- رەندە سلیم، پەیمانگای سیاسەتی دەرەوە، سكوڵی جۆنز هۆپکینز بۆ توێژینەوەی نێودەوڵەتی پێشکەوتوو، واشنگتن
- عەلیڕەزا غەزیلی، پەیمانگای پۆڵەسی و دیراساتی نێودەوڵەتی، تەهران
- سەید محەمەد حوسەینی، پەیمانگای پۆڵەسی و دیراساتی نێودەوڵەتی، تەهران
- جاناردان نارایاناپا، ئەكادیمیای ئەنوەر گەرگاش بۆ دیپلۆماسیەت، ئیمارات
- ئەنیسا تەبرێزی، كۆنتڕۆڵ ریسك، ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو (بەڕێوەبەری پانێل)
یەکەم پانێلی دىدارى مێری ٢٠٢٥ بە سەرپەرشتی ئەنیسا تەبریزی بهرێوهچوو، تیایدا خاوەنگوتەكان شرۆفهى ئهو گۆڕانكارىانەیان کرد كه بهسهر دۆخى ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێدهپهرێت، به هۆى درووستبوونى گۆڕانكارى له پێگهى هێزه نێودهوڵهتىەكان و خواستى هێزه ناوچهییکان و شێوازی دەستێوەردانی دەرەکی. لەدەستپێکی دیبەیتەکەدا، تەبریزی ئاماژەی بەوە کرد کە ” وادایارە شەڕ لە ناوچەکە وەستاوە، بەڵام هێشتا تەواو نەبووە.” لەگەڵ ئەوەی هێشتا ناوچەکە پەرتەوازەیی و ناسەقامگیری پێوەدیارە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم دۆخە دەرفەتیشی دروستکردوە بۆ ئەکتەرە ناوخۆییەکان بۆ پێناسەکردنەوەی ڕۆڵەکانیان.
لە پانێلەکە باس لەوە کرا، کە ئایا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕاستی بەرەو فرە جەمسەریی دەڕوات؟، کە تیایدا چەند هێزێکی نێودەڵەتی کاریگەری هاوبەشیان هەیە لەسەر ناوچەکە، یاخود بەرەو درووستبوونی “جەمسەری بچووکتر” و کراوەتر دەڕوات، کە تیایدا ئەکتەری مامناوەند و هاوپەیمانی بچووک کاریگەری دروستدەکەن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: کشانەوە یان خۆ ڕێکخستنەوە؟
بە بڕوای ڕەندە سلیم، سەرەڕای بانگەشەی بەردەوامی کشانەوەی ئەمەریکا، ڕۆڵی واشنتن هێشتا گرنگە، هەرچەندە هێشتا خەریکی خۆرێکخستنەوەیە. ئەو گوتی “ناوی یارییەکە ناڕوونیە”ئەمەش لە لێدوانە نامۆکانی سەرۆک ترەمپ سەبارەت بە غەززە دەردەکەوێ. ئەو ڕوونی کردەوە کە ئەوەی وەک کشانەوە دەردەکەوێت لە ڕاستیدا گۆڕانکاریە لە تێوەگلان، لە ئاڵۆزی سەربازی درێژخایەن بەرەو “دانوستاندن لەسەر گەیشتن بە گرێبەستی زەبەلاح” و دیپلۆماسی ئابووری و بەکارهێنانی هێز بەڵام بە وردی و دیاریکراوی.
سلیم پێی وایە کە “ڕێبازی ترەمپ” خۆی لە رێککەوتنی ئابووری بەها بەرز دەگرێتەوە، وەک ئەو رێککەوتنانەی کە لە مانگی ئایاری 2025 دا لە کەنداو واژۆ کران. ئەم ڕێککەوتنانە لایەنی سەربازیی سنووردارە و جەخت لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی رۆڵ وکاریگەری چین دەکەنەوە. ئەو گوتی “ئەوان حەزیان لە شێوازێکی جیاوازی نیشاندانی هێزە” و جەختی لەسەر هاوبەشیکردنی هەواڵگری، ئۆپەراسیۆنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، توانای ئەلیکترۆنی و سپاردنی ئەرکەکانی ئاسایش بە هاوبەشە هەرێمییەکان کردووە.
