Back

رێگرتن لە داڕمانی ئابووری لە هەرێمی کوردستانی عێراق: هاوسەنگکردنی ئامانجە سیاسیەکان لەگەڵ پێویستیە ئابووریەکان

ئەو ڕاپۆرتە بەشێکە لەو دیبەیتەی کە لە ئێستادا له‌ هەرێمی کوردستاندا هەیە، سەبارەت بە کاریگەریەکانی ئەو قەیرانە ئابووریە هەنووکەییەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێیدا تێپەڕدەبێت و هەروەها ڕێکارە خێراکانی حکومەتی هەرێم گرتوونيه‌ته‌ به‌ر بۆ چارەسەرکردنی. وە تیشک دەخاتەسەر کاریگەریەکانی چوار بژاردەی داڕێژتنی پۆڵەسی (سياسات) کە (ا) سەربەخۆیی ،(ب) نزیکبوونەوە لە بەغدا، (ج) یارمەتی دارایی لەلایەن ناوەندە نێودەوڵەتیەکان، (د) یارمەتی دارایی لەلایەن دەولەتە دراوسێکانی هەرێم، کە لەوانەیە رێگه‌ لە داڕمانی تەواوی ئابووری هەرێم بگرن، به‌ تايبه‌تی ئەگەر ئەو پێشبينيه‌ ڕاست بێت کە بۆ داهاتوویەکی درێژ نرخی نەوت بەهەمان شێوەی ئێستا دەمێنێتەوە. ئەو ڕاپۆرتە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە حکومەتی هەرێم تەنها دەتوانێت سەرکەوتوو بێت لە فرەییکردنی ئابووریەکەی و ڕیفۆرم کردن لە پێکهاتە سەرەکیه‌كانی كه‌رتی گشتی، ئه‌ويش ئه‌گه‌ر بتوانی ڕێگە چارەیەک بدۆزێتەوە بۆ رێگرتن لە داڕمانی ئابووری تەواو لە ماوەی کورت خایەندا.

Economic Meltdownپاش هەڵسەنگاندنی لایەنە به‌هێز و لاوازەکانی ئەو بژاردە پۆڵەسیانە، ئەو ڕاپۆرتە دەگاتە ئەو باوەڕەی کە پێویستە حکومەتی هەرێم لە ماوەی کورتخایەندا هەوڵبدات بۆ بەدەست هێنانی یارمەتی دارایی لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان، وەک سندووقی دراوی نێودەوڵەتی (IMF) و دواتریش بۆ داهاتوو لە یەکێتی ئەوروپا (EU). سوودە سەرەکیەکانی ئەو بژاردەیە بریتین لەوەی کە: حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت قەرزی خوازراوی مەرجدار بە رێژەی سوودێکی کەم وەربگرێت بە ئامانجی بوژاندنەوەی سیولە لە کەرتی تایبەتدا و وەگەڕخستنەوەی پڕۆژەکانی کەرتی گشتی و بەدەست هێنانەوەی متمانەی بەکاربەران، ئه‌ويش بەدانەوەی بەشێکی زۆری مووچەی فەرمانبەران. لە هەمان کاتدا ناوەندە نێودەوڵەتیەکان دەتوانن چاودێری و ئاڕاستەی پرۆسەی سەقامگیری ئابووری و ناردنی پسپۆڕ و شارەزایان بکەن بۆ یارمەتیدانی هەرێم لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و فرەییکردنی ئابووریەکەی. بۆ ئەوە تەنها گرفتی سەرەکی ئەوەیە کە سەرکردایەتی سیاسی هەرێم دەبێت ئامانجە سیاسییەکانیان بگۆڕن، بە تایبەتی ئەوەی کە پەیوەندیدارە بە سەربەخۆیی و جارێ بۆ ماوەیەکی کاتیی هەڵیپه‌سێرن، چونکە وادەردەکەوێت کە ئەوریکا و ئەوروپا جارێ بە هیچ شێوەیەک بە پێدانی وەها قەرزێک و یارمەتی دارایی ڕازی نەبن هەتاکو حکومەتی هەرێم نیازچاکی لە نزیک بوونەوەی لەگەڵ بەغدا دەرنەبڕێت.

ئه‌ڵته‌رناتيڤه‌كانی ديكه‌ پێدەچێت پەیوست نەبن بە باری ئابووری هەنووکەیی هەرێمەوە. سەربەخۆیی پڕۆژەیەکی درێژخایەنە و پێويستی بە دانپێدانانی پێشوەختی نێودەوڵەتی و ناوچه‌يی هەیە. نزیک بوونەوە لە بەغدا بەتەنيا بەس نیە لە کاتێکدا بودجەی عێراق بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات و بەشە بوودجەی ١٧٪ بەشی پێویستیە داراییەکانی هەرێم ناکات. پاشان، یارمەتی دارایی کاراکتەرە نێودەوڵەتی و هەرێمیەکان تەنها دەتوانرێت بخرێتە قاڵبی موجامەلەوە بەهۆی ئەو ئاستەنگە سیاسی و ئاسایشی و ئابووریانەوە دەیسەپێنن بەسەر هەرێمدا.

بە لەبەرچاوگرتنی هەموو فاکتەرەکان، ئەو دیبەیتەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان لەسەر باری ئابووری و سیاسی دەکرێت دروستکەرانه‌ نیە. پێويسته‌ كاره‌ دەستبەجێیه‌ (ئه‌وله‌ويه‌ته‌)كانی حکومەتی هەرێم ره‌نگدانه‌وه‌ی ستراتيژه‌ گشتگير و سه‌ره‌كيه‌كانی بێ بۆ ڕاگرتنی پارسه‌نگی نێوان ئامانجە سیاسیەکان و پێداویستیە ئابووریەکان. لەسەر هەمان ڕەوت، پێويسته‌ حکومەتی هەرێم و پارتە سیاسیەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا ئەو دوو فاکتەرە (سیاسی و ئابووری)يه‌ بە شێوەیەکی کرداری بەیەکەوە ببەستنەوە. ئەو ڕاپۆرتە یەکەمین هەوڵە بۆ بەبیرهێنانەوەی حکومەت و خەڵک سەبارەت بە پێویستی و بایەخی ستراتیژیەتێکی سیاسی و ئابووری دروست و هەمەچەشن بۆ ڕێگرتن لە داڕمانی ئابووری هەرێمی کوردستانی عێراق.

Comments are closed.