Back

سەرنجی سیاسی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە خاڵی تێکشکان: سیاسەتی دراوسێیەتی تورکیا و پێویستی پتەوکردنی هێزی نەرم

پوختە: سیاسەتی دراوسێیەتی پارتی داد و گەشەپێدان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شکست دایە. ئەو سیستەمە سیاسییەی کە سەرکردایەتی پارتی داد و گەشەپێدان لە ناوچەکە هەوڵی دروست کردنی بۆ دەدا بە پەیڕەوکردنی ‘هێزی نەرم’ بە پشتیوانی میتۆدی چارەسەرکردنی کێشەکان، ڕێکەوتنی بازرگانی، ئاڵوگۆڕی کلتوری و دیپلۆماسیی گشتی هیچی لێ بەرهەم نەهات و تورکیا ئەمرۆ ناکۆکی هەیە لەگەڵ ژمارەیەک ئەکتەری ناوچەکە. ئەو پرسیارانەی کە دێنە ئاراوە بریتین لەوەی کە ئایا شکستخواردنی تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانی ئەو دینامیکییەی کە هاتۆتە ئاراوە لە دوای سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بووە هۆی لێکترازانی توانای سیاسەتی دەرەوەی  تورکیا یاخود بەهۆی کەم و کوڕی لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا.

ئەم سەرنجە سیاسیە، تاوتوێی ئەوە دەکات کە هێزی نەرمی تورکیا شکستخواردوو بووە لە کارتێکردن لە بەرەو پێشچوونەکان لەبەرامبەر پێکهاتەی سیاسی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.  شایەنی باسە، پێشنیاز ئەوە نیە کە تورکیا هەڵبستێت بە بەکارهێنانی توانای هێز بەڵکو بریتیە لە قوڵکردنەوە و بەهێزکردنی ئەو هێزە نەرمەیە بە چاوخشاندن بەو بوارە گرنگانەی کە لە سیاسەتی ناوخۆیی خۆیدا، تورکیا پشتگوێی خستوون.

تەواوی بابەتەکە لێرە ببینە.

Comments are closed.