- میان خەیری سەعید بەگ، ميرژنی ئێزیدییەکان
- تەلال موراد، ڕۆژنامەنووس، شنگال
- خۆگیر وییا، توێژەری باڵا، مێری (دوێنەر)
خۆگر وریا، دوێنەری پانێلەکە جەختی لە گرنگی و ئاڵۆزی ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال لە دوای هێرشی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و ئەو جینۆسایدەی کە بەرامبەر ئێزیدییەکان ئەنجامیاندا، کردەوە. ئاماژەی بە لێکۆڵینەوە و بڵاوکراوە بەرفراوانەکانی مێری کرد لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ئەنجام دەدرێن سەبارەت بە دۆخی نالەباری کۆمەڵگا جیاوازەکانی نەینەوا، لەوانەش شەنگالیەکان و ئاوارەکانو شەنگال. هەروەا ئاماژە بە چالاکییە توێژینەوەییە بەردەوامەکانی ئینستیتوتی مێری کرد سەبارەت بە ‘ئاوەدانکردنەوە، چاکبوونەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان’. پاشان بانگهێشتی پانێڵستەکانی کرد بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بخەنە سەر ئەو تەحەدییە بەردەوامانەی کە رووبەڕووی کۆمەڵگەی شەنگالی و ئێزیدی دەبنەوە، و چارەسەری کرداریی پێشنیار کرد.
تەحەدییاتی ئاوەدانکردنەوە و حوکمڕانی
خاتوو مەیان وەک دەستپێک باسی لە بیرەوەرییەکی زیندو لە وێرانکارییەکانی ساڵی ٢٠١٤ کرد کە بەسەر ئێزیدییەکان هات. ئەو وتی داعش ئێزیدییەکانی کردە ئامانج لە هەوڵێکدا بۆ لەناوبردنی ئایین و کولتوورەکەیان، ئەمەش بووە هۆی کوشتنی بەکۆمەڵ و کۆیلەکردن و ئاوارەبوونی کۆمەڵگای ئێزیدی، “لە ئەنجامدا ٣٠ هەزار کەس ئاوارەبوون و هەزاران ژن و منداڵیش بێسەروشوێنن”. ئەم توندوتیژییە سیستماتیکییە كيشهى دەروونی دروستكردوه کە رێگری لە تيكهڵبوونهوهى رزگاربووان كردوه بۆ نيو کۆمەڵگادا. ههروهها خاتوو مهىانجەختی لە بەپەلە دامەزراندنی ناوەندەى چاکسازی تەندروستی دەروونی بۆ یارمەتیدانی رزگاربووان کردەوە و داوای جێبەجێکردنی تەواوی یاسای رزگاربووانی ئێزیدی کرد. خۆ سەرەڕای ئەم یاساییە، هێشتا دواکەوتنی پشتیوانی دارایی و سستی لە بوونیاتنانەوەی ژێرخان بەدی دەکرێت لە شەنگال .
تەلال موراد بابەتەکەی فراوانتر کرد و باسی لە کەمبوونەوەی متمانەی نێوان کۆمەڵگاکان کرد لە دوای کۆمەڵکوژییەکە. لە رووی مێژووییەوە ئێزیدییەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەگەڵ کۆمەڵگاکانی دیکە لە عێراقدا پێکەوە ژیاون، بەڵام ئەم هاوسەنگییە کاتێک تێکچوو کە هەندێک لە دراوسێکان بە شێوەیەکی چالاکانە بەشدارییان لە دڕندەییەکانی داعشدا کرد سەرەڕای بوونی پەیوەندی خێڵەکیی کۆن کە بە پەیوەندی ‘کرێڤ’ ناودەبردرێت. موراد جەختی لە سەر پێویستی بنیاتنانەوەی متمانە لە رێگەی لێپرسینەوەی و دادگەریەوە کردەوە. پێویستە بکەرانی جینۆساید دەستنیشان بکرێن بدرێن بە یاسا بۆ گەڕاندنەوەی متمانە و ساڕێژکردنی برینە کۆمەڵایەتیەکان . موراد جەختی لە گرنگی دوورکەوتنەوە لە تاوانبارکردنی بەکۆمەڵ کرد وگرنگی بە جیاکردنەوەی تاوانبارانی راستەقینە لە بێتاوانەکان کردەوە، بەو پێیەی کۆمەڵێک لە خێزانە سوننە و شیعەکانی شنگال بەردەوامن لە ژیان شانبەشانی ئێزیدییەکان لە شەنگال.
نەبوونی حکومەتێکی خۆجێیی کارا لە شەنگال پێویستی بە کردەوەی خێرا هەیە. بە گوتەی موراد، ئەم بۆشاییە ئیدارییە، کۆمەڵگەی ئێزیدیی بە لاوازی هێشتووەتەوە و بووەتە رێگر لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە. خەیری دووپاتی کردەوە کە نەبوونی هەماهەنگی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێزیدییەکانی کردۆتە قوربانی ململانێ سیاسییەکان. هاوشان لەگەڵ خاتوون مویان، موراد داوای لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە هەوڵ بدەن بە گەیشتن بە رێککەوتنێکی هاوبەش بۆ دەستەبەرکردنی حوکمڕانی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە شەنگالدا.
