Back

بۆ میوانان

رێنمایی كۆڤید

بەپێی رێنماییەكان، پێویستە سەرجەم میوانان پێش تۆماركردن بەڵگەی تێستی نێگەیڤی كۆڤید نیشان بدەن یان بەر لە تۆماركردن لە هوتێلی رۆتانا تێستیان بۆ ئەنجام بدرێت. دەكرێ یەكێك لەوانە هەڵبژێرن:

  • بەڵگەی تێستی PCR ی لەگەڵ خۆتان بێنن، كە دەبێ لە 48 كاتژمێر كۆنتر نەبێ.
  • پاشنیوەڕۆی دووشەممە، ٢٥ی ئۆكتۆبەر، تەشریف بێنن و بەشی پرۆتۆكۆڵ بەسوپاسەوە هەر لە لۆبی هوتێلی رۆتانا تێستێكی خێرا (15 خولەك) تان بۆ ئەنجام دەدات و كارتی تێستی نێگەتیڤتان بۆ دەردەكات. ئەو كارتە بۆ تەواوی رۆژانی كۆنفرانس كاریگەری دەبێ و پێویست بە تێستی دیكە ناكات بۆ هاتنە ژوورەوە.
  • سەر لە بەیانیەكەی رۆژی سێشەممە یان چوارشەممە (بە پێی نیەتی ئامادەبوونتان) پێش دەسپێكی پانێلەكان (كاتژمێر 08:00 بۆ 08:30) تەشریف بێنن هەتا تێستەكەتان بۆ ئەنجام بدرێت.

بۆ زانیاریتان، تێستی كۆڤید تەنیا بۆ ئەو كەسانە ئەنجام دەدرێت كە ناویان لە لیستی میواناندا تۆمار كراوە.

كورسیەكان 

دانیشتن ئازادە و بەپێی گەیشتنی میوانانە. كورسیەكانی هۆڵەكە دەستنیشان (حیجز) ناكرێن، تەنیا ژمارەیەكی كەمی رێزی پێشەوە نەبێ كە بۆ خاوەن گووتە (سپیكەر) و هەندێ بەرپرسی لوتكە نەبێ.

جل و به‌رگ 
شێوازی جل و به‌رگ له‌ هه‌موو پانێله‌كان و دانیشتنه‌كان جل و به‌رگی فه‌رمیه‌.

ئینته‌رنێت

ئینته‌رنێتی وایرلێس له‌ هه‌موو هۆتێله‌كان له‌ به‌ر ده‌سته‌ و له‌ شوێنی به‌رێوه‌چوونی دیداری مێریش هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قورسایی (لۆدی) زۆری له‌ سه‌ر بێت زۆر جێگای متمانه‌ نیه‌.

تویته‌ر
تكایه‌ هاشته‌گی ئێمه‌ له‌ سه‌ر تویته‌ر به‌ كار بێنن  MERIForum#

زمانی پانێله‌كانی دیداری مێری
دانیشتن و په‌نێله‌كانی دیداری مێری به‌ هه‌ر سێ زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و كوردیه‌، و وه‌رگێرانی راسته‌وخۆش بۆ هه‌ر سێ زمانه‌كه‌ به‌رده‌سته‌.

نانخواردن

لە كاتی تۆماركردن، ڤاوچەری (بلیتی) نیوەڕۆخوان پێشكەش دەكرێ. ئینستیتیوتی مێری توانای لەخۆگرتنی خەرجی  150 میوانی داوه‌تكراوی هەیە. ئەوانەی زووتر وەڵامی بانگهێشەكەیان دایەوە یان زووتر لەرێگەی ئینتەرنێتەوە داوای تۆماركردنیان پێشكەشكرد، ڤاوچەری نیوەڕۆخوانیان بۆ تەرخانكراوە. تكا لە میوانانی دیكە دەكەین لێمان ببوورن بەڵام بۆ ئەوانیش داشكانی %25ی نرخی خواردنیان لە چێشتخانەی (فلەیڤەر)ی رۆتانا بۆ مسۆگەر كراوە ($33.00). هاوكات چه‌ندین رێستۆرانتی دیكە له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هۆتێل رۆتانا هەن كە نانی نیوه‌رۆ پێشكەش دەكەن.

هاوەڵانی میوانان

تۆماركردن تەنیا بۆ ئەو كەسانەیە كە بانگهێشكراون یان پێشوەختە داوایان كردووە. ئەگەر دۆستێكی دیكە حەز دەكات ئامادە ببێ، تكایە خەبەرمان بدەنێ تاوەكو ناویان تۆمار بكەین و بزانین شوێنی زێدەمان دەبێ. بە هۆی رێنمایی كۆڕۆناوە، ئیمساڵ ژمارەی كورسیەكان سنووردار كراون.

ئەو بەڕێزانەی دەیانەوێ یاریدەدەر یان پاسەوان لەگەڵ خۆیان بێنن، داوایان لێ دەكەین كە هاوكارەكان لە دەرەوەی هۆڵەكە شوێنی چاوەڕێ دابین بكەن. خۆ ئەگەر پێویست بوو ناوبەناو بێنە ناو هۆڵەكە، تكایە پێیان بڵێن بێدەنگی بپارێزن و لەكاتی پانێلدا هاتووچۆیەكانیان زۆر كەم بكەنەوە.