Back

كاراكردنی رۆڵی ژنان لە سەرکردایەتی دامەزراوەكاندا

كاراكردنی رۆڵی ژنان لە سەرکردایەتی دامەزراوەكاندا

لە دیبەیتی ئەم پانێلەدا تیشک خرایە سەر بابەتێکی گرنگ، ئەویش لاوازی لە بەشدارێتی ژنانە لە پڕۆسەی بڕیاردان لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا. چوار وتاردەر جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم نایەکسانییە وێنای تەحەدایەکی گەورە دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، یەکسانی، خۆشگوزەرانی، ئاشتی و سەقامگیری.

  • مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی کوردستان
  • پەیمان رەمەزان، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین
  • ئەشرەف ئەلدەهان  بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان عێراق.
  • سۆزان عارف، سەرۆکی ڕێکخراوی بەهێزکردنی ژنان (بەڕێوەبەری پانێل)

وتاردەرەكان ئاماژەیان بەوەشکرد كە پلان و ستراتیژ و سیاسەتی زۆر هەن کە بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی ژنان و بەشداریکردنی ژنان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەكەن، و تیشکیان خستە سەر هەندێک لەو تەحەددایانەی کە بەردەم بەشداری ژنان لە ڕۆڵی سەرکردایەتیدا دەردەکەون.

بەشداری خانمان لە بڕیاردان

بەڕێز ئەشرەف ئەلدەهان، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان – عێراق، پێی وایە حکومەتی عێراق گرنگییەکی زۆر بە پرسی بەتواناكردنی ژنان دەدات، بەو پێیەی بەشی بەتواناكردنی ژنانی لە سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كراوەتەوە و لقی لە سەرجەم وەزارەت و پارێزگارەکاندا هەیە. ئەم بەشە بە هاوکاری لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە مەدەنییانە کاردەکات کە پەیوەندییان بە پرسی ژنانەوە هەیە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە بەهۆی تیرۆریزمەوە زیانیان بەرکەوتووە. هەروەها ئاماژەی بەوەدا که حکوومەت سیاسەت و پلانی داڕشتوه که پاڵپشتی بەشداری ژنان له کۆمەڵگادا دەکات، لەنێویاندا ستراتیژی نیشتمانی بۆ ژنانی عێراقی 2030، به هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەلدەهان پێی وایە ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە 298 ڕێکخراوی کاریگەر لە عێراقدا هەن کە پەیوەندییان بە کاروباری ژنانەوە هەیە و 73 ڕێکخراویان لەلایەن ژنانەوە سەرۆکایەتی دەکرێن. دووپاتیشی کردەوە، ئەو ڕێکخراوانە ڕۆڵێکی دیار دەگێڕن لە بەهێزکردنی ژنانی عێراق و هێنانەدی گۆڕانکاری لە واقیعی ژنان لە کۆمەڵگەی عێراقدا.

بەڵام حکوومەتی عێراق لە بواری بەهێزکردنی ژنان ڕووبەڕووی هەندێک ئاستەنگ دەبێتەوە، لەوانەش, هەندێک لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەشێوەیەکی جیاواز بیردەکەنەوە و پێیان وایە ژن ڕۆڵێکی دیاریکراوی هەیە، هەروەها هێرشێک لەدژی پرسی فرەچەشنی کۆمەڵایەتی هەیە بە ئامانجی بێکارکردنی مەسەلەی بەتواناكردنی ژنان، جگە لە نەبوونی بودجە بۆ ئەو ڕێکخراوانەی کە پەیوەندییان بە بەهێزکردنی ژنانەوە هەیە.

