Best CBD Oil for Pain


Best CBD Oil for Anxiety


CBD Gummies


Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Best CBD Oil

Back

لامەركەزیەت لە عێراق: پێشكەشكردنی مۆدێلێكی نوێ بە دروومانێكی خۆماڵی

دابەزاندنی پوختە بە PDF

دەیان ساڵە دەوڵەتی عێراق بەرەو ناسكی و لەرزۆكی زیاتر دەڕوات و بە دەست نەمانی سەقامگیری و قەیرانی كۆمەڵایەتی و شەڕ و جەنگەوە ناڵاندوویەتی. كۆمەڵێك فاكتەری پاڵنەر هەن كە بوونەتە هۆكاری ئەو ناسكی و لەرزۆكیەی ئەو وڵاتە پڕ كێشەیە. یەكێك لەوانە پەیوەستە بە پەیڕەوكردنی سیستەمێكی حوكمڕانی مەركەزیانەی ئەوتۆ كە هێشتا بەدامەزراوە نەكراوە و شكستی هێناوە لە چارەسەركردنی قەیران و كرژیەكانی نێوان بەغدا و شارەكان و لە ئاوێتەكردنی كۆمەڵگا خۆجێییەكان لە چوارچێوەی پۆڵەسیەكانی دەوڵەتدا. ئیتر سەرلەنوێ داڕێژتنەوەی سیستەمی حوكمڕانی لە عێراق، لەسەر بنەمای دەستوورە دیموكراسیەكەی كە لە ناوەرۆكدا سیستەمێكی لامەركەزی لەخۆ گرتووە، دەبێتە هەنگاوێكی یەكلاكەرەوە بەرەو بەرجەستەكردنی سەقامگیری و نۆژەنكردنەوە و بوژانەوەی كۆمەڵایەتی و ئابووری.

لە ساڵی 2008، پەرلەمانی عێراق دوو یاسای زۆر گرنگی لەخۆ گرت، كە بریتین لە یاسای ژمارە 21 بۆ ئەو پارێزگایانەی كە لە چوارچێوەی هەرێمدا رێكنەخراون، وە یاسای ژمارە 36 بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و شارۆچكە و ناحیەكان. ئەو دوو یاسایە عێراق دەخەنە سەر رێچكەیەكی لامەركەزی بەجۆرێك كە هێشتا لە گەشەكردندایە. لەگەڵ ئەوەشدا، دوای زیاتر لە دە ساڵ لە تاقیكردنەوە، پرۆسەكانی لامەركەزیەت شكستیان هێناوە لە چارەسەركردنی قەیرانە بەردەوامەكانی شەرعیەت و نەبوونی متمانە بە حكومەت و كێشەی گەندەڵی بەربڵاو؛ وەیان لە چارەسەركردنی كێشەی كارایی یان بێتوانایی لە چاكردنی ژیانی هاوڵاتیان. بۆیەش، چاوپێخشاندنەوە بە سیستەمی ئێستای عێراق و پێشنیازكردنی رێگاچارەی نوێ بووەتە پێشینەیەكی هەرە گرنگ، كە ئەوەش مەبەستی سەرەكیە لەو توێژینەوەیە و لەو كاتوساتەدا. لێرەدا نەینەوا وەك نموونەیەك وەیان مۆدێلێكی پارێزگاكان بەكارهێنراوە بۆ پێداچوونەوەی ئەو بەربەست و ئالنگاریانەی كە بەرەوڕووی لامەركەزیەت دەبنەوە و بۆ رووماڵكردنی ئەو مۆدێلانەی كە دەكرێ تاقی بكرێنەوە.

بە رەچاوكردنی سروشتی سیاسی و ئابووری عێراق، چەندین مۆدێل و نموونەی لامەركەزی جیاواز رەچاو كراون، لەوانە:

  • گەشەپێدانی ئەو مۆدێلەی ئێستا كاری پێ دەكرێ و جیاكردنەوە و دابەزاندنی دەسەڵات هەنگاو بە هەنگاو.
  • سەرلەنوێ داڕێژتنەوەی پەیكەری كارگیڕی و ئاوێتەكردنی ناوچەكانی نەینەوا، وە بەرزكردنەوەی شارۆچكەكان بۆ ئاستی پارێزگا.
  • بەهەرێمكردنی پارێزگاكان.

