Back

ئایندەی پێکهاتە ئێتنی و ئاینیەکان لە هەرێمی کوردستان

ئینستیتیوتی مێری خۆشحاڵە بە سازدانی کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی ”پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان: مۆدێلێکی خۆماڵی“. لە ڕۆژی پێنجشەمە ٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٥، کاژێر ٠٣:٠٠ عەسر.

ڕاپۆرتەکەی ئینستیتیوتی داخوازی چەسپاندنی مافی پێکهاتە ئێتنی و ئاینیەکان دەکات لە دەستووری هەرێمی کوردستان. لە کۆبوونەوەکەدا، پوختەیەکی ڕاپۆرتەکە و پێشنیازەکانی تاوتوێدەکرێت بەبەشداری ئەندامانی پەرلەمان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان و چالاکوانە مەدەنیەکان کە نوێنەرایەتی پێکهاتە ئێتنی و ئاینیەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئەم ڕاپۆرتەی ئینستیتیوتی مێری بەرهەمی توێژینەوەی وردە و چەندین پێشنیازی پراکتیکی لەخۆگرتووە بە ئامانجی پتەوکردنی فەرمانڕەوایەتی دیموکراسی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەڕێگەی زامینکردنی هاوبەشی ڕاستەقینە لەگەڵ پێکهاتە ئێتنی و ئاینیەکان لە ژیانی مەدەنی. ئەم كۆبوونەوەیە بە بانگهێشتکردنە و ئارەزوومەندان دەتوانن داواکاری بەشداریکردن بنێرن لە ڕێگەی ناردنی ئیمەیل بۆ: events@meri-k.org

  • بەروار: ٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٥
  • کات: ٣:٠٠ عەسر
  • شوێن: ئۆفیسی ئینستیتیوتی مێری

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:

Comments are closed.