هەڵبەتە کاتی تاک جەمسەری ساڵانی 1990 و 2000 تێپەڕیوە، بەڵام سلیم پێی وایە کە بوونی سەربازی ئەمەریکا وەک گەرەنتی سەرەکی ئاسایشی زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە و بناغەی سەروەری سەربازی ئیسرائیل هێشتا “پێویستە.” لەگەڵ ئەوەشدا هەستکردن بە کشانەوەی ئەمەریکا دەرفەتی بۆ ڕوسیا و چین دروستکردووە بۆ “تاقیکردنەوەی پێگەیان و پەرەپێدانی تۆڕی هاوپەیمانەکانیان”. ئەو دەڵێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێستا لە “قۆناخی گواستنەوەدایە بەرەو فرە جەمسەرگیری”، کە تیایدا هێزە ناوچەییەکان ڕۆڵی گەورەتر دەگێڕن بەڵام هێشتا لەژێر چەتری ئاسایشی ئەمەریکادا.

کەنداو و سەرهەڵدانی جیۆئابووری
نارایانپا جاناردان بۆچوونی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە قسەکانی سلیم و گوتی بەراورد بە جیۆپۆلەتیک، جیۆئابووریی ئامرازێکی باشترە بۆ تێگەیشتن لە جیهانی ئەمڕۆدا. بەبڕوای ئەو لە کاتێکدا شیکەرەوەکان هێشتا مشتومڕیان لەسەر ئەوەیە کە ئایا سیستەمی جیهانی تاکە یان دوو یان فرە جەمسەریە، لە ڕووی ئابوورییەوە “بێ گومان فرە جەمسەریە.” خۆ کۆی بەرهەمی ناوخۆیی ئابووری تازە پێگەیشتووەکان ئێستا ڕکابەری ئەوانەی وڵاتانی G7 دەکات و بەم زووانە زیاتریش دەبێت و ئەمەش سیستەمێک دروست دەکات کە هێز ودەسەڵات زیاتر لە بازاڕ و تۆڕەکانەوە سەرچاوە دەگرێت نەک لە سوپاوە.
ئەو سیستەمەی بە “فرە لایەن، فرە تۆڕ و فرە پەیوەندی” وەسف کرد، کە لەلایەن دەسەڵاتی هێزە مامناوەند و تەنانەت کۆمپانیا تایبەتەکانیشەوە بەڕێوە دەبرێت. “تەنها پێنج کۆمپانیای گەورەی تەکنەلۆژیای ئەمەریکا پێکەوە سێیەم گەورەترین ئابووری جیهان پێکدەهێنن” و ئەمەش دەرخەری بڵابوونەوەی هێزە لەدەروەی دەسەڵاتی وڵاتەکاندا.
هەڵبەتە لەم دۆخەدا وڵاتانی کەنداو شارەزاییان لە فرەلایەنی وەرگرتوە چونکە “بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر سیاسەتی دەرەوەی هیندستان کە بریتی بوو لە دروستکردنی پەیوەندی باش لەگەڵ هەموواندا، سەیر دەرئەکەوت . “بەڵام “ئەمڕۆ، وڵاتانی کەنداو هەمان مۆدێل پەیڕەو دەکەن” لە ڕێگەی هاوبەشی هەمەجۆر لەگەڵ ئەمریکا، چین، رووسیا، هیندستان و ئەوروپا بوونەتە هێزی “کەنداوی جیهانی” کە کاریگەریان لەسەر “سەرمایە، پەیوەندی، هاریکاری، سایبەر و کەشوهەوا” هەیە.
ئامارە بازرگانییەکان جەخت لەسەر ئەو گۆڕانکارییە دەکەنەوە: بازرگانی کەنداو و ئاسیا ئێستا 750 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە کە سێ ئەوەندەی بازرگانی کەنداو لەگەڵ ئەمەریکا و بەریتانیا دەکات. جاناردان دەڵێت، سیاسەتی دەرەوەی وڵاتانی کەنداو ئاسیا پراگماتیکیە و لەسەر بنەمای مامەڵەو و هێزی زیرەکە و دەستکەوتی جیۆئابووری و هاوکاری بچووک لە پێشینەی کارەکانیانە ( بۆ نمونە هاوبەشی I2U2، ئیمارات-فەرەنسا-هیندستان، کۆریای باشوور-ئیمارات) ” لە جیهانێکی فرە جەمسەردا، کاریگەریت لەسەر دروست دەکرێت بەڵام لەهەمان کاتدا دەتوانی کاریگەر بیت.”

