Project Description
Project in Brief: | لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، مێری لێکۆڵینەوەی لەسەر بەربەستەکانی گەڕانەوە بۆ ئاوارەکان ئەنجامداوە. سەدان هەزار ئێزدی و مەسیحی هێشتا ئاوارە و لە کۆچی بەکۆمەڵدان. ئاوارەکان ڕووبەڕووی چەندین چین لە بەربەستی ئەمنی، ئابووری، پێکهاتەیی و سیاسی دەبنەوە کە ڕێگری لە گەڕانەوەیان یان گەڕاندنەوەی ژیانی ئاسایی دەکەن. کاتی ئەوە هاتووە ئێزدی و مەسیحییە ئاوارەبووەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و […] |
Most Recent: | Publications and Events |
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، مێری لێکۆڵینەوەی لەسەر بەربەستەکانی گەڕانەوە بۆ ئاوارەکان ئەنجامداوە. سەدان هەزار ئێزدی و مەسیحی هێشتا ئاوارە و لە کۆچی بەکۆمەڵدان. ئاوارەکان ڕووبەڕووی چەندین چین لە بەربەستی ئەمنی، ئابووری، پێکهاتەیی و سیاسی دەبنەوە کە ڕێگری لە گەڕانەوەیان یان گەڕاندنەوەی ژیانی ئاسایی دەکەن. کاتی ئەوە هاتووە ئێزدی و مەسیحییە ئاوارەبووەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ماڵەکانیان ئاوەدان بکەنەوە و ژیانێکی ئاسایی و ئارام دەستپێبکەنەوە و گەرەنتی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بەدەستبهێنن بۆ پاراستنیان لە هەڵمەتە جینۆسایدییەکان. ڕەسەنایەتی و ناسنامەی نەتەوەیی عێراق لە فرەچەشنییەکەیدایە. عێراق شوێنی نەتەوەکانی وەک عەرەب، کورد، تورکمان، کلدان، ئاشووری و ئەرمەنی تێدایە. پەناگەی ئایین و مەزهەبە جۆراوجۆرەکانە، لەوانە ئیسلام، مەسیحی، ئێزیدی، مەندەییەکان، جوو، کاکەیی، زەردەشتی، بەهایی. پاراستنی مافی ئه و پێکهاتانه و مافی ئازادییه ئایینییه کان، هه ڕ وه ک ئازادی ڕاده ڕبڕین، نه ک ته نها له ده ستور و یاسا نووسراوه کاندا، به ڵکو له جێبه جێکردنیشیاندا ڕه نگ بداته وه .
For more information please contact us at info[AT]meri-k.org