عێراق و بنیاتنانی دەوڵەت لەنێو پەرەسەندنی داینامیکی سیاسی (أ)
- عەمار ئەلحەکیم، بزووتنەوەی ئەلحیکمە
- طارق جەوهەر سەرمامی، ڕاوێژکاری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان (دوێنەر)
پێشەکی و هەل و مەرج
دیداری ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە( مێری) پانێڵێکی بەرچاوی لەخۆگرد بەبەشداری سەید عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی بزووتنەوەی ئەلحیکمە و کەسایەتییەکی کاریگەر لە چوارچێوەی هەماهەنگی عێراق و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت. دیبەیتەکە بە سەرپەرشتی ئەکادیمیست و شرۆڤەکار تاریق جەوهەر سەرمامی بەڕێوەچوو و تێیدا شرۆڤەی چەندین بابەت کرا وەک ڕێڕەوی پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەتی عێراق و پەرەسەندنی حوکمڕانی فیدراڵی و پەیوەندییە نێوان هەرێم و بەغدا وە هەروەها داهاتووی دۆخی سیاسی لە نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی عێراقدا. گفتوگۆکە لە هەلە مەرجی بوونی تەحەددای بەردەوامی پێکهاتەیی و دەستووری عێراق و گۆڕانکارییە سیاسییە درێژخایەنەکانی دوای ساڵی ٢٠٠٣ و گۆڕانی دیمەنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر ئەنجامدرا. ئەلحەکیم جەختی لەسەر پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی بۆ جێگیرکردنی خۆی وەک کەسایەتییەکی نێوەندگیری نێوان ئەکتەرە نیشتمانی و ناوچەییەکان کردەوە. بە بڕوای ئەو دۆخی سیاسی ئێستای عێراق تا ئاستێک گەشبینی پێوە دیارە بەهۆی ئاستی پێگەیشتنی سیاسی وبەردەوامێتی پۆڵەسی لە دوای دەیان ساڵ لە ناجێگیری و پەرتەوازەیی.
تەحەددیاتی بنیاتنانی دەوڵەت، سەقامگیری و دامەزراوەیی
ئەلحەکیم بە گرنگی پێشمەرجە سەرەکییەکانی بنیاتنانی دەوڵەت دەستی پێکرد و جەختی لەوە کردەوە کە پەرەپێدانی دامەزراوەکان و حوکمڕانی دیموکراسی لە عێراقدا پێویستی بە ژینگەیەکی سەقامگیری سیاسی، ئەمنی، کۆمەڵایەتی و ئابووری هەیە. وێنایەکی هۆشیارانەی وڵاتەکەی کێشا و جەختی لەوە کردەوە کە بۆ دەیان ساڵە عێراق ململانێ و ناسەقامگیری و پاوانخوازی بەخۆیەوە بینیوە، پاشان پێی نایە قۆناخێکی سەخت بەرەو نەزمونێکی دیموکراسی دوای سەدام هەنگاوی نا. بە گوتەی ئەلحەکیم، “ئێمە بەردەوام لە قەیرانێک دەردەچووین تەنیا بۆ ئەوەی بچینە ناو قەیرانێکی دیکەوە، لە گێژاوێکەوە بۆ قەیرانێکی دیکە.” ئەو عێراقی بە نەخۆشێک دەچوێنێت کە لە نەشتەرگەرییەکی گەورە چاک دەبێتەوە- زیندوو و هۆشیارە، بەڵام هێشتا لە جێگادا کەوتووە و پێویستی بە چاودێری هەیە.