تێڕوانینی ستراتیژی ئێران و گەڕان بەدوای فرە جەمسەریدا
عەلی ڕەزا غەزیلی تێڕوانینی تارانی خستەڕوو، ئاماژەی بەوەدا کە ناوچەکە بەڕاستی لە لێواری گۆڕانکاریدایە، خۆ چەند مانگی ڕابردوو نیشانی دا کە ئەو دۆخەی ئێستای ناوچەکە کە بەندە بە هەژموونی ئەمەریکاوە، شکستی هێناوە لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و پاراستنی یاسای نێودەوڵەتی. ئیسرائیل پشتگیری تەواوی ئیدارەی ئەمەریکای هەیە و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ناتوانن سەرپێچییەکانی ئەو وڵاتە ڕابگرن.
هەر بۆیە فرەجەمسەری، بە بۆچوونی غەزیلی، جێگرەوەیەکە بۆ ئەم سیستەمە تێکشکاوە، بەڵام پرسیارێکی وەڵام نەدراوەش دەخاتەڕوو: ” ئایا ئێمە بۆ ئاشتی و سەقامگیری بەدوای فرەجەمسەریدا دەگەڕێین؟ بۆ گەشەپێدانی ئابووری؟ یان تەنها بۆ هەمەجۆرکردنی هاوبەشەکانمان؟” ئەو پرسیاری ئەوەشی کرد کە ئایا وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیانەوێت ببنە کڕیار یان ئەندازیاری هاوبەشی ئەم سیستەمە نوێیە.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ڕوسیا و چین، غەزیلی ئاماژەی بەوەدا کە تاران چوارچێوەیەکی ستراتیژی درێژخایەنی لەگەڵ مۆسکۆ واژۆ کردووە، کە بەم دواییانە لەلایەن دۆمای ڕوسیاوە پەسەند کراوە و بەردەوامە لە قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەردوو زلهێزدا. لەگەڵ ئەوەشدا، بەبڕوای ئەو پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ چین بە شێوەیەکی سەرەکیلە ئابووری دا دەمێنێتەوە” . وزەو و بازرگانی و سەقامگیری بۆ بەردەوامیدان بە بازرگانی. ” بێلایەنی و پراگماتیزم ی پەکین متمانەی بە چین بەخشیوە، بەڵام لایەنە ناوچەییەکان ئێستا چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە “بەرپرسیارێتی زیاتر بگرێتەئەستۆ”.
غەزیلی دووپاتی کردەوە کە تاران کە دوابەدوای هێرشەکەی مانگی حوزەیرانی 2025 بۆ سەر ئێران، تاران “توانای بەرگری نوێ دەکاتەوە” و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی “لەگەڵ شەڕ نییە”. ئەو ووتی، وانەکە ئەوەیە کە دروستبونی بەربەست بەندە بە پشت بەخۆ بەستن و دیپلۆماسیەت: “ئەگەر ئاشتیت دەوێت، خۆت بۆ جەنگ ئامادە بکە، بەڵام لە ڕێگەی دانوستانەوە بەدوای ئاشتی بکەوە.”

هەڵوێستی دیپلۆماسی ئێران و پارادۆکسی سەقامگیری
باڵیۆزی پێشوو سەید محەمەد حوسێنی سیاسەتی ئێرانی خستە چوارچێوەیەکی شارستانییەوە. بەبڕوای ئەو لە مێژوودا ئێران کۆڵەکەی سەقامگیری بووە، ویستویەتی ناوچەیەکی ئارام وەک پێش مەرجێک بۆ خۆشگوزەرانی خۆی بێت. ئەو ستایشی “دەستێوەردانی ئەرێنی” چین کرد لە گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیە و پابەندبوونی ئێرانی بە یەکسانی بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە دووپاتکردەوە. رەخنەی لە پشتیوانی ئەمەریکا بۆ کردەوەکانی ئیسرائیل لە غەززە گرت. بەڵام کاتێک ڕەندە سلیم تەحەدای ئەوەی کرد کە چۆن پاڵپشتیکردنی تاران بۆ گروپە چەکدارە نادەوڵەتییەکان دەتوانێ لەگەڵ هەوڵەکانی بۆ سەقامگیری بەیەکەوە ببەستێتەوە؟، حوسەینی بەرگری لەو گروپانە کرد و وتی، “حەشدی شەعبی لەلایەن حکومەت و دەسەڵاتە ئاینییەکانەوە دامەزرا بۆ شەڕکردن بەرامبەر داعش، لە کاتێکدا حیزبوڵڵا لە ساڵی 1983 لە وەڵامی داگیرکاری ئیسرائیلدا سەریهەڵدا.” ئەو دەڵێت تا ئەو کاتەی داگیرکاری بەردەوام بێت، “بەرهەڵستکاری بەردەوام دەبێت.”
