Back

ئەمریکا لێرەیە بۆ ئەوەی بمێنێتەوە

داڕێژەرانی باڵای سیاسەتی ئەمریکا لە ناوەڕاستی مانگی كانونی دووەمدا سەردانی عێراقیان کرد و لەگەڵ سەرکردەکانی بەغدا و هەولێر کۆبونەوە. پاڵپشتیی خۆیان پێشکەش بە حکومەتی نوێی بەغدا کرد و داوایان لە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان کرد کە هەم پشتیوانی بەغدا بکەن و هەم بەسەر لێكترازانە ناوخۆییەکانیاندا زاڵ بن. بەڵام ژینگەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی كوردستان تادێت ئاڵۆزتر دەبێت و پێشکەوتن تێیدا بووەتەو ئاستەنگ.

بۆ تاوتوێی ئەو پرسانە، ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە دیبەیتێکی تایبەتی پۆڵەسی لە ڕۆژی چوارشەممە 31ی كانونی دووەم ڕێکخست، بە ئامادەبوونی بژاردەیەك لە داڕێژەرانی سیاسەتی ناوخۆیی، ئەکادیمیست، ڕۆژنامەنووس و دیپلۆماتکارانی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر (بڕوانە لیستی بەشداربووان). گفتوگۆکان بەپێی رێنماییەكانی چاتام هاوس ئەنجامدراون.

لە چەندین بۆنەدا، لەوانە لە دیداری مێری 2022 (1-3 ی تشرینی دووەم)، دیپلۆماتکارانی باڵای ئەمریکا ئاماژەیان بە لێدوانەکانی سەرۆک بایدن کرد کە تیایدا جەختی لەوە کردەوە کە “ئەمریکا لێرەیە بۆ مانەوە” لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەنێویاندا عێراق. هەروەها ئەم پابەندبوونە جەوهەری گفتوگۆی ستراتیژی ئەمریکا و عێراق بوو کە کۆمەڵێک دەستپێشخەریی بونیادنانی متمانە و دەرفەتی وەبەرهێنانی پاداشتی هاوبەش لەخۆدەگرێت.

هاوبەشی ئەمریکا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق گرینگ بووە و بەردەوامیش دەبێت. سەرەڕای هەموو کێشە و نیگەرانییەکان، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بە پتەوی مایەوە و پێدەچێت بەردەوام بێت. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەدا بوو بە چەقێكی تەركیزی سەرەکی شەراكەتی نێوان ئەمریکا و هەرێمی كوردستان.  لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2022، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم یاداشتێکی مێژوویی و چوار ساڵەی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد. ئەمەش لەلایەن بەشداربووانەوە وەک نیشاندانی ڕوون و ئاشکرای پابەندبوونی ئەمریکا بە پەیوەندییە تایبەتەکە و ئیرادەیی بۆ مانەوە لە وڵاتەکەدا لە قەڵەمدرا.

بەشداربووان:

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، حکومەتی هەرێم

بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە

چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەندامی سەركردە لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دارا خەیلانی ڕاوێژکاری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری

فوئاد سمایل، بەڕێوەبەر لە ئینستیتیوتی مێری

هەژار عومەر ئیسماعیل، وەزارەتی پێشمەرگە

جوشوا لویس، پسپۆڕی ئابووری سیاسی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا

کەمال ڕەئوف سەرنووسەری شارپرێس

کامەڕان پالانی، توێژەر، ئینستیتیوتی مێری

نەهرۆ زاگرۆس، توێژەری ئەکادیمی و سیاسەت

نەشئەت مەحموود، ڕاوێژکاری پەرلەمانی کوردستان

عوسمان لەیلانی، ئەکادیمی و دامەزرێنەری رێكخراوی تاسك

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان

ستەم سەعید، ئەندامی سەرکردە لە بزوتنەوەی گۆڕان

تەلار نووری، میدیاكار و کۆمەڵگەی مەدەنی

تانیا گڵی-خەیلانی، پەرلەمانتاری پێشوو و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی

زەهرا بێڵ، جێگری کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر

Comments are closed.