کاریگەری دەروونی کۆمەڵایەتی و کولتووری
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی پانێڵەکە جەختکردنەوە بوو لەسەر گۆڕانکارییە ریشەییەکان کە لە کولتوری ئێزیدیدا هاتۆتە دێ بەهۆی جینۆساید و ئاوارەبوونی درێژخایەنەوە. ژیان لە شوێنی داڵدەدانی کاتی بۆ ماوەی دە ساڵ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هەستی ئینتیمابوون بە کۆمەڵگا هەبووە. میرژنی ئێزیدیان رەخنەی لە دەسەڵاتداران گرت بەهۆی ئازارە درێژخایەنەکانی ئاوارەبوون و تیشکی خستە سەر پێویستی فەراهەمکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە شوینی خانەخوێ کە هاوکار دەبێت لە گەڕاندنەوەی بە کەرامەتی ئاوارەکان. بانگەوازێکی لەو شێوەیە هاوتەریبە لەگەڵ بنەما بنەڕەتییەکانی مافی مرۆڤ کە پێویستە ببێتە هۆی دەستێوەردانی حکومی و نێودەوڵەتی بۆ دەستەبەرکردنی بارودۆخی ژیانی گونجاو لە شوێنی خانەخوێدا و بۆ ئەوەی ئاوارەکان بە ئارەزووی خۆیان و بە شێوەیەکی شکۆمەندانە بگەڕێنەوە.
هەروەها خاتوو خەیری و تەلال موراد جەختیان لە پێویستییەکی زۆر بە چاکسازی ژێرخانی و ئیداری لە شنگال کردەوە. موراد باسی لە نەبوونی دامەزراوەی چاودێری کرد لە کەرت تەندروستی و ئاماژەی بەوەدا کە پزیشکی پسپۆڕ و دەرمان کەمن لەشەنگال. بە بروای ئەو سیستەمی پەروەردەییش کێشەدارە و کەم کورتی زۆرە بە ئاستێک کە قوتابخانەکان زێدەبەدەر قەرەباڵغن بە سێ دان کاردکەن. ئەمەش سەرباری بوونی و کتێب و پێداویستییەکانی بنەڕەتییەکان. بەڵێنەکان، وەک تەرخانکردنی هەزار هەلی کار لە کەرتی پەروەردەدا، بە بێ جێبەجێکردن ماونەتەوە و ئەمەش بێکاری و ناسەقامگیری ئاڵۆزتر کردوە لە شەنگال.
دانپێدانان و دادپەروەری
میرژنی ئێزدییەکان رەخنەی لە هەردوو بەغدا و هەولێر گرت بەهۆی دانپێدانەنانی تەواو بە ئازارەکانی ئێزیدییەکان. لە کاتێکدا ئەو جینۆسایدەی بەسەر ئێزیدییەکان کرا لە دڕندەیی بێهاوتایە، لەبەر کوشتنی سیستماتیکی و کۆیلەکردن و ئاوارەیی، بەڵام وەڵامدانەوەکانی ئەم دوو حکومەتە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جینۆسایدە بەهۆی ململانێی سیاسی و یارمەتییە ناتەواوەکانەوە دروست نەبوە. بەبڕوای میرژن، ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و دامەزراندن و بەرەوپێشبردنی لایەنی پیشەسازی و بازرگانی و سیاسی، رەنگدانەوەی خواست و پێداویستییەکانی کۆمەڵگایە بۆ سەقامگیری و ئاساییبونەوە لە شەنگال.
بابەتێکی دیکە کە لە پانێڵەکەدا باسکرا، پەیوەندی بە پێویستی بوونی رێوشوێنی یاساییەوەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رق وکیناوی و بۆ بەهێزگردنی پێکەوەژیان. دۆخی ئێزیدیەکان بەهۆی دابەشبوونە کۆمەڵایەتییەکانەوە خراپتر بووە وە ئەەوی کە کاریگەریەکی خراپتری هەبوو گوتارێکی رقئامێز بوو کە لەم دواییە دژی ئێزیدییەکان کرا. خاتوو مەیان داوای هەوڵی بەکۆمەڵ کرد بۆ هەوڵدان بۆ قەدەغەکردنی وتاری رقاوی بە شێوەیەکی یاسایی و پێشخستنی ڕێزگرتنی یەکتر لە نێوان گروپە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکاندا. ئەم جۆرە رێوشوێنانە وەک پێشمەرجێکن بۆ گەیشتن بە ئاشتی و یەکگرتنەوەی درێژخایەن هەتاوەکو ئێزیدییەکان بتوانن جێگەی خۆیان لە ناوچەکەدا وەربگرنەوە.
موراد بە تێبینییەکی وریاکەرەوە کۆتایی بە پانێڵەکە هێنا: بەبێ دادپەروەری و گرنگیدانی بەردەوام بە مەبەستی چاکبوونەوەیەکی گۆمەڵایەتی تەندروست، ئێزیدییەکان لەمەترسی ئەوە دەبن کە ببنە قوربانی “جینۆسایدی یەک لەدوای “. ئەو دەڵێت سەروەی یاسا تەنها بۆ سزادانی تاوانباران نیە، بەڵکو دەبێت ببێیتە هۆی دانانی بناغەی کۆمەڵگایەکی سەقامگیر و گشتگیر تا نەتوانرێت ئەو جۆرە دڕندەییانەی بەرامبەر ئێزیدییەکان دووبارە ببێتەوە.
دیداری مێری ٢٠٢٤
شنگال: ئاوەدانکردنەوە و بوژانەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان
پانێڵی 10 أ