ئەلحەکیم ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵانی دوای ٢٠٠٣، عێراق ڕوبەڕوی هەڕەشە فرەلایەنەکانی تیرۆر، توندوتیژی تائیفی و هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگادا بۆیەوە ، بەڵام پێشهاتەکانی ئەم دواییە- بەتایبەتی لە دوو ساڵی ڕابردوودا- ئاماژەیان بە گواستنەوەیەک کردووە بەرەو یەکگرتوویی زیاتر. ناوبراو ئاماژەی بە باشتربوونی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان کرد، کە ئێستا هێزە عێراقییەکان هەنگاوی پێشوەختە لە دژی تۆڕە تیرۆریستییەکان دەنێن و ئۆپەراسیۆنەکانیان کاردانەوەی کاری تیرۆرستی نین . ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە تۆڕەکان هەڵدەوەشێنینەوە پێش ئەوەی کاربکەن و هەموو هەفتەیەک ئۆپەراسیۆنی گەورە دژی هێرشەکان و پلانەکانی خانەی گرۆپە تیرۆرستیەکان ئەنجامدەدرێت.” بە بۆچوونی ئەو، ئەم دۆخە ئەمنییە جێگیرە لەگەڵ قبوڵکردنی فراوانتری ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ ڕۆڵی سیاسی نوێی عێراق، توانای پێویست بۆ خێراکردنی هەوڵەکانی بنیاتنانی دەوڵەت دابین دەکات.
سەرەڕای ئەم پێشکەوتنانە، عێراق هێشتا کۆمەڵێک ئاستەنگە و کێشەی بەچارەسەرنەکراوی ماوەتەوە. تاریق سورمامی ئاماژەی بە تێکەڵکێشی دەسەڵات کرد لە نێوان دەسەڵاتەکانی حکومەتدا – جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەری. ئەمەش بوونەتە هۆی دروستبوونی بۆشایی دەستوری و دواکەوتنی جێبەجێکردنی ماددە سەرەکییەکانی دوستوور ولاوازبوونی دامەزراوە حکومیەکان. ئەو بە تایبەتی ئاماژەی بەوەدا کە لە کاتێکدا دەستووری ساڵی ٢٠٠٣ بناغەیەکی بۆ فیدراڵیزم و حوکمڕانی مەدەنی داناوە، بەڵام زۆرێک لە بڕگەکانی، لەوانەش مادەکانی ١١٢ و ١٤٠، هێشتا وەرنەگێڕدراون بۆ یاسای کاریگەر بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن. هەروەها بەڕێوەبەرەکە ناڕەزایی دەربڕی لە دواکەوتنی پێکهێنانی دامەزراوە فیدراڵییە بنەڕەتییەکان، وەک ئەنجومەنی فیدراڵی، و جەختی لەوە کردەوە کە زیاتر لە ٣٠ مادەی دەستووری هێشتا جێبەجێ نەکراون پێویستیان بە چوارچێوەی یاسایی مۆدێرن و مەدەنی هەیە بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن.
ئەلحەکیم سەرەتا لە دەسەڵاتی یاسادانانەوە دەستی پێ کرد باسی لە بەتاڵی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کرد. ئەو هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ کێبڕکێی نێوان لایەنە سوننیەکان، کە بۆنەتە هۆی دووبەرەکی لە نێوان هەردوو بلۆکی شیعە و کوردیشدا. هەر فراکسیۆنێکی سوننە، پێداگری لەسەر کاندیدی خۆی دەکات و لۆبی بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە کوردییەکان دەکات بۆ پشتیوانیکردن، ئەمەش دواجار قەیرانەکەی درێژکردۆتەوە. ناوبراو تێبینی کرد: “ئەم کێبڕکێیە ناوخۆییەی نێوان هێزە سوننەکان، دابەشبوونی هاوتەریبی لەناو کایەی شیعە و کوردیدا دروستکردوە”. سەرەڕای ئەوەش هیوای خواست کە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان ببێتە هۆی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، بەمەش ئەو چەقبەستوویە چارەسەر دەکرێت کە زیاتر لە ساڵێکە بەردەوامە.
ئەلحەکیم ئەم چەقبەستووییە یاساییە بە خاڵێکی فراوانترەوە گرێدا: کە گەشەسەندنی سیاسی و ئابووریی بەردەوام لە غیابی سەقامگیری سیاسیدا ڕوونادات. ئەو مۆدێلێکی یەک بەدوای یەکی داڕشت- سەقامگیری سیاسی ئاسایش فەراهەم دەکات؛ سەقامگیری و ئاسایش دەبێتە هۆی گەشەی ئابووری؛ گەشەی ئابووری یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی پەروەردە دروست دەکات؛ وە ئەم داینامیکییانە پێکەوە زەمینە بۆ یەکگرتنی نیشتمانی و بەشداریکردنی نێودەوڵەتی دروست دەکەن. وتی: “مەرج نییە خەڵک هەست بە بەهای سەقامگیری سیاسی بکەن”. بۆ ڕوونکردنەوە، ئەلحەکیم نممونەی گەشتێکی ئاسمانی سەرکەوتوو هێنایەوە. لەکاتی سەفەردا خەڵ باسی باشی کورسی وکوالیتی خزمەتگوزاری و خواردنەکان دەکات. بەڵام ئەوان باسی فرۆکەوان ناکەن، کە وەک سیستەمی سیاسی وایە، وەک بەشێک لە سەفەرەکەیان. تەنها گەر کێشەێک یان هەڵەێک روو بدات ئەو جا باسی فۆرکەوان-سیستەمی سیاسی- دەکرێت.
