ankara escort çankaya escort
Back

ڕاگه‌ياندنی ڕاپۆرتی ئینستیتیوتی مێری تایبەت بە پێکهاتە ئێتنی و ئاینیەکان لە هەرێمی کوردستان

ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (ئینستیتیوتی مێری) راپۆرتێكی تايبه‌ت به‌ چه‌سپاندنی مافی پێکهاتە ئێتنی و ئاینیەکان له‌ ده‌ستووری هه‌رێم ئاماده‌ كردووه‌ و له‌ (ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ ئاب ٢٠١٥، كاژێر ١٠ی به‌يانیپەرلەمانی کوردستان). پێشنيازه‌كانی پێشكه‌ش به‌ لێژنه‌ی ئامادەکردنی دەستوور ده‌كات، و له‌ هه‌مان كاتدا ده‌يخاته‌ به‌رده‌ستی ميدياكاران و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌و راپۆرته‌ی ئينستيتيوتی مێری ده‌ره‌نجامی توێژينه‌وه‌يه‌كی تێروته‌سه‌له‌ و كۆمه‌ڵێك پێشنيازی نوێ و بێ پێشينه‌ له‌خۆ ده‌گرێت، ئامانجی پڕۆژەکە‌ بریتیە لە زياتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و گه‌شه‌پێدانی سيسته‌می دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان له‌ رێگه‌ی زامينكردنی‌ شەراکەتی ڕاستەقینەی پێكهاته‌ ئێتنی و ئاينيه‌كان لە پرۆسەی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وايه‌تی هه‌رێمدا.

بۆ زانياری به‌ڕێزتان، توێژه‌رانی ئينستيتوتی مێری و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ده‌ستوور له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ ده‌بن بۆ لێدوان و راده‌ربڕين له‌سه‌ر پێشنيازه‌كانی ئينستيتيوتی مێری. سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بانگهێشتکراون بۆ ئامادەبوون و ڕووماڵکردنی گۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بەم پرسە.

  • ڕێکەوت: دووشەممە ١٠ ئابی ٢٠١٥
  • کاتژمێر: ١٠ بەیانی
  • شوێن: پەرلەمانی کوردستان

بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندیکردن:

Comments are closed.