بەڵام ئەو بژاردە سەر بەرەو خوارانە كەموكورتی خۆیان هەیە و لە راستیدا شكستیان هێناوە لەوەی كە ئامانجە سەرەكیەكانی دەستوور بەجێ بگەیەنن، لەوانە پاراستنی یەكپارچەیی و تێكهەڵكێشراوێتی وڵاتەكە و بەتواناكردنی كۆمەڵگا لۆكالیەكان و بەدەستهێنانی شەرعیەت. هاوكات، شكستیان هێناوە لە قووڵكردنەوەی پرۆسەی لامەركەزیەت و دابەزاندنی دەسەڵات لە ناوەوەی پاێزگاكان، واتە لە ئاستی پارێزگاكانەوە بۆ ئاستی شارۆچكە و ناحیەكان.

بۆیە لەو راپۆرتەدا مۆدێلێكی چوارەم، خوارەوە بەرەوسەر، پێشنیازكراوە كە لەسەر بنەمای كەڵتور و مێژووی لامەركەزیەتی عێراقی و تێگەیشتنە خۆماڵیەكەی بونیادنراوە، وە بە جۆرێك داڕێژراوە كە ببێتە رێگاچارەیەك بۆ ئەو كێشە و ئالینگاریە زۆرانەی رووبەڕووی حكومەتی خۆجێیی دەبنەوە، وە بۆ ئەوەی حكومەتی خۆجێیی كاراتر و بەتواناتر بكات و وای لێ بكات كە تەركیزی لەسەر هاوڵاتیان بێ و میكانیزمەكانی دڵنیابوون لە كاربەجێگەیاندن تۆكمەتر بكات. ئەو مۆدێلە هاوئاهەنگە لەگەڵ ئەو پرۆسە لامەركەزیەی كە ئێستا لە ئارادایە و لەگەڵ ئەو چوارچێوە یاساییەی كە لە مەودای دە ساڵی رابوردوودا گەشەی كردووە، لەنێویشیاندا هەردوو یاسای 21  و 36 ی ساڵی 2008 (كە رەنگە پێویستیان بە هەمواركردنەوە هەبێ).

ئەو مۆدێلە نوێیە ئەنجومەنی شارۆچكەكان (نەك پارێزگاكان) دەكاتە بەردە بناغەی پەیكەری دامەزراوەیی، كە سەرجەم لق و پۆپەكانی باڵی تەشریعی و جێبەجێكاری حكومەتی خۆجێیی لەسەر بونیاد بنرێ.

