Back

باڵیۆزی ئێران بۆ عێراق لە ئینستیتیوتی مێری

“هەماهەنگی لەنێوان ئینستیتیوتی مێری و هاوتا ئێرانیەکانی تەنیا بۆ پێدانی ڕووانگە و تێگەیشتنی قووڵ بۆ بڕیاردەران گرنگ نیە، بەڵکو بەهەمان شێوە بۆ پێدانی پێشنیازی پراکتیکی بۆ چارەسەرکردنی پرسە ئاڵۆزەکانە کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” بەگوێرەی وتەکانی باڵیۆز حەسەن داناییفەر لە چوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە لە ڕۆژی چوارشەممە ٤ ئایار، ٢٠١٦.

بەڕێز داناییفەر باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە عێراق. دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری پرۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین و توێژەرانی ئینستیتیوت ئاماژەیەکی وردبوو کە چۆن ئینستیتیوتی توێژینەوەی پۆڵەسی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بنیاتنانی نیشتیمان و کاریگەری دروستکردن لەسەر سیاسەت و دروستکردنی گۆڕانکاری لە سیستەمی فەرمانڕەوایەتی. بەهەمان شێوە، گرنگی بەشداریپێکردنی بڕیاردەران و خاوەن بیروڕایان و ئەکادیمیستان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی دراوسێ جەختی لەسەر کرایەوە.

Iranian-ambassadorviist

لە سەردانەکەیدا، شاندی یاوەری باڵیۆز پێکهاتبوون لە هاریکارانی دیپلۆماسی لەنێویاندا کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر بەڕێز مورتەزا عیبادی و ڕاوێژکارە سیاسی و کەلتووریەکانی. ڕاوێژکارانی باڵیۆز ئاماژەیان بە پێویستی پەیوەندی کەلتووری هاوبەشی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە لایەک و کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەکی تر کرد، وە جەختیان لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی دەستووری عێراق بۆ زاڵبوون بەسەر ناسەقامگیریی ئێستا لە عێراق، کردەوە.

ستافی ئینستیتیوتی مێری پوختەیەکیان دەربارەی پرۆژەکانی توێژینەوەیان بۆ شاندەکە باسکرد، وە ئاماژەیان بەو بوارانە کرد کە بڕیاردەرانی ئێران بۆ برەودان بە سەقامگیریی و سەروەری یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دەتوان ڕۆڵی تێیدا بگێڕن. هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی هەماهەنگی هاوبەش و بەشداری لەنێوان ئینستیتیوتی مێری و دامەزراوەکانی توێژینەوە لە ئێران کردەوە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی ئەوتۆ بۆ قوڵکردنەوەی تێگەیشتن و پێشنیازکردنی چارەسەری پراکتیکی بۆ پرسە ئاڵۆزەکان لە ناوچەکە بەگشتی.

Comments are closed.