سەبارەت بە سوریا، حوسەینی گوتی ئێران ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێ دروستبکات بە مەرجێک ڕێز لە مافی کەمایەتییەکان و یەکپارچەیی خاک و ڕێگرتن لە گەڕانەوەی تیرۆر بگرێت. غەزیلی ئاماژەی بەوەشکرد کە بوونی ئێران لە سوریا “تەنها سەربازی” نییە، بەڵکو ئابووریشە و ئاماژەی بەوەدا کە پرۆژەکانی ژێرخانی سوریا وەکوو دروستکردنی وێستگەی کارەبا، وەستاون.
خۆرێکخستنەوەی عێراق
ئانیسە تەبرێزی تێبینی کرد کە ئەنجامێکی بەرچاوی شەڕی 12 رۆژی ئەم دواییانە ئەوەبوو کە هەموو لایەنەکان خۆیان بەدوور گرت لە تێوەگلانی عێراق بۆ نێو ئەو شەڕە. حوسەینی جەختی لەسەر پەیوەندییە شارستانییە قووڵەکانی نێوان ئێران و عێراق و پەیوەندییە کەلتووری و ئایینییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە، و هەروەها دانی بە بەرژەوەندییە نەتەوەییە سەربەخۆکانی عێراقدا ناو گوتی “ئێران و عێراق دوو دەوڵەتن و بەرژەوەندیی خۆیان هەیە، بەڵام لە ڕوانگەی ستراتیژیدا وەک یەک دەبین، هەردووکمان ناوچەیەکی سەقامگیرمان دەوێت. “
لە ڕوانگەی کەنداوەوە، جاناردان عێراقی وەک هاوبەشێکی پراگماتیک وێنا کرد نەک بەربەستێکی جیۆپۆلەتیک و گوتی “ئەمە ڕوانگەی ئابوورییە نەک ئایدیۆلۆژیا.” ئاماژەی بەوەدا کە ئیمارات بەتەنیا نزیکەی 40 ملیار دۆلار بازرگانی لەگەڵ عێراق دەکات و وەبەرهێنانێکی زۆر لە بواری وزە و ژێرخاندا دەکات. پێشبینی کرد کە قۆناغی داهاتووی گەشەی عێراق بەندە بە هاوکاری سێگۆشەیی نێوان کەنداو و ئاسیا و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان.

ناڕوونی فراوانبوونی ڕۆڵی چین
بە گەڕانەوە بۆ ڕەهەندی دەرەکی، سلیم جەختی لەوە کردەوە کە واشنتۆن دەیەوێت پێشەنگی خۆی بپارێزێت لە رێگەی سنووردارکردنی شوێن پێی تەکنەلۆژیای چین و سنووردارکردنی ژێرخانی 5G و گواستنەوەی چیپی ئەلکترۆنی پێشکەوتوو، و سەپاندنی سزا بەسەر ئەو هاوبەشانەی هێڵە سوورەکان دەبەزێنن. سەرەڕای ئەوەش، ئەو دانی بە سەرکەوتنی چین دا نا لە ناوبژیوانی نزیکبوونەوەی سعودیە-ئێران و پرسیاری کرد کە ئایا پەکین ئامادەیە بۆ گێڕاندنی ڕۆڵێکی ستراتیژی فراوانتر یان نا: “جگە لە دیپلۆماسی ئابووری، بەڵگەی کەم هەیە کە چین ئامادەیە ڕۆلی خۆی لە ئاسایشی ناوچەکە فراوان بکات.”
جاناردان هاوڕا بوو لەسەر ئەوەی کە ناوبژیوانی چین لە ڕووی سیمبولییەوە گرنگە بەڵام دەڵێت ئەو رۆڵە زیاتر جەخت لەسەر تێوەگلانی ئەمریکا دەکاتەوە وەک لە باڵادەستی چین: “ئۆباما جارێک پێشنیاری ئاشتییەکی ساردی لەنێوان ریاز و تاران کرد. چین بە سادەیی ئەوەی کرد کە ئەمریکا هەرگیز جێبەجێی نەکرد.”
