ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) خۆشحاڵە بە سازدانی دیبەیتێکی تایبەت بۆ شاندێکی باڵای ئینستیتیوتی ئاشتی ئەمريکی (USIP) کە پێکهاتوە لە:
- مایکل يافی، جێگری سەرۆکی سەنتەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفريقيا
- إيلی أبو عون، سەرۆکی پرۆگرامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفريقيا
- سەرهەنگ حەمەسەعيد، سەرۆکی پرۆگرامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئامانج لە سازادانی ئەم دیبەیتە تاوتوێکردنی چەندین بابەتی گرنگ و پەیوەست بە سەقامگيری و بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان، و ئاشتەوایی لە نێوان پێکهاتەکان، و هەڵبژاردنەکانی داهاتووە هەتا بتوانرێت تيشک بخرێتە سەر دەرفەتەکان و شێوازی بەشداریپێکردنی کارا دەستنيشان بکرێت.
ئامادەبوانی ئەم دیبەیتە بریتی دەبێت لە بژاردەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا و ئوفيسی پارێزگا و نوێنەرانی پێکهاتەکانی ئەو پارێزگایە.
بەشی یەکەمی ئەم دیبەیتە بە شێوازی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت لە ڕێگای ئەم لینکەوە : http://www.meri-k.org/live-stream/
بەشداری کردن لەم چالاکیە تەنها لەڕێگای بانگهێشتکردنەوەیە.
بەروار: ڕۆژی پێنجشەممە ٠٤/٠٥/٢٠١٧
کات: ١٤:٠٠-١٦:٠٠ی پاش نێوەڕۆ