Back

عێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان: بەشداریکردن، تێڕوانینی یەكتر و دیدگای هاوبەش

عێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان: بەشداریکردن، تێڕوانینی یەكتر و دیدگای هاوبەش

لەم پانێلەدا پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێکرا. فەرهاد عەلائەدین، خاوەنگوتە و بەڕێوەبەری دانیشتنەکە، دیدگای حکومەتی عێراقی بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە خستەڕوو، لەژێر ئیدارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع ئەلسودانی. بە گوتەی عەلائەدین، رێبازە نوێیەکەی حکومەتی عێراق بریتییە لە بنیاتنانی پەیوەندی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، داکۆکیکردن لە دیپلۆماسی بەرهەمدار، رێزگرتن لە یەکتر و بەشداریکردن لە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بۆ پێشکەوتنە ئابوورییەکان، هەروەها ئاوەدانکردنەوەی عێراق دوای دەیان ساڵ لە شەڕ.

  • ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
  • تۆماس سیلەر سەرۆکی شاندی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
  • هێنینگ سپێک، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، هاوپەیمانی CDU/CSU، بوندستاگی ئەڵمانی
  • فەرهاد عەلائەدین، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دەرەوە

پەیوەندی نێوان بەریتانیا و عێراق

باڵیۆزی بەریتانیا، ستیڤن هیچن، قسەی بۆ ئامادەبووان کرد و ئامانجی سەرەکی بەریتانیای لە عێراقدا خستەڕوو، کە بریتییە لە “پێشخستنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ڕاستەقینە لە عێراق”. ئەو گۆڕانکارییەکانی بەرنامەکانی هاوکاری وڵاتەکەی لە عێراق ڕوونکردەوە و وەک نموونەیەک ڕایگەیاند: ” بڕە پارەیەکی زۆرمان بەخشی، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٦/٢٠١٧، چوار ملیۆن دۆلارمان بۆ ناوچە وێرانکراوەکان دوای ئازادکردنی موسڵ تەرخانكرد، ئێستا پێویست ناکات ئەوە بکەین بەڵکو پێویستە ڕێنمایی و زانیاری بدەین بۆ بوژانەوەی عێراق”. بالێۆز هیچن نیشانەکانی باشبوونەوەی لە عێراق بە ڕێگای ڕاستی ئەو ڕێڕەوە وەسف کرد کە حکومەتی بەریتانیا پەیڕەوی لێدەکات دوای ئەو زەبر و زەنگە ترسناکە کە پێکهاتەکان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا تووشی بوون.

سەبارەت بە هاوکاری ئابووری، بالێۆز هیچن پێیوابوو گۆڕانی تێڕوانین بەتایبەتی لە بواری ئاسایش و ژینگەدا، عێراقی کردووە بە ماڵ بۆ خاوەن کارەکانی بەریتانیا، کە “دەستیان کردووە بە سەیرکردنی عێراق وەک شوێنێکی دەرفەت، نەک وەک شوێنێکی هەڕەشە.” ناوبراو هێمای بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سەرووی لیستی پەیوەندییە ئابوورییە دوو قۆڵییەکان کرد و رایگەیاند: “لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ عێراق بە ڕێژەی ٨٥% بەرزبووەتەوە”.

v

سەبارەت بە چاکسازییە ئابوورییەکانی عێراق، بالێۆز هیچن وتی، “ئێمە لێرە تیمێکمان هەیە کە شارەزان لە گۆڕینی سیستەمی باج لە سیستەمی کاغەزەوە بۆ سیستەمی دیجیتاڵی”. لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی ئاستەنگە سیاسی و حکومییەکان کردەوە، کە بوارێکە بەریتانیا دەتوانێت شارەزایی زۆر پێویست پێشکەش بکات. بەبیر ئامادەبووانی خستەوە کە “ئەو کێشە ئابووری و دیمۆگرافییەی کە ئێوە [عێراق] هەتانە، ئێوە لە ئێستادا 40 ملیۆن کەسن، تا ساڵی 2040 دەبنە 70 ملیۆن کەس، و بەو پێیەی لە داهاتوودا نرخی نەوت کەمتر دەبێتەوە، بڕی پارەکەش کەمتر دەبێتەوە کە بۆ هەر کەسێک بەردەست دەبێت زۆر کەمتر دەبێت”.

