Back

دیداری مێری 2018: ئاڵوگۆڕی روانگەكان بۆ سەقامگیری

دیداری مێری 2018: ئاڵوگۆڕی روانگەكان بۆ سەقامگیری

دلاوەر عەلائەددین
٢٣ ئۆكتۆبەر – تشرینی یەكەمی ٢٠١٨

بەڕێزان ئه‌و ديداره‌ له‌ كاتوساتێكی‌ هه‌ستيار‌‌دا سازكراوه، كه‌ ته‌واوی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دووچاری ئاڵۆزی و شه‌ڕی هه‌مه‌لايه‌نه‌ بووه‌. هێزە جیهانی و ئیقیلمی و لۆكاڵیەكان لە گەرمەی ململانێیەكانیاندانە، و هه‌رێمی كوردستان و باقی عيراقيش لە نێو جه‌رگه‌ی ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزيانه‌دا گیریان خواردووە‌. دیارە كە هێزە ململانێكەرەكان بەپێی پێویست لە نێو  خۆیاندا خەریكی دیالۆگ نین، و خەریكی هێوركردنەوەی بارودۆخ و سەقامگیركرنی ناوچەكە نین. لەجیاتیان، بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پەنا زیاتر بۆ چەك و توندوتیژی و دروستكردنی قەیرانی زیاتر دەبەن، بەوەش كۆمەڵگاكان زیاتر لێكدەترازێنن زیاتر پڕچەكیان دەكەن. بێگومان باجی ئەو دیاردانەش هەر وڵاتەكە و هاوڵاتیان دەیدەن.

خۆشبەختانە، دوو هەڵبژاردنەكەی ئیمساڵ بۆ پەرلەمانی عیراق و پەرلەمانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ پرۆسەی دروستكردنی حكومەتی نوێ لە بەغدا و هەولێردا كەشێكی نوێ و دەرفەتی نوێ بۆ ئاشتەوایی هاتوونەتە كایەوە و دەكرێ بۆ چاكردنی سیستەمی حوكمڕانی و سەروەركردنی یاسا  و بەدامەزراوەییكردنی حكومەت سوودیان لێ وەربگیردرێت.

ئیمڕۆ لە دوای كۆتاییهێنان بە شەڕە تێكشێنەرەكان، كاتی ئەوە هاتووە بیر بكەینەوە كە چۆن شه‌ڕی ئاشتی و ئاشته‌وايی و سه‌قامگيری ببه‌ينه‌وه‌.  لێرەدا جەخت دەكەینەوە كە ئەگەر سەركردە و توێژی بڕیاردەری عیراقی و هەرێمی كوردستان و بەهاوكاری نێودەوڵەتی هەوڵی ئاشتكردنەوەی هاوڵاتیان و چاكسازی نەدەن، ئەوا فاكتەرەكانی لێكترازان هێشتا زۆرن، و هێزە توندڕەوەكانی وەك داعش هێشتا لەنێوماندا چالاكن و توانای زاڵبوونەوەیان هەیە.   ئەگەر پێکهاتەکانی عێراق ئەولەویەت نەدەنە چاكردنی لاوازیەكانی سیستەمی حوكمڕانی، ئەوا نەك تەنیا خەڵكی بەسڕە و موسڵ و  ئەنبار بەڵكو خەڵكی سەرجەم شارەكان دێنە دەنگ ڕەنگە ببێتە مایەی هەڕەشە لەسەر وجودی کیان و دەوڵەتی عێراقی.
بۆیەش ئینستیتیوتی مێری لە توێژینەوەكانیدا گرنگیەكی زۆری بە دەسنیشانكردن و چاكردنی ئەو لاوازیانەی سیستەمی حوكمڕانی داوە.

بەڕێزان، ئه‌و ديداره‌ به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ له‌ توێژينه‌وه‌كانی ئينستيتيوتی مێری. لەو ساڵەی ڕابوردوودا، توێژینەوەیەكی تێروتەسەلمان سەبارەت بە داڕێژتنەوەی هەیكەل و میكانیزمەكانی كاراكردنی حكومەتی خۆجێی  و پەرلەمان و ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدا و لە كتێبێكدا بڵاومان كردەوە.  كۆمەڵێك پێشنیازی عەمەلیمان بۆ چاكردنی لاوازیەكانی سیستەمی حومڕانی خستەڕوو.  دواتر دەستمان بە دیراسەتكردنی هەیكەلی حكومەتی خۆجێی نەینەوا كرد وەك نموونەیەكی عیراقی بۆ دەستنیشانكردنی كێشەكانی حوكمڕانی لە سەرتاپای عیراق.  بە تایبەتی ئەو پارێزگایانەی كە لە چوارچێوەی بەهەێمبووندا رێكنەخراون. ئاگاداریشین كە حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا پرۆسەی ریفۆرمیان كردووەتە ئەولەویەت.  بۆیەش پانێلی یەكەمی ئيمڕۆ و یەكەمی سبەینێ لەو دیدارەدا بەو جۆرە پێكهێنراوە كە لە پرۆگرامەكەدایە .لە كارو چالاكیەكانماندا، لە ئینستیتوتی مێری گرنگی هەرە گەورەمان بە مەسەلەی دیالۆگی دروستكەرانە داوە، لە ئاستەكانی ناوەكی و دەرەكیدا.  لەو چەند ساڵەی رابوردوودا مێری زنجیرەیەك ئالقەی دیبەیت و گفتوگۆی كراوە و داخراوی لەنێوان هیزە ململانێكەرەكانئەنجامداوە بۆ خاتری ئەوەی ناوچەكە سەقامگیر بێ و لە توندوتیژی ودوور بێ.

