی کارا  لەگەڵ دراوسێکانیان وەک کوێت، ئوردن، سعودیە، هەر بەشێکە لەو ژێرخانە. ڕێگا هەیە کە عێراق لەو تۆڕە کارەباییەی کە لە ناوچەکەدا هەیە کەڵکی وەربگرێت بۆ پشتیوانی و یارمەتیدانی عێراق بۆ بنیاتنانی سەربەخۆیی و سەروەری خۆی  بۆ ئەوەی ناچار نەبێت خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی پێشێلکردنی ئەو سزایانەدا ببینێتەوە.

هیوا عوسمان: باشە، کەواتە بازرگانی لەگەڵ هەمووان جگە لە ئێران؟

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی:

باشە من ناچمە ناو زۆرێک لەم وردەکاریانە. بەڵام بەسە بڵێین ئەو شێوازەی ئێمە دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی عێراق دەتوانێت داهاتی وزە و کارەبا و نەوت لە کەرتە گرنگەکانیەوە دابین بکات، یارمەتیدانی پەرەپێدانی ژێرخانی مۆدێرن و کارامەی تەکنیکییە. هەروەها ئەمەش دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانی وەک کوێت، ئوردن و سعودیە دەگرێتەوە. ئێمە کاردەکەین بۆ بەکارهێنانی تۆڕی کارەبای ناوچەیی بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق لە بنیاتنانی سەربەخۆیی و سەروەرییەکەیدا- بۆ ئەوەی خۆی لە دۆخێکی سەختدا نەبینێتەوە کە دەبێت لەنێوان دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکان و پێشێلکردنی سزاکاندا هەڵبژێرێت.

هیوا عوسمان:

باشە کەواتە بازرگانی لەگەڵ هەمووان جگە لە ئێران؟

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی:

هەڵبەتە، ڕێگا هەیە کە بازرگانیکردن لە ژێر سزاکاندا ڕێگەپێدراو بێت و ئەوەش پەیوەندی بە هاوکارییە مرۆییەکانەوە هەیە. ئێرانییەکان زۆر باش دەزانن کە ئەوە مانای چییە.

هیوا عوسمان:

چونکە دوێنێ هەواڵێک هەبوو کە پەنجەرەی دۆلار تا مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دادەخرێت- دوای دوو مانگی تر. ئەمەش زەنگی ئاگادارکردنەوەی لەنێو کۆمەڵگەی بانکیدا لێدا کە چۆن بەردەوام دەبن لە بازرگانیکردن بە دۆلاری ئەمریکی.

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی:

 چاکسازییەکانی بانکی لە ڕاستیدا یەکێک بووە لە پێشهاتە زۆر ئەرێنییەکان لە ماوەی یەک دوو ساڵی ڕابردوودا ڕویداوە. ئێستا عێراق چالاکانە کاردەکات بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە سیستەمی بانکی نێودەوڵەتی، وەک پێویست، ئەگەر بیەوێت بەشدارێکی ڕاستەقینە بێت لە ئابووری جیهانیدا. ئەو بانکانەی کە پەیوەندی هاوتایان لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان هەیە، ڕەنگە پێویستیان بە داڕشتنەوەی دووبارە هەبێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە ڕێگە هەیە کە هێشتا دەتوانن دەستیان بە دۆلاری ئەمریکی بگات.

هیوا عوسمان:

 با بچینە سەر بابەتی بوونی سەربازی ئەمریکا لەم وڵاتەدا. ئەمە شتێکە کە لە بەغدا زۆر دەیبیستین- بەڵام لە کوردستان نا. کورد بۆ هەمیشە پێشوازی لە بوونی ئەمریکا دەکات، لە ڕاستیدا. ئەوە ئەوەیە کە من لێیان دەبیستم. بەڵام زۆرجار گوێمان لە چیرۆکی ناکۆک دەبێت- هەندێک لە ئەمریکییەکان دەڵێن ئێوە دەمێننەوە، هەندێکی تر ئاماژە بە ڕۆشتنی هێزەکان دەکەن. هاوکات هەندێک لە عێراقییەکان داوای کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانتان دەکەن، هەندێکی دیکەش دەڵێن عێراق هێشتا ئامادە نییە. ئایا عێراق ئامادەیە بۆ کشانەوەی تەواوی هێزەکانتان؟

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی:

پێش هەموو شتێک ئەو بەیاننامە هاوبەشەی کە لە ٢٧ی ئەیلول دەرچوو سەبارەت بە گواستنەوەی ئەرکی سەربازی هاوپەیمانان لە عێراق لە ماوەی ساڵی داهاتوودا گرنگە و دان بەو پێشکەوتنانەدا دەنێت کە ئەو هێزە لە عێراق لە کوردستانی بەدەستیهێناون لە شکستهێنانی داعشدا، ئەمەش ئەرکی سەرەکی ئەو هەزانە بوو کاتێک  هێزی هاوپەیمانان10 ساڵ لەمەوبەر بانگهێشت کران.

بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ گواستنەوە  ئەم پەیوەندییە سەربازیە بۆ پەیوەندێیەکی  دووقۆڵیی هەمەچەشن بەهای ئەو هاوبەشییە بەرگرییانە دووپات دەکاتەوە. داعش بە تەواوی نەشکاوە، وەک لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا بینیمان، بەڵام فشارە بەردەوامەکان کە بەیەکەوە دەتوانین بەردەوامیان پێ بدەین بڕیارێکی زۆر باش بوو کە درا. کەسانێک هەن کە هاوڕا نین، بەڵام ئێمە ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق کاردەکەین، ئەو بڕیارانەی کە دراون بەیەکەوە دراون و دەرئەنجامی گفتوگۆی جددی بووە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا.

هیوا عوسمان:

بەڵام ئەوانەی لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریەدا نین- ئێمە لە دامەزراوە جیاوازەکاندا دەیانبینین بە تایبەت لە بەغدا، ئەوان کاریگەری و دەسەڵاتی زیاتر بەدەست دەهێنن. کەواتە، وەک بەشێک لەو گۆڕانکاریە- ئایا دەبێت ببێتە هۆی کشانەوەی تەواوەتی؟ پێتوایە عێراقییەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکەن کە زۆر دژی ئەمریکان و لە دیوەکەی تری ململانێکان نزیکترن؟ ئایا ئەوان مەترسین بۆ پەیوەندی دووقۆڵی داهاتووی نێوان عێراق و ئەمریکا؟

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی:

گفتوگۆ و هەوڵەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق هەمیشە لەسەر دڵنیابوون بووە لەوەی کە هێزە ئەمنییەکان ڕاپۆرت دەدەنە فەرماندەی گشتی ئەم وڵاتە. ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەناوی حکومەتەوە قسە دەکەن، سەرۆکوەزیران خۆی زۆر بە ڕوونی باسی لەوە کردووە کە بڕیارەکان سەبارەت بە ئاسایشی عێراق بە تەواوی خاوەندارێتیان دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت.

ئەو جۆرە پەیوەندیی و گفتوگۆیانە کە لەسەر بابەتی ئەمنی و بەرگری دەکرێن لەسەر ئاستی هەردو وڵات دەکرێن. من بە شێوەیەکی تایبەت گەشبینم کە ئێمە ئەو جۆرە هاوبەشییە بەدی دێنین کە لە ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیدا پێشبینی کراوە. ئەم پەیوەندییە یارمەتی عێراق دەدات بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی وڵاتەکەی و پتەوکردنی پەیوەندییە ناوچەییەکان و دووپاتکردنەوەی سەروەری وڵاتەکەی. ئەوە ئامانجێکی هاوبەشە کە ئێمە لەم گۆڕانکاریەد کاری بۆ دەکەین و لە داڕشتنی پەیوەندییەکی درێژخایەنی داهاتوودا رەنگ دەداتەوە.

هیوا عوسمان:

لە سەردەمێکدا من ڕاوێژکاری سەرۆک جەلال تاڵەبانی بووم. لە زۆر سەرداندا لەگەڵیدا بووم، بەڵام دوو سەردانم بە تایبەتی لەبیرە: یەکێکیان بۆ تاران، و یەکێکیان بۆ واشنتۆن دی سی. ئەو یەک پەیامی هەبوو بۆ هەردوو. ئەو دەیوت ئێمنە بە چاور ئێرانەوە سەیری ئەمریکا ناکاەین و بەچاوی ئەمریکاوە سەیری ئێران ناکەین. ئایا دەتوانی تەحەمولی ئەو ئەوە بکەن ئەمرۆ؟

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی:

دڵنیا نیم پرسیارەکەت چیە- ئایا ئێمە تەحەمول دەکەین، یان عێراق سەربەخۆیە؟

هیوا عوسمان:

ئایا ئەمریکا لە هەڵوێستی عێراق تێدەگات گەر پەیوەندییەکی تایبەت لەگەڵ ئێران دروستبکات  لە هەمان کاتدا پەیوەندییەکی تەندروستی  لەگەڵ واشنتۆن هەبێت؟

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی:

دیسانەوە، عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەریە. دەبێت پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئێران دابڕێژێت. پەیوەندییەکی قووڵی مێژوویی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئایینییان هەیە- ئێمە ئەوە دەزانین. ئەوەی ئێمە سەرنجمان لەسەرە، دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێزترە لە نێوان عێراق و ئەمریکا، دوای زیاتر لە ٢٠ ساڵ کارکردن شانبەشانی یەکتر لە زۆر پرسدا- و ڕاشکاوانە، دوای ئەوەی پێکەوە خوێنمان ڕژاند بۆ ئەوەی عێراق سەلامەت و سەقامگیر و دیموکراسی بێت.

ئێمە بەدوای بەرژەوەندی هاوبەشدا دەگەڕێین- جا چ لە بواری ئاسایش، پەروەردە، پەرەپێدانی کەرتی تایبەت، بازرگانی، یان پشتیوانی ئابووری. عێراق هێشتا کاری هەیە بۆ بەهێزکردنی ژینگەی بازرگانیی، بەڵام ئەوانە ئەو بوارانەن کە ئێمە سەرنجمان لەسەرە. هەڵوێستی ئێمە لەسەر ئێران بۆ هیچ کەسێک شاراوە نییە. بەڵام لە ئێستادا پەیوەندیمان لەگەڵ عێراق لە زۆر بواردا بەرەو پێشەوە دەچێت. بەڵێ، تەحەددا هەیە- بەڵام عێراق لەگەڵ زۆرێک لەو وڵاتانەشدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە کە بەدوای پەیوەندییەکی نزیکتردا دەگەڕێن لەگەڵیدا.

هیوا عوسمان:

لەسەر ئەو تێبینییە، با باسی کوردستان بکەین. ئەو شارەی ئێمە تێیداین- هەولێر- دوو جار بە مووشەکی بالیستی لێدرا. هەردوو هێرشەکە لە نزیک کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا بووە. یەکێکیان بەسەر شارەکەدا فڕی. ئایا ئێوە نەتانتوانی ڕێگە لەو مووشەکە بگرن بەو شێوازە کە کردتان لەئیسرائل کاتێک ئێران هیرشی کردە سەر ئیسرائیل؟

 ئالینا ڕۆمانۆڤسکی:

ڕاست دەکەیت- ئێمە کونسوڵخانەیەکی نوێی زۆر جوان دروست دەکەین، و شانازی پێوە دەکەین. ئەوە بەڵگەیە لەسەر پابەندبوونمان بە ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کوردستان. وەک بەشێک لە کاری بەرگری و ئەمنییەکانمان، ئەمە بە پشتیوانیکردن لە پێداویستییە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە- و ئێمەش بەردەوام دەبین لەو کارە.

هیوا عوسمان: ئەو دوو هێرشە یەکێکیان بە دووری 1.4 کیلۆمەتر کەوت لە قونسلخانە نوێییەکەی ئەمریکا و ئەو تدیکە کە بووە هۆی کوژرانی پێشڕەو دزەیی بە دووری 4.2 کیلۆمەتر بەربۆیەوە. لە +964، ئێمە لە نەخشەی گووگڵدا نەخشەمان بۆ دانا- سێگۆشەیەکمان لە دەوری کونسوڵخانەکە پێکهێنا. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچمان لە کونسوڵخانەی ئەمریکاوە نەبیست.

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی:

باشە ڕوونە کە کێ لە پشت ئەو هێرشانەدایە.

هیوا عوسمان: ئێران

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی:

 پرسیاری من ئەوەیە- ئەگەر ئەم دراوسێیەکی هێندە باشە، بۆچی هێرش دەکەنە سەر کوردستان و ئەم شوێنانە؟ ئەوە پرسیارە گەورەکەیە.

من ئاماژەم بەوە دەکرد کە بەڕاستی کێ لە پشت ئەو هێرشانەدایە. پرسیاری من ئەوەیە- ئەگەر ئەمە دراوسێیەکی هێندە گەورەیە، بۆچی هێرش دەکەنە سەر کوردستان و ئەم شوێنانە؟ ئەوە پرسیارە گەورەکەیە.