عێراق و ئەڵمانیا

بەڕێز هێنینگ سپێک لە پەرلەمانی ئەڵمانی جەختی لەوە کردەوە کە هاوکاریکردنی سەقامگیری عێراق و دیدگای نوێی حوکمڕانی لە بەرژەوەندی حکومەتی ئەڵمانیادایە. “ئەوە زۆر گرنگە بۆ ئێمە لە ئەڵمانیا، و ئەوروپا بە گشتی، لە نزیکەوە بەردەوام بین لەگەڵ ئەو ڕووداوانەی لە عێراق ڕوودەدەن بۆ دامەزراندنی پلانێکی هاوبەشی کارکردن.”. ئەو وەبیری هێنایەوە کە، “ئەو کاتە لە ئەڵمانیا خاڵی وەرچەرخان بوو لە نێوان لایەنەکاندا کە چەکەکان بۆ وڵاتێکی قەیراناوی نەنێرێت، ئێمەش ئەو سیاسەتەمان بۆ عێراق گۆڕیوە، بۆ یەکەمجاریش موشەکەکانی میلانۆ بۆ عێراق بۆ کاری باشە نێردرا، ئێستاش لە شەڕی دژی ئۆکرانیادا سوودی دەبێت”.

بەڕێز سپێک ئامادەبووانی دڵنیاکردەوە سەبارەت بە پابەندبوونی ئەڵمانیا بۆ بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردن لە دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق، وەک پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و راهێنان بۆ چاکسازی لە کەرتی ئاسایش و سەقامگیری درێژخایەن ” لەژێر چەتری نوێنەرایەتییەکانی مەشقی ناتۆدا”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە ئایا دەکرێت بەم نزیکانە هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووی بێ حزبی لە هەرێمی کوردستان و عێراق ببینرێت، بەڕێز سپێک وتی، “داماڵینی چەکداری کۆمەڵگە زۆر گرنگە و پێموایە ئەمە تەحەدایەکی گەورەیە بۆ ساڵانی داهاتوو، و ڕەنگە دەیان ساڵ، بۆ ئەوەی ئەو چەکانە وەربگیرێنەوە کە بە ئازادی لەناو کۆمەڵگادا دەسوڕێنەوە”. جەختیشی لەوە کردەوە کە دەتوانرێت مامەڵە لەگەڵ چاکسازییەکانی کەرتی ئاسایشدا بکرێت.

سەبارەت بە ئابووری، بەڕێز سپێک ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی مامناوەند و درێژخایەندا، پێویستە بەغدا و هەولێر کار لەسەر سەقامگیرکردنی هەناردەکردنی نەوت و هەمەچەشنکردنی ئابووری بکەن: “بە هەبوونی گەشەسەندنی خێرای دانیشتوان و دانیشتوانی گەنج، چۆن دەتوانرێت سەیری هەمەچەشنکردنی ئابووری لێرە و هەلی کارێکی بەهای زیادکراو دروست بکەن”.

یەکێتی ئەوروپا لە عێراق

سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە دوای برێگزیت و شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا هاتووە. بەڵام ئەمانە لە هەندێک ڕووەوە کاریگەری ئەرێنییان لەسەر سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر عێراق هەبووە. باڵیۆز تۆماس سیلەر، سەرۆکی شاندی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی ئەوروپا “پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ عێراق ئامانجی خۆی هەیە: سەقامگیری، سەقامگیری و سەقامگیری؛ [و بۆ] عێراق ڕۆڵێکی دیموکراسی هەبێت لەم ناوچەیەدا”. عێراقی سەقامگیر واتە بەرژەوەندی ئابووری سەقامگیر. جەختیشی لەوە کردەوە: “زۆر دڵخۆشین کە لێرەین، عێراق وڵاتێکی گەشەسەندنی گرنگییەکەیە”.

