Back

وەزارەتی پێشمەرگە و مێری توێژینەوەی بەدامەزراوەییکردنی هێزەکانی پێشمەرگە ئەنجامدەدەن

لەڕۆژی چوارشەممە، ٨ نیسان، دامەزراوەی مێری سەردانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی کرد. دەرئەنجامی ئەو کۆبوونەویە دەستپێکردنی توێژینەویە لە لایەن مێریەوە بۆ کارئاسانیکردنی بەدامەزراوەکردنی هێزەکانی پێشمەرگە. وەزیری کاروباری پێشمەرگە، مستەفا سەید قادر و جێگری وەزیری کاروباری پێشمەرگە ئەنوەر حاجی عوسمان و سکرتێری گشتی وەزارەت جەبار یاوەر پێشوازیان کرد لە شاندنی مێری و بەشدارییان لە ئەنجامدانی توێژینەوەی سیاساتی  لەو وەزارەتە.
سەرۆکی مێری، پرۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین، پوختەیەکی لەسەر کاری ئینستیتیوت و ئەو توێژینەوانەی کە لەژێر ئەنجامدان دان، پێشکەشکرد. هەردوولا هاوڕابوون کە بەردەوامی قەیرانی دارایی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت وەک هاندەرێک بۆ ئەنجامدانی ڕیفۆرم و چاکسازی بەکاربێت.

گفتوگۆکان پڕژانە سەر بابەتی بونیاتنانی تواناکان و بەدامەزراوەییکردنی هێزی پێشمەرگە. نوێنەرانی وەزارەتی پێشمەرگە تیشکیان خستەسەر ئەو بارودۆخانەی کە ڕووبەڕووی پێشمەرگە دەبنەوە کە لە کاتێکدا ٥٠ هەزار پێشمەرگە یەکخراونەتەوە، کەچی نیگەرانی ئەوە هەیە کە خێرایی یەکگرتنەوە کەم ببێتەوە و یاخود بگاتە ئاستی ئاڵۆز بوون لەلایەنی سیاسیەوە . باس لەوەکرا کە پرسی بەدامەزراوەییکردن پێویستە بەشێوەیەکی ئەکادیمی کاری لەسەر بکرێت بۆ ئەوەی سیاسەتێکی ڕوون بێتە ئاراوە بە شێوازێک کە یارمەتێدەربێت بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری. توێژینەوەی لەو جۆرە پێویستە بەشێوەیەک ئەنجام بدرێت کە گرفتەکان بە شێوەیەکی واقیعی و بەرهەمدار بخاتە بەرباس.

IMG_4101 (1024x683)

چەندین توێژینەوە لەپێشتردا ئەنجامدراون لەو بوارە، بەڵام ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر و پێشکەشکردنی پێشنیازی ڕوون هەروەها چاودێریکردنی جێبەجێکردنیان پێویستە. بەردەوامیبوونی بارودۆخی ئەمنی، ویستی سیاسی و سووربوون ئێستا هاتۆتە ئاراوە. سەرکردە ناوخۆییەکان و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بەشداربوون لەو گفتوگۆیە و بیر و بۆچوونی خۆیان پێشکەشکردووە. لەو کاتەی کە ئەو گفتوگۆیانە هێشتا زیندوون، پێویستە وەربگێڕدرێن بۆ سیاسەتی گۆڕانکاریکردن. کەئەمەش پێویستی بە توێژینەوەی ئەوتۆ هەیە کە مێری بەنیازە ئەنجامی بدات. مێری پێشتر هاوبەشی و هەندێک پاڵپشتی دارایی بۆ دەستپێکردنی دەستپێشخەرییەکی توێژینەوە بەدەستهێناوە. کە ئەمەش دەبێتە دۆکیومێنتێکی سیاساتی و ڕێبەر و یارمەتیدەر دەبێت لە کۆکردنەوەی گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەدامەزراوەییکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر یەک چەتری فەرماندەیی. مێری و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە رەزامەندبوون لەسەر هەماهەنگیکردن بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی سیاساتی لە داهاتوو دا.

Comments are closed.