دیارە هەڵسەنگاندنی سیستەمی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان زۆر هەڵدەگرێ و تا ئێستاش گفتوگۆی زۆری لەبارەوە کراوە، بەڵام بە کەمی ئەو بابەتە گرنگە لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی توێژینەوەی زانستیدا تاوتوێکراوە، بەتایبەتی بە بەشداریپێکردنی خودی ئەو نوخبە کارگێرییەی کە لە دامودەزگاکانی هەر سێ دەسەڵاتە سەرەکیەکانی پرۆسەی حوکمرانیدا بڕیار بەدەستن.
بێگومان ناكرێ دەستكەوت و گەشەسەندنە گەورەكانی هەرێم لەو ماوە كورتەی حوكمی خۆماڵیدا نادیدە بگیردرێت. ئەوەش لە كاتێكدایە كە هەرێمی كوردستان هەردەم لەبەردەم هەڕەشەی چارەنووسسازی دەرەکی و ناوخۆییدابووە. لە دیوێكەوە بە هێزی ئیقلیمی و له دیوەكەی دیكە بە رژێمی لاواز یان شكستخواردوو دەورە دراوە. لەو نێوەندەشدا هێزی توندئاژۆ بەناوی ئاین یا نەتەوە هەڕەشە لە سەقامگیری و بوون و مانەوەی دەكەن. لە ئاستی ناوخۆشدا، لاوازییە هەناویەكانی سیستەمی حوكمڕانی خۆماڵی لەو دەوروبەرە دژوارەدا بوونەتە سەرچاوەی قەیران و هەڕەشەی زیاتر لەسەر ئایندە و چارەنووسیدا. بۆیە، ئامانجی سەرەكی لەو توێژینەوەیەدا ئەوەیە كە بە دیدێكی رەخنەگرانە كەلێنە گەورەكانی سیستەمی حوكمڕانی هەرێم دەستنیشان بكرێت و بە پێی واقیعی خۆماڵی پێشنیازی نەخشەرێگایەكی 10 ساڵی بۆ چارەسەركردنیان بخرێته روو.
لە شاری دهۆك له به‌رواری 27/6/2008 به خانەخوێیەتی پارێزگاری دهۆك و ئاماده‌بوونی زیاتر لە 130 كەس لە بژاردەی توێژی بڕیاردەرە كارگێڕیەكانی نێو دامەزراوەكانی حكومەتی خۆجێیی لە سەرتاپای هەرێمی كوردستان. لە نێویاندا، كۆمەڵێك به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكە و قایمقام و پارێزگار و بەڕێوەبەر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لەسەر ئاستی پارێزگاكان و نوێنەرانی ئەنجومەنەكانی پارێزگاكان بەشدار بوون. هاوكات جێگری سەرۆك و سكرتێری په‌رله‌مان و پارله‌مانتاران وەك نوێنەری دەسەڵاتی یاسادانان، سەرۆك و ئەندامانی دیوانی چاودێری دارایی وەك نوێنەری دامەزراوەكانی چاودێری و بەدواداچوون به‌شداربوون.
هەڵبەتە ئەم کۆنفرانسە تەواوكەری ئەو توێژینەوە تێروتەسەلەیە كە لە چاپی یەكەمی كتێبی (دەوڵەتسازی: نەخشەرێگایەك بۆ سەروەركردنی یاسا و بەدامەزراوەییكردن لە هەرێمی كوردستان) لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی 2018 بڵاوكراویەوە. نووسینی ئەو كتێبە بە رەچاوكردنی گەشەی حوکمڕانی لە کوردستان و هەڵسەنگاندنی مۆدێلی جیهانی جیاواز و بۆچوونی زیاتر لە 200 پسپۆڕ بووە لەنێو بڕیاردەر و داڕێژەرانی پۆڵەسی و ئەكادیمستانی هەرێم، كە لە چاوپێكەوتن و مێزگردی تایبەتدا لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و شارۆچكەكان بەشداریان تێدا كردووە. لەم پرۆژەیەدا زیاترین تیشك خراوەتە سەر چاككردنی ئەو پەیكەر و میكانیزمانەی بۆ سەروەركردنی یاسا و رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ گەشەپێدانی سیستەمێكی حوكمڕانی دروست گرنگن.
لەو پرۆژه‌یه‌ی ئینستیتیوتی رۆژهه‌لاتی ناوهرهاست بۆ توێژینەوە (مێری) پێشنیازی گۆڕانكاری ریشەیی بۆ تۆكمەكردنی پەیكەری كارگێڕی و پرۆسەكانی بڕیاردان و میكانیزمەكانی چاودێری پێشكەشكراون، كە لە رێگەیانەوە دەكرێ سیستەمی حوكمڕانی خۆڕاگرتر بێ و بەرگەی قەیرانی چارەنووسساز بگرێ. ئەزموونی قەیرانەكان سەلماندوویانە كە خەڵكی هەرێم و سەركردە سیاسییەكان (بە دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنەوە) هیچ جۆرە بژاردەیەكیان لەبەردەستدا نیە جگە لەوەی كە بە نیەت و ئیرادە و پێداگیریەوە شان بدەنە بەر پرۆسەكانی نیشتیمانسازیی و دەوڵەتسازیەوە و بیانكەنە هەوێنی تەبایی و خۆشگوزەرانی و سەرفرازیی بۆ خەڵكی هەرێم. ئەگینا، مەحاڵە بە حاڵی ئێستای سیستەم خواستە رەواكانی خەڵك بێنە دی.
شادەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە کە خۆی لەم کۆنفرانسەدا دەبینێتەوە ئەوەیە كه پڕۆسەی چاکسازی و بەدامەزراوەییکردن بە تەنیا لەیەك دامەزراوە یا لە یەك بواری حوکمڕانیدا بەدینایەت. بەڵکو پێویستی بە هەنگاوی سەرتاسەری و هەمەگیرە، كە ئەوەش بەرپرسیارێتی هەموو تاكێكی هەرێمی كوردستانه، بە دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن و كۆمەڵگای مەدەنیشەوە. بێگومان، ئەنجامدانی ئەو ریفۆرمە ریشەییەی لێرەدا پێشنیازكراوە بە مانای راتەكاندنی هەرەمەكیانەی دامەزراوەكان یان گۆڕینی كەسەكان یاخود زیادكردنی كێشەی بێكاری نایەت، بەڵكو بۆ ئەوەیه كە بەپێی بەرنامەیەكی دوورمەودای مەدروسەوە هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ بكرێن.
به‌م بۆنه‌یه‌وه ئینستیتیوتی میری به پێویستی زانی كه ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌نیا له قوناغی نووسیندا نه‌مێنیته‌وه به‌ڵكو بخرێته ئاستی گفتوگۆ و شرۆڤه‌كردن و له لایه‌ن نوێنه‌ری هه‌رسێ دەسەڵاته‌كانی پرۆسه‌ی حوکمڕانی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به پێویست زانرا له كۆنفرانسێكی تیرۆتهسهلدا تاوتوێی بكرێن، سه‌ره‌تا له شاری دهۆك و دواتریش له شاری هه‌ولێر.
پارێزگاری دهۆک، فەرهاد ئەتروشی، لە دەستپێكدا جەختی لەوەکردەوە کە ”ئه‌و كۆنفرانسه هه‌وڵێكه بۆ چاكسازی و به‌ره‌وپێشبردنی هه‌یكه‌لی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستاندا، نەك بۆ بەكارهێنان بۆ مەرامی سیاسی”. جەختیشی كردەوە كە ”نه‌بوونی دەستورێك له كوردستاندا سه‌رچاوه‌یەكی گرنگی كێشه‌كانه، چونكە بە بێ ده‌ستور ناتوانرێت قسه له‌سه‌ر جێگیركردنی په‌یكه‌ری حوكمڕانی بكرێت”.
له پێناو پێكانی ئامانجه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یە، كۆنفرانسەكە بۆ پێنج پانێل و پێنج ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دابەشكرا. پانێلی یه‌كه‌م تایبه‌ت بوو به گفتۆكردن له باره‌ی ” پێناسەكردنەوەی پەیكەر و دەسەڵاتەكانی حكومەتی خۆجێیی: سیستەمی یەک پەنجەرە لە شارۆچکەکانەوە ” به به‌شداربوونی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان: جوان رەفیق فەتحوڵلا، قایمقامی شەقلاوە، چاپووك عومەر بەرزنجی، قایمقامی پێشووی كۆیە، مازن محەممەد سەعید، قایمقامی ئاكرێ، وارشین سەلمان محەمەد رێڤبهرێ ناحیا شیلادزێ. له‌م ته‌وه‌ره‌دا به گشتی جه‌خت له‌سه‌ر دابه‌زاندنی دهسهڵاتەکان كرا بۆ ئاستی ناحیه و قه‌زاكان له پێناو کاراکردنی سیستەمی کارگێری. له‌م پانێلەدا به گشتی جه‌خت له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كرایه‌وه:
- ده‌بێت په‌یكه‌ری حوکمڕانی له هه‌رێمی كوردستان پێداچوونه‌وه‌ی یاسایی‌و ئیداری پێدا بكرێت، ئه‌گینا هه‌ر چاكسازیەك له سیستەمی حوکمڕانی بكرێت سەر ناکەوێت. به‌شێكی زۆری ئه‌و یاسا و رێنماییانه‌ی تا ئیستا له ناو په‌یكه‌ری ئیداری حكومه‌تی هه‌رێم كاریان پێده‌كرێت زۆر كۆنن و چارهسهرهییان بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا پێ نیه، بۆیه پێویسته یاسا و رێنمایی تازه ده‌ربكرێن كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئیستای هه‌رێم بگونجێن له گشت بواره‌كاندا.
- كاراكردنی حكومه‌تی خۆجێیی به دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له پارێزگاكانه‌وه بۆ قەزاكان و دواتریش بۆ شارۆچكەكان دەبێت، ئه‌مەش واده‌كات راپه‌ڕاندنی كاره‌كان زۆر خێراتر و تایبه‌تمه‌ندتر بێت چونكه بەڕێوەبەرایەتی شارۆچكە زانیاری دەربارەی شارۆچكەكەی خۆی زیاتره تا ده‌گاته قایەمقام، قایەمقامیش زانیاری زیاتره له‌بارەی قه‌زاكه‌ی تا ده‌گاته پارێزگار.
- ئه‌و یه‌كه ئیدارییانه‌ی كه زۆر گه‌وره بوون پێویسته دابه‌شبكرێن بۆ زیاتر له یهكهیەکی ئیداری. له‌و باره‌یه‌وه قایەمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر نەبەز عەبدولحەمید پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه پێویست دەکات ناوه‌ندی قه‌زاكانی شارە گەورەكانی وەك هه‌ولێر بەلانی كەمەوە بۆ دوو قه‌زا دابه‌ش بكرێن.
- سەبارەت بە پەیوەندی نێوان حكومەتی خۆجێیی و وەزارەتی ناوخۆ، قایەمقامی پێشووی كۆیە چاپووك به‌رزنجی ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێستادا ”زۆربەی كێشەكان لەسەر پارێزگار كەڵەكە دەبن چونكە دهزگایەك له ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆدا نیە كه قایەمقامەكان پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵدا هه‌بێت”.