بەهێزکردنی ژنان لە هەرێمی کوردستان: ڕوانگەیەکی هەمەلایەنە

پرسی بەهێزکردنی ژنان تەنیا لە ژمارەی ژنانی خاوەن پۆستە دەسەڵاتدارەکاندا سنووردار نییە، بەڵکو پەیوەندی بە جەوهەری یەکسانی جێندەری ناو کۆمەڵگاوە هەیە. مۆنا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوای کرد گرنگی بە مافەکانی مرۆڤ بدرێت وەک چوارچێوەیەکی هەمەلایەنە، لەبری ئەوەی بەجیا باس لە مافەکانی ژنان و پیاوان بکرێت. جەختیشی کردەوە کە کۆمەڵگە چێژ لە خۆشگوزەرانی نابینێت تا هەموو ئەندامەکانی دەسەڵاتیان پێ نەدرێت، بەبێ گوێدانە ڕەگەز. هەروەها یاقۆ پێداچوونەوەی بەو سەختییانەدا کرد کە لە کۆمەڵگادا ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە. ئاماژەی بەو هەستەی ترس کرد کە هەندێک لە ژنان لە کاتی وەرگرتنی پۆستی سەرکردایەتیدا تووشی دەبن. جگە لەوەش هەڵسەنگاندنێکی ڕەخنەگرانە بۆ سیستەمی پشك (كۆتا) بۆ ژنان لە پۆستە سیاسییەکان پێشکەش کرد. ناوبراو جەختی لە پێویستی کاری زۆر کرد بۆ گۆڕینی پێکهاتەی فیکری کۆمەڵگا، جەختی لەوە کردەوە کە گەیشتن بە یەکسانی جێندەری تەنها بە چارەسەرکردنی ڕەگ و ڕیشەی ئەو کێشەیە بەدەست دێت کە پەیوەستە بە داب و نەریت و نەبوونی پشتیوانی سیاسی بۆ بەشداریکردنیان.

یاقو ڕەخنەی لە سیستەمی پشکەکان گرت و داوای کرد گرنگی بە کارایی بدرێت و نەک تەنها ژمارە یان پەیوەندی حزبی لە ژنانی پۆستهەڵگردا. هەروەها ڕەخنەی لەو مۆدێلانە گرت کە لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە پێشکەش دەکرێن و جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەستبوونی ژنانی سەربەخۆ بۆ پۆستەکان نوێنەرایەتی بزووتنەوەیەکی ڕاستەقینە دەکات بەرەو ڕینێسانسێکی فێمینیست. داوای لە گەنجان و ژنان کرد کە سەرنجیان لەسەر بیرکردنەوە و دیدگاکان بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو وێنە کۆنەپەرستانەیەی کە میدیاکانی ژنان بەرەوپێشیان دەبەن، هەروەها کاربکەن بۆ سەلماندنی بەها و لێهاتوویی خۆیان.

وتاردەر لە کۆتایی قسەکانیدا بە پێشنیاری پراکتیکی کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی بەهێزکردنی ژنان، لەوانە گرنگیدان بە مافەکانی مرۆڤ وەک دیدێکی هەمەلایەنە، بەهێزکردنی ژنان لە ڕێگەی پەروەردە و ڕاهێنانەوە، هەروەها پشتگیریکردن لە بەشداریکردنی کاریگەریان لە هەموو بوارەکاندا، لەوانەش بڕیاردان.

شێوازەکانی سەرکردایەتی و نوێنەرایەتی ژنان

وتاردەران باسیان لە جیاوازی شێوازەكانی سەرکردایەتیکردن كرد كە بەپێی بوارەکە دەگۆڕێ، هەروەها جەختیان لەسەر ڕۆڵی خێزان و هەڵبژاردنی تاک کردەوە لە ڕێڕەوی پسپۆڕی و ئەزموونەکان لەسەر ئاستی زانکۆ. پەیمان ڕەمەزان، سەرۆکی زانکۆی راپەڕین، ئاماژەی بە ڕێژەی بەرزی ژنان لە زانکۆی ڕابین کرد، هەروەها شیکارییان بۆ ئەو هۆکارانە کرد کە کاریگەرییان لەسەر نوێنەرایەتی ژنان لە زانکۆکاندا هەیە، زانکۆی ڕابینیان وەک نموونە وەرگرت.