لە فرە جەمسەرییەوە بۆ جەمسەریی بچووک
هەردوو قسەکەر لەسەر ئەو بیرۆکەیە کۆک بوون کە هاوپەیمانی بچووک و ئامانجدار، حوکمڕانی ناوچەکە دەگۆڕێت. جاناردان ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتانی کەنداو سوودیان لە پەیوەندییە بازرگانی، تەکنەلۆژیا و ئەمنییەکان وەرگرتووە لە دەرەوەی دامەزراوە هەمەلایەنە خاوەکان. ئەوگوتی، ئەم چوارچێوە بچووکانە نوێنەرایەتی ” جیهانگیری نوێ” دەکەن، کە تیایدا زنجیرەی دابینکردن، دامەزراوەکان و یاساکان دووبارە ڕێک دەخرێنەوە.
سلیم هاوڕا بوو، بەڵام هۆشداری دا کە هێزە مامناوەندیەکان ڕووبەڕووی “سنووری “خۆیان دەبنەوە، چونکە ئەوان ژمارەی دانیشتوانیان سنووردارە، ئابووریان لەسەر بنەمای کرێیە و شەرعییەتیان سنووردارە. ئەمانە ڕێگریان لێدەکات ببنە یاسادانەر. ئەو گوتی “ئەو لایەنانە دەتوانن ئاسانکار یان تێکدەر بن، بەڵام ناتوانن پێناسەی سیستەمی هەرێمایەتی بکەن”. جاناردان وەڵامی دایەوە کە وڵاتانی کەنداو فێربوون هێزی ئابووری بگۆڕن بۆ هێزێکی زیرەکانە و کاریگەری هاوسەنگ بکەن بەبێ زیادەڕەوی”، کاتێک سایسەتی ئابووری پەیڕەو دەکەیت، بە پێکەنینەوە دەچیت بۆ بانک. “
دەرئەنجامی دیبەیت و خاڵە سەرەکییەکان
ئەم دیبەیتە دەریخست کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی چیتر تەنها زلهێزەکان پێناسەی ناکەن بەڵکو بە چەندین سیستەمی تێکەڵاوی ئابووری و تەکنەلۆژیا و ئاسایش پێناسە دەکرێت کە زیاتر لەلایەن ئەکتەرە ناوەندەکانەوە کاریگەری لەسەر دروست دەکرێت، کە لەم خاڵانەی خوارەوە بە دیاردەکەوێت:
- هەستکردن لە کشانەوەی ئەمەریکا بەردەوامە لە دروستکردنی کاریگەری رەفتاری لایەنەکان، تەنانەت کاتێک واشنتۆن خۆی ڕێکدەخاتەوە نەک پاشەکشە دەکات.
- جیۆئابووری ئێستا زاڵە لەسەر جیۆپۆلەتیک، پشتبەستنی کەنداو و ئاسیا زۆر بەهێزترە لە پەیوەندییە تەقلیدییەکانی ڕۆژئاواو کەنداو.
- پەیوەندی بچووک و هێزی زیرەک جێگەی هاوپەیمانی گەورە دەگرنەوە، وەک ئامرازێک بۆ کاریگەری دانان.
- بوونی چین لەناوچەکە بە شێوەیەکی سەرەکی بازرگانیە، بەڵام ئەگەر پێشبینیەکانی ناوچەکە بۆ زامنکردنی ئەمنی چین گەشە بکات، لەوانەیە قورسایی چین پەرە پێبدات.
- ڕێبازی “بەرگری بۆ سەقامگیری” ئێران هێشتا مشتومڕی لەسەرە، هەم لە رووی بنەما و هەم لە رووی پراکتیکەوە، چونکە لایەنگری ئیران بۆ هێزە نادەوڵەتیەکان قورسایی لەسەر دەوڵەتی ئێران ئاڵۆزتر دەکات.
- پەرەسەندنی پەیوەندیەکانی عێراق ئەوە نیشاندەدات کە ئاراستەی ئەم وڵاتە بەرەو هاوپەیمانێتی پراگماتیک و فرە چەشنە.
هەر وەک چۆن جاناردان بە گاڵتەوە دەڵێت، “هەوڵەکانی ترەمپ بۆ دووبارە مەزن کردنی ئەمریکا لەوانەیە لە ڕاستیدا دووبارە مەزن کردنی هێزە مامناوەندەکان بێت.” سلیم وەبیرهێنانەوەیەکی پێشکەش کرد، هێزە مامناوەندەکان لەچوارچێوەەکی سنوورداردا کار دەکەن. کاریگەرییان لەنێو فرەجەمسەری سنووردار نەک یەکسانی ڕاستەقینە.
دیداری مێری 2025
لە نێوان فرە جەمسەری و بچووک جەمسەری: دیمەنی دەسەڵاتی پەرەسەندوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