بە گوتەی فەرهاد عەلائەددین، بودجەی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەرنامەکانی سەقامگیری لە عێراق گەیشتە 420 ملیۆن یۆرۆ بەڵام پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا بەرنامەی تری دارایی لەلایەن یەکێتی ئەوروپا بۆ ناوچەکە هەیە؟ بالێۆز سێیلەر وتی “هیچ [تەمویل] ێک لە ئێستادا لە ئارادا نییە چونکە ئێمە دەچینە ناو پلانی خەملێنراوی فرە ساڵانە ساڵانە.” بەڵام بۆ پلاندانانی سێ ساڵی داهاتوو بۆ سندوقەکانی یەکێتی ئەوروپا، بەرنامەی باش و توخمە داراییەکان بۆ ناوچەکە هەیە. هاوکات یەکێتی ئەوروپا چاوەڕوانییەکی دیکەی لە عێراق و ناوچەکە هەیە. بالێۆز سەیلەر جەختی لەوە کردەوە، “ئێستا کاتێک باس لە هاوبەشی لەگەڵ عێراق دەکرێت، بەو مانایەش ئێمە چاوەڕوانیمان هەیە. ئێمە دەمانەوێت ئێوە لەگەڵ ئێمە کار بکەن، بە ئامانجەکانمان کار بکەن”. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پارەیە دێت ئەگەر هەردوو یەکێتی ئەوروپا و عێراق پێکەوە کاربکەن لەسەر دیپلۆماسی بەرهەمدار لەڕێگەی ئامرازی باش و پاڵپشتی تەکنیکی و دارایی و شارەزایی لە دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ حوکمڕانی باشتر لە ناوچەکەدا.

بالێۆز سەیلەر بەبیر ئامادەبووانی خستەوە کە یەکێتی ئەوروپا لە رێگەی ئەو ٨٠ ڕاوێژکاری ئەمنیی ئەوروپیەوە کە بنکەکانیان لە ناوچەکەدا هەیە هاوکاری عێراقی کردووە لە بنیاتنانی دەوڵەت و چاکسازییە ئەمنییەکان. لەگەڵ ئەوەشدا عێراقی بە یەکێک لە وڵاتانی مەترسیدار تایبەتمەند کرد، لەڕووی ئەمنییەوە، وتی: “هێشتا نەبوونی پێکهاتەیەکی ڕوونی کەرتی ئەمنی هەیە. کێ چی دەکات و کێ کام لێهاتوویی هەیە و هەموو کەرتەکە چۆن رێکدەخرێت، بەتایبەتی لە کەرتی سەربازیدا”. ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانرێت ئەمە بۆ کەرتەکانی دیکەش بەکاربهێنرێت، لەنێویاندا کەرتە مەدەنییەکان.

دۆخی نالەباری ئێزدیەکان

لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە سەقامگیرکردنی شەنگال و گەڕانەوەی ئێزدییە ئاوارەبووەکان، بالێۆز هیچن ڕایگەیاند، شنگال ناوچەیەکی زۆر ئاڵۆزە و گوتی،:”لە شنگال، تۆ شوێنێکی ستراتیژیت هەیە، دابەشبوونت هەیە، رکابەریی هەرێمیت هەیە، وە رەهەندی نێودەوڵەتیت هەیە، هەمووی لە شنگال یاری دەکەن.” پێیوابوو ناکۆکی شنگال چارەسەر دەکرێت ئەگەر هاوکاری ئێزدییەکان بکرێن بۆ گەڕانەوە بۆ قەزا و ماڵ و حاڵی خۆیان دوای قەرەبووکردنەوەی باش و جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی، و میکانیزمی گەڕانەوە.

لەسەر پرسی ئەو دڕندەییانەی داعش بەرامبەر پێکهاتە ئێزدییەکان لە عێراق ئەنجامی داوە، بالێۆز هیچن قسەی لەسەر دانپێدانانی بەریتانیا بەم کردەوە کۆمەڵکوژییە کرد و وتی: “ئێمە دانمان بەوەدا ناوە کاتێک دادگایەکی یاسایی بڕیاریدا جینۆسایدێک ڕوویداوە. ئەمە ڕێبازی بەریتانیایە بۆ ئەمە، ئەوە بوو کە دادگای ئەڵمانیا چەکدارانی داعشی دۆزیەوە کە تاوانبارن بە تاوانی جینۆساید”.

بەڕێز سپێک هەروەها جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی مافی کەمینەکان کردەوە و گوتی: “ئەمە زۆر پەیوەندییەکی نزیکی بە مێژووی ئێمەوە هەیە، لە ئەڵمانیا کە تاوانمان دژی گروپە کەمینە تایبەتەکان ئەنجامداوە، و لەوە فێربووین کە ڕێزگرتن لە کەمینەکان چەندە گرنگە بۆ سەقامگیری مامناوەند و درێژخایەنە لە هەر وڵاتێکدا”.

ديداری مێری 2023

گەنگەشەی سیاسەتە دەستبەجێكانی عێراق

11-10 ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم

پانێڵی 4: عێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان: بەشداریکردن، تێڕوانینی یەكتر و دیدگای هاوبەش (أ)

ڤیدیۆی پانێڵ

Comments are closed.