بۆ نموونە، لە دوای ریفراندۆمی پارساڵ و ئەو  بەستەڵەكەی لەنێوان هەرێمی كوردستان و باقی عیراق دروست بوو پێویستێ بە نەرمكردنەوە و توانەوە هەبوو. بە دەستپێشخەری ئینستیتوتێ مێری و هاوكاری مركز الرافدین یەكەمین هەنگاومان نا بۆ كردنەوەی دەرگای دیالۆگی نێوان سەركردەی سیاسی هەردوو لایەن. ئەوە بوو لە مانگی شوباتی ئیمساڵدا شاری نەجەف الاشرف هەمان ئەو گروپەمان بەرەو ڕووی یەكتر كردەوە كە ئیمڕۆ لە پانێلی دووەمدا باس لە شەراكەتی حوكمڕانی و بونیادنانەوەی متمانە دەكەن.

بۆ سەقامگیركردنی پارچەكانی دیكەی كوردستان لە وڵاتە دراوسێكاندا، ئینستیتوت بەلایەوە گرنگە كە حیزبە سیاسیە كوردیەكانی هەموو پارچەكانی كوردستان بە واقیعبینانە و رەخنە لەخۆگرانە سەیری ئەزموو نی خۆیان و یەكتر بكەن، وە روانگەكانیان بۆ چۆنێتی وەدەستهێنانی مافە سیاسی و مەدەنیە رەواكانیان بەدەست بێنن و رۆڵی گرنگ لە سەقامگیر كردنی وڵاتیان ببینن. بۆیە پێشتر ئینستیتیوتی مێری چەندین بۆنەی بۆ هاندانی دیالۆگی نێوانیان ئەنجام داوە و پانێلی سێیەمی ئەو دیدارەش بەشێكە لەو زنجیرە چالاكیانە.

هاوكات، ئینستیتوت لە چەندین توێژینەوە و بڵاوكراوەی جیاوازدا سەیری سیاسەتی هێزە ئیقلیمیەكانی وەك توركیا و ئێران و سعودیە، وه هێزە جیهانیەكانی وەك ئەمریكا و روسیا و وڵاتانی ئەوروپی كردووە و بەلایەوە گرنگە كە خەڵكی رۆژهەڵاتێ ناوەڕاست لە ڤیژن و سیاسەتی ئەو هێزانە تێ بگەن و هانی ئەو هێزانەش بدات كە لەنێوان یەكتردا گفتوگۆی دروستكەرانە ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی سەقامگیری لەو ناوچە گرنگەی جیهاندا بەرجەستە ببێ و لە قەیران و ململانێ و شەڕەكاندا رزگایمان ببێ.  ئەوەش مەبەستی سەرەكی پانێلەكانی شەشەم و حەفتەمی ئەو دیدارەیە.

