Back

تێڕوانینی کۆمەڵگای سابئیەی مەندائی بۆ ئاشتەوایی و ململانێ

لێره‌وه‌ ته‌واوی راپۆرته‌كه‌ به‌ ئينگليزی دابه‌زێنه‌

کۆمەڵگای سابیئەی مەندائی لە عێراق لە ژێر هەڕەشەی لەناوچووندان. لە دەرەنجامی دیاردەی بەردەوامی ڕفاندن و دزی و کوشتن، زۆربەی کۆمەڵگاکە لە بەغدا و ناوچەکانی باشووری عێراق بەرەو هەرێمی کوردستان و کەرکوک ئاوارە بوونە. بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی بەرشکەستیی کۆمەڵگاکە، وە بوونی هەڕەشەی ئەمنی بەردەوام لە ناوچەکانی ڕەسەنی خۆیان، ئەندامەکانی کۆمەڵگای سابیئەی مەندائی لە ئیستاکەدا بیر لە گەڕانەوە ناکەنەوە. دوای شکستی داعش، حکومەتی عێراقی دەبێت ئەو دەرفەتە بۆ سەرخستنی پێکەوەژیان و فرەیی ئایینی و هاوڵاتیبوون بقۆزێتەوە. لە مەودای کورتدا، لەگەڵ ئەوەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت رۆڵێكی گرنگ لە پشتگیریکردنی مانەوەی بەردەوامی کۆمەڵگای سابیئەی مەندائی بگێڕێت لە ڕێگای داڕشتنی دیدگایەکی درێژخایەن بۆ مانەوەیان لە هەرێم و ئاسانکاریکردن بۆ تێکەڵبوونیان بە کۆمەڵگای کوردستانی. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، کە دەرگیرە لەگەڵ فرەیی ئایینی لە عێراق، دەبێت هەوڵی پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێم بدات لە ڕێبازەکەی، وە لەگەڵ باشترکردنی پەیوەندی کۆمەڵگاکە بە ڕەوەندی سابیئەی مەندائی لە دەرەوە لە رێگای کەمکردنەوەی بەربەستەکانی سەر ڤیزای گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتانەی کە تیایدا ژمارەیەکی زۆری سابیئەی مەندائییەکان لێ دەژین.

لێره‌وه‌ ته‌واوی راپۆرته‌كه‌ به‌ ئينگليزی دابه‌زێنه‌

Comments are closed.