کلیک بکە بۆ دابەزاندنی درێژەی راپۆرت بە pdf
ديداری مێری ٢٠١٨ تایبەت بوو بە گەنگەشەکردنی ڕوانگەکان و برەودان بە دیالۆک و دیبەیتکردنی کۆمەڵێک پرسی گرنگ کە رووبەڕووی عێراق وهەرێمی كوردستان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بوونەتەوە. ئەم دیدارە دارێژەرانی سياسەت و بڕیاربەدەستان و ئەکاديمست و پسپۆڕانی كۆمەڵگای مەدەنی لەسەر ئاستی نيشتيمانی و نیودەوڵەتی کۆكردەوە، ئەویش بە ئامانجی (أ) فەراهەمکردنی پلاتفۆرمێک بۆ ديالۆک و ئاشتەوایی گەڵاڵەکردنی بيروبۆچوونەکان؛ (ب) وەدەستهێنانی وەڵامی دروست و بوونياتنەر بۆ چەندین مژاری گرنگ بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؛ وە (ج) دەستنيشانکردنی ئەو بابەتانەی کە پێویستیان بە توێژینەوەیە و دەکرێت ببنە هۆی زیاتر تێگەیشتنی ئەو تەحەددیانەی کە لە ناوچەكەدا بەدی دەکرێن.
تەوەورەكانی دیداری مێری (لەگەڵ لینكی راپۆرت و ڤیدیۆی پانێلەكان) بریتی بوون لە:
- چوارچێوەی گشتی و پێشخان (ووتەی مێری)
- ریفۆرم له سیستهمی حوكمڕانی: لامهركهزیهتوبهدامەزراوەییكردن (پانێلی یەكەم).
- دهولهتسازی و نیشتیمانسازی له عێراقێكی لاواز(پانێلی دووەم).
- كوردستان له رۆژههڵاتی ناڤین (پانێلی سێیەم).
- یهكێتی ئهوروپا له رۆژههڵاتی ناڤین: دهولهتسازی بۆ ڕێگرتن له توندوتیژی (پانێلی چوارەم).
- سهقامگیری یاسایی له عێراق و رۆڵی كۆمهڵگای نێودهولهتی (پانێلی پێنجەم).
- هاوكێشەی هێزە ناوچهیی و نێودهوڵهتیەكان له رۆژههڵاتی ناڤین: دەرفەتەكانی ململانێ و هاوكاری (پانێلی شەشەم و پانێلی حەوتەم).