بێجگە لەوانەش، ئینستیتوتی مێری بە هاوبەشی لەگەڵ ئینستیتوتی نەرویجی بۆ توێژینەوەی پۆڵەس – نوپی (NUPI) و چەند زانكۆ و ثینك تانكێكی ئەوروپایی بە هاوكاری دارایی یەكێتی ئەوروپا (EU) و لە چوارچێوەی بەرنامەی (Horizon 2020) توێژینەوەیەكی سێ ساڵیێ سەبارەت بە سیاسەتی یەكێتی ئەوروپا لە ناوچەكەمان ئەنجامداوە و بابەتەكەی پانێلی چوارەمی ئەو كۆنفرانسە بەشێكی دانەبڕاوە لەو توێژینەوە.
بۆیە بەڕێزان، حەز دەكەم گرنگی و كاریگەریی ئەو دیدارەتان بەكەم نەزانن. زۆربەتان لە مەوقعی جیاوازتانەوە كاریگەریتان لەسەر پرۆسەی بڕیاری حوكمڕانی هەیە.  له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه‌دا‌‌ ده‌كرێ رێگا بۆ سه‌قامگيری له‌و ناوچه‌يه‌ خۆشبكرێ، و بنه‌مای ناوچه‌يه‌كی ئارامی پڕ له‌ سه‌روه‌ری ياسا و حوكمڕانی دروست بچه‌سپێ. پێویستە پڕۆسه‌ی ديالۆگ و ئاشته‌وايی و دۆزينه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ بۆ كێشه و قه‌يرانه‌‌ ئاڵۆزه‌كان بكرێتە كاری موئەسسەساتی وە لە ڕێگەیەوە دەوڵەتی مۆدێرن و نیشتیمانی هاوبەش و كەشی پێكەوەژیان دروست بكرێ.  ئێمەش وەك مێری بە هاوكاری شەریكەكانمان لە توێژینەوەكان بەردەوام دەبین و راپۆرت و ڤیدیۆكانی سەرجەم پانێلەكانی ئەو دیدارەش دەخەینە سەر ماڵپەڕی ئنستیتیوتمان بۆ سوودی هەموو لایەك.
لێره‌دا ده‌بێ بەبیر بڕيارده‌ران بێنینەوە كه‌ ئاشته‌وايی و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی نيشتيمانسازی به‌بێ به‌شداری چالاكانه‌ی نيوه‌ گرنگتره‌كه‌ی كۆمه‌ڵگا، واته‌ ئافره‌تان – ژنان – دايكان و خوشكان و شه‌ريكی ژيانی پياوان، سه‌رناكه‌وێ.  شاراوه‌ نيه‌ كه‌ له‌ عيراقی ئيمڕۆدا ڕۆڵی ئافره‌تان له‌ نێو بڕيارده‌ران و داڕێژه‌رانی پۆڵەسی زۆر به‌ زه‌قی پشتگوێ خراوه‌.  نەك تەنیان لە نێو ئاوارەكان و لێقەوماوان، كە ئافرەتان بە چەندین شێوازی جیاواز كراونەتە قوربانی و مافیان خوراوە، بەڵكو لە رۆڵ و دەرفەتی یەكسان بۆ رابەرایەتی و بەشدارێتی لە بڕیاری سیاسیشدا گرنگیان پێ نەدراوە، ئەو دیاردە و نوقسانیانەش بە ئیحراجیەوە لە ئەندامێتی پانێلەكانی ئەو دیدارەشدا رەنگیان داوەتەوە. بۆیە وا له‌ سه‌ركرده‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ين كه‌ له‌ كاتی داڕێژتنی پڕۆژه‌ياسا و ڕێسای نوێدا و‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووردا پشكی ئافره‌تان له‌سه‌رتاپای سيسته‌می فه‌رمانڕه‌وايه‌تدا بچه‌سپێ.

له‌ كۆتاييدا، زۆر سوپاسی هاوكارانم ده‌كه‌م له‌ ئينستيتيوتی مێری و تیمی خۆبەخشەكان و ده‌ره‌وه‌ی مێری بۆ هه‌وڵ و هيمه‌ته‌كانيان بۆ سه‌رخستنی ئه‌و ديداره‌.  سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌م كه‌ ڕازی بوونه‌ ووته‌يان هه‌بێ له‌و ديداره‌ و سوپاسی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌بوونتان.

سوپاسی سپۆنسه‌ره‌كانی ديداری مێری ده‌كه‌م بۆ هاوكاريان، له‌وانه‌ (كۆنراد ئه‌ديناوه‌ر شتيفتونگ)ی ئه‌ڵمانی، كه‌ ئه‌وانيش ثينك تانكێن و هاوكاری سەرەكیمانن. وه يه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ له‌ ڕێگه‌ی گرانتی H2020  ته‌مويلی هه‌ندێ توێژينه‌وه‌ی گرنگيان كردووين بۆ ديراسه‌تكردنی سياسه‌تی يه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. سوپاسی كه‌ناڵی K24 ده‌كه‌م كه‌ به‌بێ به‌رابه‌ر په‌خشی ناو هۆڵه‌كه‌یان له‌خۆگرتووه‌.  سوپاسی كۆمپانياكانی ئێمپايه‌ر و رابطة المصارف الخاصة العراقية ده‌كه‌ين بۆ هاوكاری دارايی‌، وە سوپاسی هوتێلی رۆتانا بۆ میوانداریان.

هيوای ديدارێكی پڕچێژ و پڕسوودتان بۆ ده‌خوازم. هه‌ر سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن

Comments are closed.

instagram takipçi instagram takipçi free followers for instagram instagram takipçi satın al instagram free followers free instagram followers instagram takipçi kasma instagram beğeni hilesi cheat follower for instagram instagram giriş instagram free follower instagram takipçi kasma instagram takipçi hilesi instagram beğeni hilesi instagram takipçi instagram giriş instagram takipçi satın al instagram free followers instagram free follower cheat follower for instagram free instagram followers free followers for instagram Eros Porno Ataşehir Escort Pendik Escort Etlik escort Çankaya Escort Beylikdüzü Escort Etiler Escort izmir escort izmir Escort ankara escort Kadıköy Escort Beşiktaş Escort rus porno Taksim Escort Ankara Escort Bahçeşehir Escort Ataşehir Escort Ankara Escort şişli escort Sincan Escort Kartal Escort Ankara escort Maltepe Escort Kurtköy Escort Pendik escort Woodman Casting X Türkçe Altyazılı Porno canlı casino adana escort bedava bonus veren bahis siteleri hoşgeldin bonusu veren bahis siteleri canlı bahis
php shell hacklink hacklink al istanbul evden eve nakliyat hacklink Google