  • پێویستە بازنەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی شارۆچكەكان لەسەر بنەمای ناحیەكان پێناسە بكرێنەوە، بە پێی رێژەی دانیشتوانەكانی، ئەویش بۆ دڵنیابوون لە نوێنەرایەتیان. باشتریشە ئەگەر لە هەر بازنەیەكدا پیاوێك و ئافرەتێك هەڵبژێردرێن، بەوەش پێویستی بە پاراستنی كۆتا بۆ ئافرەتان نامێنێ.
  • لەدای هەڵبژاردن، ئەنجومەنی شارۆچكەكان (قەزایەكان) سەرپەرشتی دامەزراندنی بەڕێوەبەرە جێبەجێكارەكانی ئاستی شارۆچكە و ناحیەكان دەكەن. ئەوانەش دەبنە رووی حكومەت و تاكە پەنجەرەی مامەلەكردن لەگەڵ پێداویستی هاوڵاتیان.
  • ئەنجومەنی شارۆچكەكان سەرۆك و جێگری سەرۆك هەڵدەبژێرن، وە هەر ئەو دوانەش دەنێردرێنە پارێزگا بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان، كە ئەویش سەرپەرشتی دامەزراندنی لایەنی جێبەجێكاری ئاستی پارێزگا دەكات، بە پارێزگارەوە. بۆیە، پێویست بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا ناكات.
  • پێویستە دەسەڵات و فەرمانی حكومڕانی جیابكرێتەوە و دابەزێندرێتە ئاستی جێبەجێكارانی شارۆچكە و ناحیەكان، هەتا توانایان پێ بدرێ كە خزمەتگوزاریە گشتیەكان بە سەربەخۆیی پێشكەش بكەن بەبێ گەڕانەوە بۆ بەرپرسەكانی ئاستی پارێزگا وەیان حكومەتی فیدرال.
  • پێویستە رۆڵی قایمقام لە بنەڕەتەوە بگۆڕدرێ، لە بەڕێوەبەری رۆژانەی كارە ووردەكانەوە بۆ پێشڕەوێتی ستراتیژی شارۆچكەكەی، بۆ ئەوەی بەكاری دانانی ستراتیژ و پلان و هەماهەنگی و پشكنینی لە سنووری دەسەڵاتەكەی هەڵبستێ. پێویستە كاری بەڕێوەبردنی رۆژانە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان بۆ هاوڵاتیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیە خزمەتگوزاریەكانی ئاستی شارۆچكە و ناحیەكان ئەنجام بدرێت. قایمقام بەرپرسیار دەبێ بەرامبەر بە یاسا و رێسا و پۆڵەسیەكانی لەلایەن ئەنجومەنەكانی یاسادانان (هی پەرلەمان و پارێزگا و شارۆچكەكان) و لەلایەن حكومەت (فیدرالی و ئاستی پارێزگا) دەردەكرێن.
  • بەهەمان شێوە، پێویستە پارێزگار لە بەڕێوەبردنی كاری رۆژانە بپارێزرێ و تا خۆی بۆ پێشڕەوێتی پارێزگاكەی تەرخان بكات و ئازاد بكرێ بۆ ئەوەی رۆڵی سەفیرێك ببینی لە ئاستی ولاتەكە و لە شانۆی نێودەوڵەتیدا تاوەكو وەبەرهێنان لە دەرەوە بۆ ناو پارێزگاكەی بێنێ.
  • لە ئێستادا، جێبەجێكارانی حكومەتی خۆجێیی لە ژێر چاودێری پەرلەمان و دادگا و كۆمیسیۆنی باڵای هەمانەنگی نێوان پارێزگاكانن. بەڵام، سیستەمەكە پێویستی بە میكانیزم و رێكاری تۆكمە هەیە بە جۆرێك كە جێبەجێكارانی ئاستی شارۆچكەكان ملكەچی پشكنین و هەڵسەنگاندنی كاربەجێگەیاندن بن لەلایەن ئەنجوەمەنی پارێزگا و پەرلەمان و ئەنجومەنی شارۆچكەكان و قایمقامەكان و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و دیوانی چاودێری دارایی و داواكاری گشتی و كۆمەڵگی مەدەنی.

داهێنانی سیستەم و گۆڕانكاریەكانی كە لێرەدا پێشنیازكراون نە رادیكالین و نە نامۆنە بۆ خەڵكی عێراق چونكە بیرۆكە و تێگەیشتنەكان لە هەناوی كەڵتوری كارپێكراودانە و دەكرێ لە چوارچێوەی یاسا كارپێكراوەكاندا جێگەیان بۆ بكرێتەوە.

*              *              *              *              *

مێتۆدە پەیڕەوكراوەكان لەو توێژینەوەیەدا 
داتاكانی ناو ئەو راپۆرتە لە نێوان ئابی 2019 هەتا  شوباتی 2020 كۆكراونەتەوە. بۆ خاتری هەڵێنجانی قووڵترین و بڵاوترین زانیاری كۆكراوە، تێكەڵێكی مێتۆدی جۆریی بەكار هاتووە كە تێیدا: پێداچوونەوە و شیكردنەوەی بڵاوكراوە پەیوەندیدارەكان لەگەڵ 28 دانە چاوپێكەوتنی نیمچە داڕێژراو لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی خۆجێیی و فیدراڵی، قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكان، سەركردە كۆمەڵایەتی و ئاینیەكان و پسپۆڕانی بوارە پەیوەندیدارەكان. هەروەها، پێنج مێزگردی تاوتوێكردنی بابەت لە هەولێر و بەغدا ئەنجامدران بۆ سوود وەرگرتن لە تێگەیشتن و ئەزموونی نوێنەرانی نەینەوا، بەرپرسانی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بیرمەندانی كۆمەڵگای مەدەنی لۆكالی و شارەزایانی دیكەی پەیوەندیدار.  ئەو نەخشەڕێگایەی لەو راپۆرتەدا پێشنیازكراوە پێشتر خراوەتە بەردەام بەشدارانی مێزگردەكان و بۆ خاتری دڵنیابوون لە چوارچێوە و شیكردنەوەی واقیعبینانە بڕگەكانی لەگەڵیاندا تاوتێكراوە.

کلیک لێرە بکە بۆدابەزاندنی پوختە بە PDF

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی درێژەی راپۆرت بە زمانی ئینگلیزی یان عەرەبی.

Comments are closed.