Back

زانیاری بۆ میوانان

شێواز و رێکخستنی کورسی ناو هۆڵ

دانیشتن ئازادە و بەپێی گەیشتنی میوانانە. كورسیەكانی هۆڵەكە دەستنیشان (حیجز) ناكرێن، تەنیا ژمارەیەكی كەمی رێزی پێشەوە نەبێ كە بۆ خاوەن گووتە (سپیكەر) و هەندێ بەرپرسی باڵا نەبێ. تكایە وەستان لەناو هۆڵەكە رێگە پێنەدراوە، پێویستە لەكاتی پانێل میوانان لە سەر كورسیەكان دابنیشن

جلوبه‌رگ

شێوازی جل و به‌رگ له‌ هه‌موو پانێله‌كان و دانیشتنه‌كان جل و به‌رگی فه‌رمیه‌.

ئینته‌رنێت و مۆبایل

ئینته‌رنێتی وایرلێس له‌ هه‌موو هۆتێله‌كە به‌رده‌سته‌ و له‌ شوێنی به‌رێوه‌چوونی دیداری مێریش هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قورسایی (لۆدی) زۆری له‌ سه‌ر بێت زۆر جێگای متمانه‌ نیه‌. تکایە مۆبایلەکان لە بێدەنگیدا بهێڵەوە، و لە كاتی پانێلدا پەیوەندی دەنگی ئەنجام مەدەن.

پلاتفۆرمی ئێکس

تكایه‌ هاشته‌گی ئێمه‌ له‌ سه‌ر پلاتفۆرمی ئێکس به‌ كار بێنن  MERIForum#

زمانی پانێله‌كانی دیداری مێری

دیالۆگ و دیبەیتی پانێله‌كانی دیداری مێری به‌ هه‌ر سێ زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و كوردیه‌، و وه‌رگێرانی راسته‌وخۆش بۆ هه‌ر سێ زمانه‌كه‌ به‌رده‌سته‌.

نانخواردن

لە كاتی تۆماركردن، ڤاوچەری (بلیتی) نیوەڕۆخوان پێشكەش دەكرێ. ئینستیتیوتی مێری توانای لەخۆگرتنی خەرجی  150 میوانی داوه‌تكراوی هەیە. ئەوانەی زووتر وەڵامی بانگهێشەكەیان دایەوە یان زووتر لەرێگەی ئینتەرنێتەوە داوای تۆماركردنیان پێشكەشكرد، ڤاوچەری نیوەڕۆخوانیان بۆ تەرخانكراوە. تكا لە میوانانی دیكە دەكەین لێمان ببوورن بەڵام بۆ ئەوانیش داشكانی %25ی نرخی خواردنیان لە چێشتخانەی (فلەیڤەر)ی رۆتانا بۆ مسۆگەر كراوە. هاوكات چه‌ندین رێستۆرانتی دیكە له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هۆتێل رۆتانا هەن كە نانی نیوه‌رۆ پێشكەش دەكەن.

وێنەگرتن
پێویستە فۆتۆگرافەری پرۆفێشناڵ ناوی خۆیان تۆمار بکەن و باجی کۆنفڕانسیان لەبەر بکەن هەتا ڕێگەیان پێ بدرێ بچنە هۆڵەکەوە. وێنەگرتنی دیجیتاڵی لەناو هۆڵەکەدا لە پشتی هۆڵەكەوە و لە دوورییەکی سەلامەت لە شانۆوە ڕێگەپێدراوە. فۆتۆگرافەران بۆیان نییە هەنگاو بنێن بۆ دیوی پێشەوەی هۆڵ یان لە نزیک شانۆ، یان لەسەر شانۆ. لە ناو هۆڵەکەدا بە وێنەگرتن بە کامێرای ڤیدیۆیی بۆ بڵاوكردنەوە قەدەغەیە.

هاوەڵ و پاسەوانان

ناو هۆڵی دیدار، شوێنێكی زۆر ئەمین و پارێزراوە. پاسەوان و مورافیق ناتوانن بێنە ناو هۆڵەكەوە. ئەو بەڕێزانەی دەیانەوێ هاوكاران (یاریدەدەر یان پاسەوان) لەگەڵ خۆیان بێنن، داوایان لێ دەكەین كە لە دەرەوەی هۆڵەكە شوێنی چاوەڕێ دابین بكەن. خۆ ئەگەر پێویست بوو ناوبەناو بێنە ناو هۆڵەكە، دەبێ ناویان تۆمار كرابێ و وەك خەڵكی دیكە لەسەر كورسی دابنیشن، بێدەنگی بپارێزن و لەكاتی پانێلدا هاتووچۆ زۆر كەم بكەنەوە و مۆبایلەكانیشیان بۆ كات بەڕێكردن بەكار نەهێنن. وەستان لە تەنیشتەكان و لای دیوارەكان رێگە پێنەدراوە.

شوێنی مانه‌وه‌
چاوەڕوانكراوە كە بەشداربوانی دیداری مێری شوێنی نیشته‌جێ بوونی خۆیان دابین بكه‌ن و مێری ته‌نیا تێچووی شوێنی مانه‌وه‌ی خاوەن گووتەكان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت.