Back

ئینستیتیوتی مێری توێژینەوە دەربارەی پرسی ئاشتەوایی بۆ ئینستیتیوتی ئاشتی وڵاتە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدات

هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەردوو ڕووی ئێتنی و ئاینیەوە هەمەچەشنە. ئەم هەمەچەشنیە کەوتۆتە ژێر هەڕەشەوە لەگەڵ سەر هەڵدانی داعش لە دەوری سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەندێک لەم پێکهاتانە بوونە ئامانج لەم ناوچەیە، لە دەرئەنجام دەربەدەر و پەناهەندە بوون لە ماڵ و کۆمەڵگاکانیان. بۆ پاراستنی ئەم پێکهاتانە لە جەنگ و ناکۆکی زیاتر، ئامادەسازی بۆ پرۆسەی ئاشتەوایی قۆناغی دوای داعش، ئینستیتیوتی مێری هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەک دەربارەی بۆچوون و ڕووانگەکان بۆ ئاشتەوایی و ناکۆکی لە نێوان پێکهاتەکانی عێراق بۆ ئینستیتیوتی ئاشتی وڵاتە یەکگرتووەکان.

سروشتی ناکۆکیەکانی ئێستا، تێکەڵکێشە لەگەڵ مێژووی پەیوەندیە سیاسی و ئێتنیەکان لە ناوچەکەدا، ئەگەری هەیە کە گرژیە کۆمەڵایەتیەکان زیاتر قوڵبکاتەوە و گرژی نوێش بێنێتە ئاراوە. لەم سۆنگەیەوە، کاراکتەرە بنیاتنەرەکانی ئاشتی پێویستیان بە تێگەیشتنێکی نوێ و قوڵ و ورد دەربارەی ناکۆکیە درێژخایەن و نوێکان لە نێوان گرووپە جیاوازەکان هەیە، بەتایبەتی پێکهاتەکان، وە ئایا ئاشتەوایی مانای چی دەگەیەنێت بۆ ئەوان لەم کات و شوێنەدا بۆ دڵنیادان لە پرۆسەیەکی سەقامگیرکردنی بەردەوام و پشت ئەستوور بە مافی ئەم پێکهاتانە. هەروەک چۆن کارمەندی پرۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە ئینستیتیوتی ئاشتی وڵاتە یەکگرتووەکان، ئوسامە غەریزی وتی “ئامانجی سەرەکی لە ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە بۆ یارمەتیدانی ئینستیتیوتی ئاشتی وڵاتە یەکگرتووەکانە بۆ ئەنجامدانی هەوڵی ئاشتەوایی تۆکمەتر لەسەر ئاستی ناوخۆیی”.

ئینستیتیوتی مێری گرانتێکی لە لایەن ئینستیتیوتی ئاشتی وڵاتە یەکگرتووەکان پێبەخشراوە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی جۆری دەربارەی بۆچوون و ڕووانگەکان بۆ ئاشتەوایی لە نێوان پێکهاتەکانی عێراق. ئەم پرۆژەیە بەشێوەیەکی سەرەکی تیشک دەخاتەسەر پێکهاتەکان لە پارێزگاکانی نەینەوا، دهۆک، هەولێر و کەرکووک. ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە باشتر تێگەیشتن لە ئاستەنگەکان بۆ ئاشتەوایی و تیشک خستنەسەر پاڵنەرەکانی ناکۆکی لە ناوچە ئازادکراوەکان، کە لە لایەن خۆیەوە دەبێتەهۆی باشتر ئاگادارکردن و ڕێبەرێک بۆ هەوڵەکانی ئاشتەوایی لە لایەن ئینستیتیوتی ئاشتی وڵاتە یەکگرتووەکان لە ئایندەدا.

ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە باشتر تێگەیشتن لە ئاستەنگەکان بۆ ئاشتەوایی و تیشک خستنەسەر پاڵنەرەکانی ناکۆکی لە ناوچە ئازادکراوەکان.

ئەو پێنج پێکهاتەیەی کە توێژینەوەکە لە خۆی دەگرێت بریتین لە کریستیان، یەزیدی، شەبەک، تورکمان و سابیئەی مەندائی. کە زۆربەیان دەربەدەر بوون لە دەرئەنجامی جەنگی داعش. لە ڕێگەی چاوپێکەوتن و وۆرکشۆپەوە، ئینستیتیوتی مێری نوێنەرانی ئەم پێکهاتانە بەشداری پێدەکات بۆ زیاتر تێگەیشتن لە خاڵە هاوبەش و جیاوازەکان لە ناوخۆ و نێوانی ئەو پێکهاتانە بە لەبەرچاوگرتنی بۆچوونەکانیان دەربارەی ئاشتەوایی؛ چۆن دەتوانرێت جیاوازیەکان بەلاوە بنرێن؛ وە ئەم ئاستەنگ و دەرفەتانە چین لەبەردەم نزیککردنەوەی ئەو گروپانە لە یەکتر لەسەر ئاستی کۆمەڵگا و سیاسی.

خۆگر وریا، توێژەر لە ئینستیتیوتی مێری وتی “خۆشحاڵین بەم پرۆژە نوێیە کە ڕێگا خۆشکەرە بۆ ئینستیتیوتی مێری و ئینستیتیوتی ئاشتی وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردن لە نزیکەوە و پڕكردنەوەی ئەو کەلێنانەی پەیوەستن بە سەقامگیری و چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان لە قۆناغی دوای جەنگ”. ئینستیتیوتی مێری توێژینەوە و پسپۆریەکانی لەسەر ئەم بابەتە بەگەڕ دەخات، لەگەڵ زانیاری ورد و پەیوەندیەکانی لەسەر ئاستی سیاسی و ئێتنی و ئاینیی لە نێو ئەو پێکهاتانە لە عێراق و هەرێمی کوردستان. هاوبەشیکردن لەگەڵ ئینستیتیوتی ئاشتی وڵاتە یەکگرتووەکان ڕێگا خۆشکەرە بۆ ئێمە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنانەی کە دەبنە کلیلی نەک تەنیا بەدەستهێنانی بەرچاو ڕوونی زیاتر بۆ هۆکارەکانی ناکۆکی، بەڵکو بەهەمان شێوە تێگەیشن لە ڕێگاکان بۆ ئەنجامدانی ئاشتەوایی لەنێوانیان وەک هەوڵێک بۆ هێنانەدی دادپەروەری و یەکسانی و ئاشتی درێژخایەن لە وڵات و هەرێمێکی هەمەچەشن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Comments are closed.