Back

خۆگر وریا

توێژەرە لە ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری). لە کەرکووک لە دایکبووە و هەرلەوێش بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی بەدەستهێناوە و ماستەری لە زانکۆی نۆتینگهام لە بواری زمانەوانی جێبەجێکاری (ئەزموونی) لە شانشینی یەکگرتوو بەدەستهێناوە. ئەزموونی زۆری بەدەستهێناوە لەگەڵ چەندین دامەزراوەی ناحکومی و کۆمپانیا. بوارەکانی کارکردنی بایەخیداوە بە سەرچاوە مرۆییەکان، کارگێڕی و پەرەپێدانی ڕێکخراوەکان.

کاری پیشەیی لەگەڵ ڕێکخراوی (ACDIVOCA) دەستپێکردووە، ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بایەخدەدات بە پەرەپێدانی کۆمەڵگا. هاریکاربووە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک بۆ پەرەپێدانی تواناکانی کۆمەڵگە و یەکە خۆجێییەکان (حکومەتی خۆجێیی) بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی. بەهەمان شێوە لەگەڵ ئەنجوومەنی دانیمارکی بۆ پەنابەران (DRC) کاریکردووە بۆ باشترکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان ژمارەیەکی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کەرکووک بۆ بەڕەنگاربوونەوەی بارودۆخی فریاگوزاری. لەماوەی کارکردنی لەگەڵ ئەنجوومەنی ناوبراو، لەسەر پرسی ئەو ئاوارانەی کە ناوچەکانیتری عێراقیان جێهێشتووە بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئاسایش و هاتوونەتە کەرکووک، کاریکردووە. پێش دەسبەکاربوونی لە ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری)، لە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە هەردوو بواری پەرەپێدانی کۆمپانیا و کارمەندان کاریکردووە.

Posts by خۆگر وریا:

    No posts by this author.

Publications by خۆگر وریا: