Back

دیداری ئابووری ٢٠١٦

دیداری ئابووری مێری ٢٠١٦
٢٧-٢٨ نیسان، هەولێر

 

دیداری ئابووری مێری ٢٠١٦ یەکەمین دیداری لەو جۆرەیە کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، و لە بەرواری ٢٧-٢٨ نیسانی ٢٠١٦ لە هەولێر ساز دەکرێت. ئامانج لە دیدارەکە بریتیە لە تاوتوێکردنی ئابووری ووڵات و پێویستی بەپەلەی ڕێفۆرمی ڕیشەیی.

ئەم دیدارە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە عێراق و هەرێمی کوردستان بە قەیرانێکی دژواری ئابووری و دارایی تێپەڕدەبن، درککردنی هەردوو حکومەت بۆ خۆ ڕزگارکردن لە مۆدێلی دەوڵەتی مشەخۆری و دووبارە ڕێکخستنەوەی پێکهاتەی ئابووریەکەیان. لەم چوارچێوەیەدا، کاراکتەرە ناوخۆییەکان دەڕواننە ئەو مۆدێلانەی کە لەسەر ئاستی جیهان سەرکەوتوو بوونە و ڕێنمایی بەخشن بۆ ناوخۆ.

دیداری ئابووری مێری بە بەشداری داڕێژەرانی سیاسەت و بڕیاردەران و ئەکادیمیستان و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت بۆ تاوتوێکردنی چاکسازی ئابووری لە عێراق و هەرێمی کوردستان. لە ماوەی دوو ڕۆژدا، دیداری ئابووری مێری تیشک دەخاتەسەر پێویستی چاکسازی لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتی، ئەو تەوەرانەی کە دیبەیتیان لێوەدەکرێت بریتین لە:

  • عێراق و هەرێمی کوردستان: سیاسەت و ئابووری لە ووڵاتێکی مشەخۆر
  • جیۆپۆلەتیکس و ئەگەری بوژاندنەوەی ئابووری
  • چاکسازی کەرتی گشتی و تەرخانکردنی بوودجە
  • بەڕێوەبردنی وزە و پاڵپشتی و داهاتەکان
  • سەروەری یاسا و بەڕەنگاربوونەوەی گەندەڵی
  • چاکسازی کەرتی گشتی: پەرەپێدانی پڕۆژەی بچووک و مامناوەندی
  • چالاککردنەوەی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ لە کوردستان
  • کەرتی دارایی – پەرەپێدانی بەدەستهێنانی قەرز و بنیاتنانی متمانە