ankara escort çankaya escort
Back

بەدامەزراوەكردنی تایەفەگەری لە عێراق: دانانی باڵوێزەكان وەك نموونە

زیاتر لە دە ساڵە كە زۆربەی پۆستەكانی پلەی باڵوێز لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە بەتاڵی ماونەتەوە. بەربەستەكانی بەردەم پڕكردنەوەیان زۆرن، هەر لە هۆكاری كارگێڕی و یاسایی و سیاسیەوە بگرە هەتا دەگاتە ئاستی نزمی زۆران لە كاندیدەكان. بەڵام بەربەستی هەرە مەزن پەیوەستە بە مشتومڕی نێوان سەركردە سیاسیەكان و سەركردەی دامەزراوەكانی حوكمڕانی لەسەر چۆنێتی دابەشكردنی پۆستەكان لەسەر بنەمای ئێتنی و تایەفی.

بەو دواییە، لە وەزارەتی دەرەوە چاوپێكەوتن لەگەڵ زیاتر لە 300 پێشكەشكارانی پۆستی باڵوێز كرا، ئەویش بەو ئامانجەی كە لە كۆتاییدا 80كاندید بخرێنە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەند كردن. لەنێویاندا:

  • 35 كاندید وەك دیپلۆماتی پرۆفێشناڵی مەسلەكی (19 شيعی، 9 عەرەبی سوننە، 6 كورد ، 1-2 لە پێكهاتەكان).
  • 35 كاندید وەك دامەزرێندراوی سیاسی (بە هەمان رێژەی پێشوو).
  • 10 كاندید كە لەلایەن هەر سێ سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران پێشنیاز كراون.

شاراوە نیە كە تایەفەگەری لە عێراق و بەدامەزراوەكردنی جیاكاری تایەفی لە پۆستە حكومیەكان بووەتە پاڵنەرێكی سەرەكی بۆ ململانێ و شەڕ. ئەگەر بێ چارەسەر بمێنێتەوە، لەوانەیە بگاتە خاڵی نەگەڕانەوە.  لەو راپۆرتەدا، دامەزراندنی باڵوێزەكان وەك نموونەیەك دیراسەت كراوە بۆ روونكردنەوەی قووڵایی جیاكاری تایەفەگەری لە دامەزراوەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن لە عێراقدا.

زۆر گرنگە كە وەزارەتی دەرەوە رۆڵی پێشەنگی خۆی ببینێ لە پێداچوونەوە بە پێداویستی راستەقینەی وەزارەت بۆ ژمارەی باڵوێزەكان و دڵنیاببێ لە پابەندبوونی هەموو لایەنەكان بە یاسا و رێسا و رێنماییە بنەڕەتیەكان. وەزارەت لە كۆتاییدا تەنیا ئەو كاندیدانە بنێرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران كە شایستەن و ئاستی بەهرە و توانایان بەرزە. لەو نێوەدا دەرفەتی دامەزراندن بۆ ئافرەتان و هاوڵاتیانی سەر بە پێكهاتە ئێتنی و ئاینیەكان بپارێزێ و میكانیزمە كارگێڕیەكانی ناو وەزارەتی دەرەوە تۆكمە بكات بەجۆرێك كە لە كواڵیتی و ئاستی كاربەجێگەیاندنی سەرجەم باڵوێزەكان دڵنیا بێ.

درێژه‌ی راپۆرت به‌ زمانی‌ ئینگلیزی و عه‌ره‌بی.

Comments are closed.