هیوا عوسمان:

کەواتە ئەگەر ئێران یان تورکیا هێرش بکات، ئەوە بەتەنها پەیوەندی بە کوردەوە هەیە؟ ئایا ئەمریکا هیچ بەرپرسیارێتییەکی نییە؟

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی:

من ئەوە ناڵێم. ئەوەی من دەیڵێم ئەوەیە کە ئێمە هەمیشە بەرگریمان لە کارمەندان و دامەزراوەکانی ئەمریکا کردووە. ئەوە هەڵوێستی ئێمە دەمێنێتەوە. وە وەک بەشێک لە گفتوگۆکانی بەرگری داهاتوو، باس لە بنیاتنانی بەرگرییەکی نیشتمانی بەهێزتر بۆ عێراق دەکەین- ئەگەر ئەوە شتێک بێت کە حکومەت دەیەوێت.

هیوا عوسمان:

کەواتە، ئەگەر ئێران بیەوێت لێدان بکات، ئێستا کاتی ئەوەیە- بە مەرجێک لێدان لە کارمەندانی ئەمریکی نەدەن؟

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی:

ئێمە زۆر ڕوونمان کردووەتەوە: هەرکەسێک هێرش بکاتە سەر کارمەندان یان دامەزراوەکانمان، بەبەرگریکردن لە خۆ وەڵامیان دەدەینەوە. ئێمە بە ئاشکرا و بە ڕوونی ئەمەمان وتووە.

هیوا عوسمان:

تەنها کارمەندان و دام و دەزگاگانتان؟

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی:

بەڵێ ئێمە لێرەین بۆ پاراستنی دامەزراوەکانمان و کارمەندانمان.

هیوا عوسمان:

پرسیاری کۆتایی- ئەم پرسیارە سەبارەت بە کوردە. زۆرجار لە سەرکردایەتی کوردەوە دەبیستین کە پەیوەندییەکی تایبەتیان لەگەڵ ئەمریکا هەیە، تەنانەت هەندێک لە شرۆڤەکاران بە چیرۆکێکی خۆشەویستی یەکلایەنە ناوی دەبەن. وەک کوڕی یەکێک لە یەکەم کوردەکان کە لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکادا کرد، نائومێدم ئەو بەدی کرد لە ساڵانی ١٩٧٥، ١٩٨٨، ١٩٩١ و دواتریش. کەواتە ئەو پرسیارەی کە لە مێشکی هەموو کوردێکدا دەمێنێتەوە: ئایا واشنتۆن سیاسەتێکی یتایبەت بە کورد هەیە؟ ئایا کورد وەک کورد دەبینیت- یان بە سادەیی وەک هاووڵاتییەکی باشی عێراقی، سووری، تورک، یان ئێرانی دەبێنێت؟

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی:

یەکەم: کاتێک دەڵێیت خۆشەویستییەکی یەکلایەنەیە- من لەگەڵ ئەوەدا نیم. پێم وایە ئەوە خۆشەویستییەکی دوولایەنەیە. ئەمریکا پابەندبوونێکی زۆر بەهێزی هەیە و ئامادەیی لە کوردستانی عێراقدا هەیە. ئێمە لێرە کارێکی زۆرمان کردووە. لە زۆر ڕووەوە کوردستان خاڵی هاتنە ژوورەوەی ەبەرهێنانی ئەمریکی بووە و لێرەوە چونەت ناو عێراقەوە. زۆریان لێرەوە دەستیان پێکرد و دواتر فراوانتر بوون بۆ بەغدا و شوێنەکانی تر.

کوردستانیش نیشانی دا کە دیموکراسی تێیدا دەتوانێت گەشە بکات. تەنها سەیری هەڵبژاردنەکانی ٢٠ی ئۆکتۆبەر بکەن- وەک زۆربەی هەڵبژاردنەکان زیندوو  بوون، بەڵام ڕێژەی بەشداریکردن سەرنجڕاکێش بوو: ٧٢%، باوەڕم وایە. ئەوە مۆدێلێکی دیموکراسی بەهێزە.

ئێمە سیاسەتێکی عێراقیمان هەیە- کوردستانیش بەشێکە لە عێراق. بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە ئێمە پەیوەندییەکی دیاریکراومان لەگەڵ هەرێمی کوردستانیشدا نییە، وەک چۆن لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراقدا هەیە.

هیوا عوسمان:

سوپاس بۆ تۆ خانم باڵیۆز.

دیداری مێری 2024

پەرەسەندنی پەیوەندیە گشتگیرەكانی نێوان ئەمریکا و عێراق

پانێڵی دووەم

29 ئۆكتۆبەری 2024

Comments are closed.