ڕەمەزان ئاماژەی بەوەشدا کە لەو وڵاتانەی بەدەست شەڕ یان قۆناغەکانی دوای شەڕەوە دەناڵێنن، زۆرجار کچان ڕەوانەی قوتابخانە ناکرێن یان خوێندنیان دوادەکەوێت، وە ئەولەویەت بە پەروەردەی پیاوان دەدرێت. سەبارەت بە پەروەردە، سەرۆکی زانکۆی راپةڕین ئاماژەی بەوەدا کە زانکۆکەیان حاڵەتێکی ناوازەیە، بەو پێیەی سەرەڕای ئەوەی كە لە ناوچەیەک هەڵکەوتووە کە لە ڕووی کارگێڕییەوە پارێزگا نییە، بەڵام سەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی هاوسەنگییەکی بەرچاو لە نێوان ڕەگەزەکان لە ژمارەی خوێندکارەکانیدا. ساڵی خوێندنی ڕابردوو زانکۆکە 5500 خوێندکاری وەرگرتووە، لەو ژمارەیەش 3888 خوێندکاریان لە ڕەگەزی مێ بوون. ئەمساڵ 1313 خوێندکاری نوێ پەیوەندییان بە زانکۆکەوە کردووە و لەو ژمارەیە 854 خوێندکاریان لە ڕەگەزی مێ بوون.

پێدەچێت چەند هۆکارێک بووبنە هۆكاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی مێینەکان لە زانکۆی راپەڕین. یەکێک لە هۆکارە ئەگەرییەکان شوێنی زانکۆکەیە، کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر دیمۆگرافیای خوێندکاران هەبێت لە ڕووی ڕەگەزەوە. زۆرێک لە خێزانەکان درێغی ناکەن لە ناردنی منداڵە نێرەکانیان بۆ زانکۆ ئەهلییەکانی دوور لە ناوچەی نیشتەجێبوونیان، بە پێچەوانەی ئەو کچانەی کە بەزۆری دەنێردرێنە زانکۆکانی نزیک لە خێزانەکانیان. ئەم ڕەوتە تیشک دەخاتە سەر نۆرمەکانی کۆمەڵایەتی باو کە زۆرجار جووڵەی کچان بە بەراورد لەگەڵ کوڕان سنووردار دەکەن. هەروەها کاریگەرییەکی ئەگەری کۆچبەری لەسەر زیادکردنی ژمارەی خوێندکارانی کچ لە زانکۆی ڕابرین هەیە.

هۆکارە دیاركانی جیاوازی ڕەگەزی لە پۆستەکانی سەرکردایەتیدا چەندین جۆرن. فاکتەرەکانی وەک پشتیوانی پارتە سیاسییەکان، کە پێویستە بۆ پێشکەوتنی پیشەیی، و پشتیوانی خێزان ،کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە گەشەپێدانی پیشەی تاکەکاندا، بەشدارن لە دۆخی ئێستادا. لە کۆتاییدا توانای سەرکردایەتیکردنی کاریگەر پەیوەستە بە کارامەیی و تواناکانی تاکەوە، کە دەتوانێت جیاواز بێت بەبێ گوێدانە ڕەگەز.

لە کۆتاییدا ناتوانرێت گرنگیی گفتوگۆی بنیاتنەر و فرەلایەنە لەسەر پرسی بەهێزکردنی ژنان لە پۆستەکانی سەرکردایەتیدا نکۆڵی لێبکرێت. بە هاندانی گفتوگۆی کراوە، دەستپێشخەرییەکان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی لێهاتوویی و تواناکان و پاڵپشتیکردنی سیاسەتەکان، کە ڕۆڵی هاوسەنگ مسۆگەر دەکەن، دەتوانین بەرەو داهاتوویەکی گەش هەنگاو بنێین، کە گەرەنتی بەشداریکردنی کاریگەرانەی ژنان دەكەن لە هەموو لایەنەکانی ژیانی گشتیدا، بە پۆستەکانی سەرکردایەتیشەوە، لەگەڵ گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام، خۆشگوزەرانی و ئارامی و سەقامگیری بۆ هەمووان.

ديداری مێری 2023

گەنگەشەی سیاسەتە دەستبەجێكانی عێراق

11-10 ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم

پانێڵی 3: كاراكردنی رۆڵی ژنان لە سەرکردایەتی دامەزراوەكاندا

ڤیدیۆی پانێڵ

Comments are closed.