گفتۆگاكانی پانێلی دووه‌می كۆنفرانس تایبه‌ت بوون به قسه‌كردن له‌سه‌ر “مۆدێلیكی خۆماڵی بۆ رابه‌رایه‌تیكردنی پارێزگاكان” به به‌شداربوونی هه‌ر یه‌كه له: هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆك، عه‌لی عوسمان عه‌لی، پارێزگاری هەڵەبجە، یونس عه‌لی، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
- هەڤال ئەبوبەکر لە درێژەی قسەکانیدا جەختی كردەوە کە “ده‌بێت حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری دروست بكه‌ین، شارەوانیهكان له قه‌زا و ناحیه و شاره‌كانیش درووستبكرێنهوه” هەروەها ئەوەشی دووپاتکردەوە ”کە گۆڕینی ناوی یه‌كه كارگێرییه‌كان به مانای هێنانی خزمه‌تگوزاری نیە بۆ ئەو کارگێڕییە تازانە.”
- هەڵبەتە بەشداربووانی کۆنفرانس لە کۆتایی هەر پانێلێکدا بەشداری کارایان هەبوو لە گفتوگۆکردن لەسەر تەوەرەکانی کۆنفرانسەکە،عومه‌ر گولپی، بەڕێوەبەری چاودێری دارایی سلێمانی جەختی لەوەکردەوە کە “شۆڕكردنه‌وه‌ی دەسەڵات بۆ خواره‌وه پێویستی به‌ده‌زگای چاودێری به‌هێز هه‌یه، وە رۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت هاوته‌ریبه له‌گه‌ل هه‌ر پرۆژه‌یەكی چاكسازی له كوردستاندا.”
- به‌شێك له ئاماده‌بووان به پێویستیان زانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیه‌كان پێكبهێنرێ له جیاتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، هەشیانبوو بە پێچەوانەوە، ئەنجومەنی شارەوانیان بە زێدە دادەنا چونكە پێیان وابوو ئەنجومەنی پارێزگا و دامەزراوەكانی دیكە ئەو بۆشاییەیان پڕكردووەتەوە. لەگەڵ ئەوەش، زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان جه‌خیتان له‌سه‌ر ئه‌وه كردەوه كه شاره‌وانیه‌كان پێویستیان بە گۆڕانكاری ریشەییە چونكە لە ئێستادا له جیاتی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، زیاتر بوونه‌ته دامه‌زراوه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی و زار.
- داڕێژتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری حوکمڕانی و كارگێری دواتریش بهدامهزراوەییكردن پێویستی به كۆده‌نگی گشت لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌یه.
- تێكهڵییەک له نێوان دەسەڵاتی یه‌كه ئیدارییه‌كان بەدی دەكرێت. بۆ نموونه یه‌كێك له بەڕێوەبەری شارۆچكەكان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ندێك جار قایەمقام كارمه‌ندێكی داناوه کە لە راستیدا ئیشی بەڕێوەبەری ناحیه‌كان دەکات، ئه‌مه هەندێک جار لەسار ئاستی پاریزگارو قه‌زاكانیش بەدی دەكرێت.
پانێلی سێیه‌می كۆنفرانس تایبه‌ت بوو به تاووتوێكردنی” مۆدێلێكی نۆی بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزرایه‌كانی شاره‌وانی”، به به‌شداربوونی هه‌ر یه‌كه له به‌رپرسانی یه‌كه كارگێڕیه‌كان كه پێكهاتبوون له: یوسف یاسین، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، یونس ئەحمەد، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە وەكالەت، نەبەز موحیەدین خۆشناو، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی هەولێر، هه‌ڤال ئه‌حمه‌د حسێن، رێڤه‌به‌ریا گشتیا باژێرڤانیا دهۆكێ.
ئه‌م ته‌وه‌ره تایبه‌ت بوو به گفتۆكردن له‌سه‌ر كاركردنی رۆلی شاره‌وانیه‌كان وه‌ك به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی، دواتریش لە لایەن ئامادەبووانی کۆنفرانس گفتوگۆیێکی فراوانی لەسەرکرا. گرنگترین خاڵه‌كانی ئه‌م ته‌وه‌ره ئه‌مانه‌ی خواره‌وە بوون.
- بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی هەولێر نه‌به‌ز خۆشناو، ئاماژەی بەوەدا کە ”نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و پێشكه‌شكردنی به هاوڵاتیان یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه وایكردووه هاوڵاتی متمانه‌ی به حكومه‌ت نه‌مێنێت.” هه‌ندێك له یاساكان كه له په‌رله‌مانەوە دەردەكرێن به‌داخه‌وه له‌كاتی جێبه‌جێكردنیان كێشه دروست دەكەن، یان لە بنەڕەتەوە قابیلی جێبەجێكردن نابن. بۆ نموونه كه ده‌ڵێن ده‌بێت شاره‌وانی زەوی دابه‌ش بكات، ئەمە وادەکات کە شاره‌وانی دواتر رووبه‌ڕووی كێشه‌ی ئامادەکردن و پێشکەشکردنی خزمه‌تگوزاری ببێته‌وه، بۆیه پێویستە له‌و بواره‌وه پەرلەمان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئاستی حكومەتی خۆجێیی بكات پێش تاووتوێكردن و دەركردنی یاساكان. هاوكات، هه‌ڤاڵ ئه‌حمه‌د حوسێن ئاماژەی بە بەریەككەوتنی یاسا و رێنماییەكاندا و گووتی ”به‌داخه‌وه رێنماییه‌كان رێگرن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاسادا.”
- ده‌بێت شاره‌وانیه‌كان دەسەڵاتیان پێبدرێت كه بتوانن سه‌رچاوه‌ی داریی تایبه‌ت به‌خۆیان په‌یدا بكه‌ن و چاویان له ده‌ستی حكومه‌ت نه‌بێت.
پانێلی چواره‌می كۆنفرانس تایبه‌ت بوو به سیستەمی تۆكمه‌كردنی چاودێری و به‌دواداچوون به به‌شداری هه‌ر یه‌كه له: خالید چاووشلی، سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی، عەلی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای هه‌ولێر، ئەنوەر تاهیر محەمەد ساڵح، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، عەبدولسەمەد تیللی عومەر، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك.
- خالید چاووشلی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە “بناغه‌ی هه‌ر دەسەڵاتێك و پێكهاته‌ی یاسایی و كارگێڕی و په‌یكه‌ری رێكخستن له بوونی دستورێكەوە ده‌ست پێده‌كات”.
- عەلی ره‌شیدا بە پێویستی زانی کە ”به‌شێك له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ئاوێتە بكرێن و كارمه‌نده زێدهكانیش له كه‌رتی تایبه‌ت سوودیان لێوه‌ربگیردرێت”، هەروەها ئاماژەی دا ”کە سه‌رچاوه‌ی بریار دیارنیه له‌پارێزگاو شار‌و شارۆچكه‌كان و تەداخول هه‌یه له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان”
- ئەنور تاهیر گووتی کە ”هه‌ندێك له ده‌سته‌و دامه‌زراوه كان كه له پاریزگاكاندا هه‌ن راسته‌وخۆ به‌ستراونه‌ته‌وه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، كاتێكیش كه ده‌ته‌وێت چاودێریان بكه‌یت نا‌توانیت چونكه ئه‌و سه‌ر بهدهزگایەكی به‌رزتره له پارێزگا. ”
- “دوای تێپه‌ربوونی 10 سال به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا كه‌چی تا ئێستا %40 ی یاسای ئەنجومەن جێبه‌جێ نه‌كراوون ، ئه‌مه‌ش له راستیدا مانای ئه‌وه‌یه كه كێشه هه‌یه له‌و یاسهیهدا و پێویسته پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێت”، عەبدولسەمەد تیللی وایگووت.
كۆتا پانێل زیاتر بۆ نوێنەرانی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ته‌رخانكرابوو، له‌ژێر ناونیشانی “په‌رله‌مان و حكومه‌تی خۆجێیی: كه‌لێنه یاساییه‌كان و پركردنه‌وه‌یان” بە بەشداری هەر یەکە لە جەعفەر ئیمینكی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، بێگەرد تاڵەبانی، سكرتێری پەرلەمان و فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆک. مه‌به‌ست لەو پانێلە ئەوە بوو كه له كۆتايی كۆنفرانسدا په‌نجه بخرێته سه‌ر ئه‌و بوارانەی كه ده‌كرێت له په‌رله‌ماندا بۆ پاڵپشتی حكومەتی خۆجێیی تاوتوێ بكرێن و كەلێنە یاساییەكانیان بە یاسای نوێ یان هەمواركراو بۆ پڕبكرێتەوە. لە میانەی قسەکانیدا جەعفەر ئیمینكی گووتی ”به‌بێ دهوڵەتسازی مومكین نیه ئێمه بتوانین حوکمڕانیێكی باش پێشكه‌ش به هاوڵاتی بكه‌ین” و جەختی لە سەر چەند خاڵێکی گرنگی دیكە کردەوە کە لێرەدا شایەنی ئاماژە پێدانن:
- داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری حوکمڕانی بۆ ئه‌وه‌یه كه ئێمه خاوه‌ن هه‌رێمیكی به‌هێز بین.
- ده‌بێ ئه‌و ته‌وافوقه سیاسیه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان دێتە كایەوە له ناوه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش هه‌بێت، چونکە بەبێ ئەوە نهدەتوانین ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی به‌هێز بكه‌ین و نه‌ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زیش.
- یەکەی ته‌شریعی زۆر گرنگه بۆ هه‌رێم، بۆیە “من له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی نیم بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان”.
- پەیڕهوكردنی لیستی كراوه لە واقیعی کوردستاندا بووەتە هۆی ناردنی کەسانێک بۆ پەرلەمان کە شارەزایی پێویستیان بۆ کاری پەرلەمانی نییە.
دواتریش بێگه‌رد تاله‌بانی جەختی لەوەکردەوە کە “ده‌بێت هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه هاوكاری یەكتر بكەن و هه‌ماهه‌نگبن بۆ دارێژتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری حوکمڕانی له هه‌رێمی كوردستاندا .” هەروەها گووتیشی کە ”له په‌رله‌ماندا هەندێک جار بۆچوونه سیاسیه‌كان ئه‌وه‌نده زاڵن كه واده‌كات نه‌توانین لێپێچینه‌وه له وه‌زیره‌كان بكه‌ین”.
دواتریش پارێزگاری دهۆک فه‌رهاد ئه‌تروشی جەختی لەسەر بوونی روانگەیەك کردەوە و گووتی “ده‌بێت فه‌لسه‌فه‌ی حوکمڕانی له هه‌رێمی كوردستاندا روون بێت كه ئێمه چ جۆره حوکمڕانیهكمان ده‌وێت.”
بەگشتی چەند خالێک لەم تەوەرەدە لە لایەن بەشداربووانی کۆنفرانس گفتوگۆیان لەبارەوە کرا:
- لیستی نیمچه‌كراوه زیانی به ئه‌دای په‌رله‌مان گه‌یاندووه و وایكردووه خه‌ڵكانێك له‌سه‌ر بنەمای قۆستنه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی هاوڵاتیان بگه‌نه په‌رله‌مان، له په‌رله‌مانیش هه‌ر بەو نەفەسە كار ده‌كه‌ن.
- ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی حزب و ململانێی حزبیه‌كان باڵیان كێشاوه به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا.
- لاوازی ده‌زگاكانی چاودێری دارایی به‌سه‌ر حكومه‌تدا خالێكی تری لاوازی په‌یكه‌ری حوکمڕانی و كارگێریه له هه‌رێمدا.
- ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان پێكبێت كه جێگره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگاكان بێت، بە مەرجێك رۆڵ و خزمەتگوزاریەكانی شارەوانی پێناسە بكرێنەوە.
- یاساکان لە راستیدا دەبێت لەلایەن حکومەتەوە دابڕێژرێت و پێشکەش بە پەرلەمان بکرێت.