سەبارەت بە یاسای نەوت و گاز ، ئەلحەکیم ئیدعای ئەوە کرد کە بەربەستی سەرەکی ڕێکاری پەرلەمانی نییە بەڵکو فەلسەفەی دانانی دابەشکردنی سامانی نیشتەمانیە. تەحەداکە لەگەیشتن بە ڕێککەوتنە لەسەر لۆژیکی بەڕێوەبردن و دابەشکردنی سامانی نیشتمانی، نەک تەنها دەرکردنی یاسایەک. لەم بارەیەوە ئەو کۆمەڵێک پرسیاری وروژاند: “چۆن دادپەروەرانە دابەشکردنی سامانێک مسۆگەر بکەین کە وڵات تاڕادەیەکی زۆر پشتی پێ دەبەستێت؟ مافی هەرێمەکان و پارێزگارەکان و هاوشێوەکانی چین لەم سامانەدا؟ مافی حکومەتی فیدراڵی چین؟”. بە هەمان شێوە، ئەلحەکیم باسی بنەمای پێکهاتەی ئەنجومەنی فیدراڵی کرد و پرسی ئایا دەبێت نوێنەرایەتی پارێزگاکان بکات یان وەک ئەنجومەنی پیرانی نوخبە و سەرکردەکانی پێشوو ئەندامی ئەو ئەنجومەنە بن؟ ئەم پرسیارەانە بە بڕوای ئەو هێشتا چارەسەر نەکراون وجەختی لەوە کردەوە: “ئەو ساتەی لەسەر فەلسەفەیەک جێگیر بوین، یاساکە دەردەچێت.”
فیدرالیزم، پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر، و مشتومڕی قووڵی دەوڵەت
سەبارەت بە پرسی فیدراڵیزم، ئەلحەکیم دانی بەوەدانا کە لە کاتێکدا دەستووری عێراق باس لە حوکمڕانی لامەرکەزی دەکات لە وڵاتەکە، بەڵام میراتی مێژوویی ناوەندگەرایی عێراق بەردەوامە لە کاریگەریکردن لەسەر ڕەفتاری دامەزراوەکانی حکومەتی بەغدا. زۆرێک لە ناو دەوڵەت و تەنانەت لە نێو نوخبە سیاسییەکانیشدا، وابەستەی مۆدێلێکی ناوەندین- هەندێکجار لەبەر خوو، هەندێکجار لەبەر بوونی نیاز پاک بەڵام هەڵە بۆ پاراستنی یەکێتی نەتەوەیی.ئەلحەکیم دانی بەوەدانا کە گواستنەوە بەرەو لامەرکەزی بەسستی دەڕوات بەهۆی ناڕوونی یاسایی و کولتوورە دامەزراوەییە بەسەرچووەکانەوە. بۆ نموونە کاتێک ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵوەشایەوە، وەزارەتە فیدراڵیەکان وردە وردە ئەو دەسەڵاتانەیان وەرگرتەوە کە دەبێ لە ڕووی یاساییەوە سەر بە حکومەتە ناوخۆییەکان بن. ئەو ئاماژەی بەوەشکرد کە لەدوای گەڕاندنەوەی ئەم ئەنجومەنانە لە دوایین هەڵبژاردنەکاندا، کێبڕکێی لەسەر سنوورەکانی حوکمڕانی دیسانەوە هەڵگیرسایەوە.
سەبارەت بە هەرێمی کوردستان ئەلحەکیم بە وردی قسەی کرد. لە کاتێکدا ئاڵۆزی و هەستیاری زیاتر بوە بەهۆی پرسەکانی وەک دابەشکردنی داهات و پێگەی پێشمەرگە و ناوچە جێناکۆکەکان و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، ئەلحەکیم جەختی لەسەر سازشی نێوان هەردوولا کردەوە کە لەم چەند ساڵەی دواییدا سەریهەڵداوە. ناوبراو ستایشی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران سودانی کرد بۆ نەرمی نواندن و دروستبوونی متمانە لە نێوانیان. ئاماژەی بەوەشکرد کە “لە ماوەی دوو ساڵدا ئەو شتەمان بەدەستهێناوە کە لە بیست ساڵدا نەمانتوانیوە.” بەڵام هێشتا هۆشداریدا لەوەی کە ئاشتەوایی ڕاستەقینە پێویستی بە پەیوەندی بەردەوام و شەفافیەت و ئامادەیی هەیە بۆ داماڵینی گومان.
سەبارەت بە چەمکی مشتومڕاوی “دەوڵەتی قووڵ” و کاریگەرییەکانی، ئەلحەکیم ڕۆڵی ئەم بابەتەی لە چوارچێوەی سیاسی ئێستای عێراقدا کەمکردەوە. ئەو دەڵێت، ئەگەر ئەو زاراوەیە ئاماژەیە بۆ ئەو هاوپەیمانیەی کە لە حاڵی حازر لە دەسەڵاتدایە، ئەوا ئەو هاوپەیمانێتیە تەنها دەرئەنجامی ڕێکاری پەرلەمانییە کە تێیدا حکومەتەکان لە هاوپەیمانییە سیاسییەکانەوە سەرهەڵدەدەن. بەڵام ئەگەر ئاماژە بە ئەکتەرە بیرۆکراتیەکان دەکات کە بەرەنگاری چاکسازی دەبنەوە، ئەوا ئەو پێی وایە کە ئەم جۆرە کەسانە لە کۆتاییدا خزمەت بە پێکهاتەی دامەزراوەیی حکومەت دەکەن نەک بەرژەوەندی تایبەت. ئاماژەی بەوەشکردووە کە “کاتێک سەرکردە سیاسییەکان پۆستەکانیان بەجێدەهێڵن، زۆرجار بۆیان دەردەکەوێت کە ئەو کەسانەی کە پێیانوابوو دڵسۆزن بۆیان، لەڕاستیدا دڵسۆز بوون بۆ دەوڵەت.”
هەڵسەنگاندنی حکومەتی ئەلسودانی و تێڕوانینە سیاسییەکان
ئەلحەکیم ستایشی ئەدای حکومەتەکەی محەمەد شیاع ئەلسودانی کرد و سەرکەوتنی ڕێژەیی بۆ لێهاتوویی بەڕێوەبردنی سەرۆکوەزیران و ئەو ژینگە سیاسییە گەڕاندەوە کە پشتیوانێتی کە بەهۆی ساڵانێک زەمینەسازییەوە دروست بووە. لە کاتێکدا دان بەوەدا دەنێت کە هیچ ئیدارەیەک بێ کەموکوڕی نییە، بەڵام ئەلحەکیم تیشکی خستە سەر ئاستە زۆر باشی ڕەزامەندی گشتی- کە گەیشتۆتە 70% بەپێی هەندێک ڕاپرسی- و پابەندبوون بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ژێرخانی.
بە بڕوای ئەلحەکیم گرنگ ئەوەیە کە ئەمە یەکەم ئیدارەیە کە بە بەردەوامی ڕاپۆرت لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتەکەی ئەدات. کۆبوونەوەکانی مانگانە یان دوو مانگانەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کارەکانی خودی ئەلسودانی لەخۆدەگرن، کە لەلایەن لیژنەیەکی حەوت وەزیری بلۆکە جیاوازەکانەوە بەڕێوەدەچێت. بەپێی دوایین ئامارەکان 72%ی بەرنامەکە جێبەجێ کراوە. ئەلحەکیم دەڵێت: “ئەگەر کەسێک گومانی لەم ژمارانە هەبێت، پێویستە لە وەزیرەکانی حزبەکەی خۆی بپرسێت بۆچی واژۆیان لەسەر کردووە.”
هەروەها ئەلحەکیم باسی لە جیاوازی نێوان ڕەزامەندی گشتی بۆ سەرۆکوەزیران و کەمبوونەوەی متمانەی کۆمەڵگە بە لایەنە سیاسییەکان، کرد. لە کاتێکدا کە ئەمە ڕەنگە بەشەخسەنەکردن پرۆسەی حوکمڕانی بێت، بەڵام ئەو لێکدانەوەێکی دیکەی بۆ کرد: لەگەڵ پەیوەستبوونی لایەنەکان بە حوکمڕانی کاریگەرەوە، دەتوانرێت متمانەی گشتی بەرمابەر ئەو لایەنانە چاک دروست بێتەوە.
هاوپەیمانی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و گۆڕینی داینامیکیەکان
ئەلحەکیم بە چاوخشاندنەوە بۆ هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی ساڵی ٢٠٢٥، باسی لە سروشتی پەرەسەندنی هاوپەیمانییە سیاسییەکان کرد. دووپاتی کردەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی یەک بلۆکی هەڵبژاردن نییە بەڵکو پلاتفۆرمێکە بۆ هەماهەنگی نێوان لایەنە هاوبیرەکان. بەم پێیەش ئەندامەکانی دەتوانن بە جیا لە هەڵبژاردنەکاندا کێبڕکێ بکەن و دوای هەڵبژاردنەکان ڕێکبخرێنەوە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی حوکمڕانی. ئەو دەیگوت ئەم ڕێبازە هاندەری فرەیی سیاسییە بەبێ ئەوەی یەکێتی نەتەوەیی تێکبدات.
هەروەها باسی لە گۆڕانکارییەکی پێکهاتەیی لە سیاسەتی عێراقدا کرد: گواستنەوە لە ململانێی تائیفەگەریوە بۆ کێبڕکێی سیاسی نێوان تائیفە گروپەکان. ئەلحەکیم ئەم گۆڕانکارییە بە پەرەسەندنێکی ئەرێنی دەزانێت و دەڵێ مشتومڕە ناوخۆییەکانی ناو پێکهاتەکانی شیعە و سوننە و کورد چیتر بە شوناس پێناسە ناکرێت بەڵکو بە تێڕوانینی سیاسەتی جیاواز پێناسە دەکرێن. گوتیشی: “ئەمڕۆ حزبێکی کوردی یان شیعە ڕەنگە هەست بە نزیکتر لە شەریکێک لە پێکهاتەیەکی دیکەوە بکات نەک لە ڕکابەرەکانی ناو گروپەکەی خۆیان، ئەمە پێگەیشتنی سیاسییە”.
بیرکردنەوە و پەیامی کۆتایی بۆ کوردستان و ئەودیو
لە کۆتایی قسەکانیدا، ئەلحەکیم پەیامێکی هاندانی هەم بۆ گەل و هەم سەرکردایەتی هەرێمی کوردستانی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی هەرێمی لێکردن. جەختیشی لە گرنگی پاراستنی ئەو توانا ئەرێنییە کردەوە کە لە پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێردا بەدەست هاتووە و داوای بەردەوامی گفتوگۆی لەسەر بنەمای متمانە و بەرژەوەندی هاوبەش کرد.
هەروەها باسی لە نیگەرانییە بەرفراوانەکانی ناوچەکە کرد و پشتیوانیی پتەوی سیاسی و مرۆیی و ئەخلاقی عێراقی بۆ گەلانی فەلەستین و لوبنان لە بەرامبەر دەستدرێژیی ئیسرائیل دووپاتکردەوە. ئەلحەکیم بە داوای دامەزراندنی سندوقێکی تایبەت بە ئاوەدانکردنەوە بۆ بوژانەوەی دوای ململانێ لە فەلەستین و لوبنان کرد. عێراقی وەک وڵاتێکی جێگیر لە ڕووی ئەخلاقییەوە پابەندە بە هاودەنگیی ناوچەیی و بەرەنگاربوونەوەی نادادپەروەری، بەگوێرەی وتەکانی ئەلحەکیم.
دیداری مێری 2024
عێراق و بنیاتنانی دەوڵەت لەنێو پەرەسەندنی داینامیکی سیاسی (أ)