Back

داهاتووی هێزەکانی پێشمەرگە لە پرۆسەی دیموکراسی هەرێمی کوردستان

 بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی کارنیگی، سەنتەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئینستیتیوتی مێری هەڵدەستێت بە سازدانی کۆنفرانسێک لە ژێر ناوی داهاتووی هێزەکانی پێشمەرگە لە پرۆسەی دیموکراسی هەرێمی کوردستان لە  بەرواری ١٠ ئایار ٢٠١٥.

ئەم کۆنفرانسە بە بەشداری لایەنە پەیوەندییدارەکان بۆ تاوتوێکردنی پرسە پەیوەستدارەکان بە پرۆسەی بەدامەزراوەکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەنجام دەدرێت. کۆنفرانسەکە بەهەمان شێوە تاوتوێی پرسەکانی پەیوەست بە بەربەستەکانی بەردەم هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوو دەکات. مەبەستی کۆنفرانسەکە بریتیە لە داڕشتنی پێشنیازی سیاسی بە ئامانجی بنیاتنانی پەیوەندییەکی تەندروستی مەدەنی- سەربازی و یارمەتیدان بۆ یەکخستی هەوڵەکانی دیموکراسی لە قۆناغی گواستنەوە.

ئامادەبوون لەم کۆنفرانسە ته‌نيا له‌ ڕێگه‌ی بانگهێشی تايبه‌ته‌.

Comments are closed.