- پێویستە بۆردێک یان ئەنجومەنێکی یاسا داڕشتن لە ناو پەرلەمان دابمەزرێت.
بە بروای بەشێک لە ئامادەبووان به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئه‌م پرۆسه‌یه خۆیان لە چەند خاڵێکدا دەبیننەوە:
- دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵات به ته‌نیا ناتوانێت چاره‌سه‌ر بێت ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كانی چاودێریکردن به‌هێز نه‌كرێن، چونكە خودی دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كان دوور نیه ببێته هۆی دەرهاوێشتنی فۆرمێكی تری گه‌نده‌ڵی له ناو یه‌كه كارگێڕیه نوێكاندا.
- هه‌ڵبژاردنی بەڕێوەبەری شارۆچكە و قایەمقامهكان ئه‌ركێكی زۆر ده‌خاته سه‌ر شانی هه‌ردووكیان به تایبه‌ت له دوای هه‌ڵبژاردن به‌وه‌ی ره‌چاوی ئه‌و خه‌لك و لایانانه بكه‌ن كه ده‌نگیان پێداون و گەیاندویاننەتە ئەو پۆستە.
- بەردەوامی ململانێی نێوان لایەنە سیاسیەکان کاریگەری کردۆتە سەر ئەدای هەر سێ دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری.
ده‌ره‌نجامه‌كان
له میانه‌ی گفتوگۆکانی كۆنفرانسەكەدا ئەوەی جێگای ئاماژەیە زۆربەی بەشداربووانی کۆنفرانس جەختیان لەسەر گۆڕانکاریەکان کردەوەو بە پێویستیان زانی کە هەندێ یاسا هەموار بکرێت و هەندێ یاسای تازەش دەربکرێت. كێشه سیاسیه‌كانی هه‌رێم به‌گشتی و بواری دەسەڵات و حوکمڕانی بەتایبەتی كاریگه‌ریێكی زۆریان به‌سه‌ر دامه‌زراوه كارگێریه‌كان و شێوازی كاركردنیان هه‌یه. تا ئێستاش كاریگه‌ری سیستەمی دوو ئیداره‌یی و هه‌ژموونی پارته سیاسه‌كان به ئاشكرا به‌سه‌ر دامه‌زراوه كارگێریهكانەوە دیاره. به‌بێ ئارامكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری سیاسی، به تایبه‌تیش ململانێ نێوان لایەنه سیاسیه‌كان، ئه‌سته‌مه بتوانرێت پرۆژه‌ی به دامه‌زراوه‌ییكردن و سه‌روه‌ری یاسا بە تێروتەسەلی بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە. جیاكردنەوەو هه‌ماهه‌نگكردنی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری پرسێکی دیكەیە كه ده‌بێت له هه‌ر پرۆسه‌یێكی چاكسازیدا كاری جدی له‌سه‌ر بكرێت. هەڵبەتە ئەوە هەرگیز بەو مانایە نایەت کە حکومەت و هەردوو دەسەڵاتەکانی دیكە دەستەوەستان بوەستن و چاوەڕێی چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکانی هەرێم بن، چونکە کێشە و ململانێی نێوان لایەنە سیاسیەکان سروشتیان وایە کەکاتی زۆریان دەوێت تا بەتەواوی چارەسەر دەكرێن، لەوانەیە بەشێکیشیان هەر چارەسەر نەكرێن. بۆیە ناکرێت چیتر پرۆسەی بەدامەزراوەییکردن و داڕێژتنەوەی پەیکەری حوکمڕانی هەرێم بکرێتە قوربانی کێشە سیاسیەکان کە دواجار هاوڵاتی و تەواوی سیستەمی کارگێری و سیاسیش دەبێتە قوربانی. ئەمە جگە لەوەی کە چارەسەرکردنی پەیکەری حوکمرانی و بەدامەزراوەییکردنی دەسەڵاتەکان خۆی لە خۆیدا چارەسەرێکە بۆ کێشە سیاسیەکانیش.