Back

دیداری عێراق 2023

ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی دیداری عێراق لە بەغدا، كە لە نێوان 2 تا 4ی ئایاری 2023 دەبەسترێت. ئەمەش پلاتفۆرمێکی تری بێوێنەیە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی بۆ ئاڵوگۆڕی دیدگا، دیبەیتی ستراتیژی و پێشکەشکردنی پێشنیاری پۆڵەسی لەسەر بەرەنگارییە گەورەکانی وڵات.

دیداری عێراق لە لایەن مێری بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای عێراق بۆ دیالۆگ و سەنتەری ئەلنەهرین بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان و بە بەشداری ژمارەیەک لە ڕێکخراوە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکانی دیکە ڕێکخراوە. لەو کۆنفرانسەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیرانی کابینە و ژمارەیەک لەسەرکردە سیاسی و دامەزراوەیی تر لەسەرتاسەری عێراق و هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بیر و ڕای دیپلۆماسی بەشدار دەبن

ئەم کۆنگرەیەی عێراق دوای شەش مانگ لە دەستبەکاربوونی حکومەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع ئەلسودانی دێت. پێشبینیەکان و فشارێكی چاوەڕوانكراو لەسەر کابینەکە هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو تەحەدا فرە چینەی کە عێراق بۆ ماوەیەک ڕووبەڕووی بۆتەوە. سەرۆک وەزیران بەرنامەیەكی تێروتەسەلی بڵاوکردەوە، بەو بەڵێنەی كە بەشێوەیەکی سیستماتیک ئەم تەحەدایانە چارەسەر بکات، لەوانە: ئاسایش و سەقامگیری عێراق، مامەڵەكردن لەگەڵ دراوسێکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هاندانی وەبەرهێنانی ناوەوە. لەو دیدارەدا دیبەیتی راشكاوانە سەبارەت بە بەربەستەكانی چاكسازی و ستراتیژی چارەسەرەکان دەکرێت.

بۆ زانیاری زیاتر و تۆمارکردن، سەردانی ماڵپەڕی دیداری عێراق بکە، لێرە.

Comments are closed.