Back

ئامانجی دیداری ئابووری

دیداری ئابووری مێری ٢٠١٦ یەکەمین دیداری لەو جۆرەیە کە لە عێراق یاخود هەرێمی کوردستان لە بەرواری ٢٦-٢٨ نیسانی ٢٠١٦ لە هەولێر ساز دەکرێت. ئامانج لە دیدارەکە بریتیە لە تاوتوێکردنی ئابووری ووڵات و پێویستی بەپەلەی ڕێفۆرمی ڕیشەییە. ئەم دیدارە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە عێراق و هەرێمی کوردستان بە قەیرانێکی دژواری ئابووری و دارایی تێپەڕدەبن، درککردنی هەردوو حکومەت بۆ خۆ ڕزگارکردن لە مۆدێلی دەوڵەتی مشەخۆری و دووبارە ڕێکخستنەوەی پێکهاتەی ئابووریەکەیان. لەم چوارچێوەیەدا، کاراکتەرە ناوخۆییەکان دەڕواننە ئەو مۆدێلانەی کە لەسەر ئاستی جیهان سەرکەوتوو بوونە و  ڕێنمایی بەخشن بۆ ناوخۆ.

دیداری ئابووری مێری هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی داڕێژەرانی سیاسەت و بڕیاردەران و ئەکادیمیستان و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی چاکسازی ئابووری لە عێراق و هەرێمی کوردستان. لە ماوەی دوو ڕۆژی دیدارەکە، تیشک دەخرێتەسەر پێویستی چاکسازی لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتی، بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونی ووڵاتانی تر کە توانیویانە بەسەرکەوتوویی قەیرانی ئابووری تێبپەڕێنن.