به مه‌به‌ستی ره‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو بۆ هاندانی ديالۆگ و لێكتێگه‌يشتن له نێوان حيزبه سه‌ره‌كيه‌كانی كوردستانی ئێران و تاوتوێ كردنی پێشهات و گۆڕانكاريه مه‌زنه‌كانی سياسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كه ره‌نگه ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگ بۆ ميلله‌تانی ناوچه‌كه بێننه كايه‌وه، ئينستيتيوتی مێری مێزگردێكی تايبه‌تی له رۆژی ٢۳ی شوباتی ٢٠١٧، بۆ سه‌ركرده لوتكه‌ييه‌كانی ئه‌و حيزبانه سازكرد. ئاماده‌بووه‌كان بريتی بوون له به‌ڕێزان:
- مسته‌فا هيجری و محمد نه‌زيف، حيزبی ديموكراتی كوردستانی – ئێران
- عه‌بدوڵڵای موهته‌دی و ئه‌نوه‌ر محمدی، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان
- مسته‌فا مه‌ولودی و ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده، حیزبی دیموکراتی کوردستان – ئێران.
- ئيبراهيم عه‌ليزاده و ڕه‌حمان نه‌جات، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، کۆمەڵە
- ره‌زا كه‌عبی، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
- رێبوار حوسه‌ينی، سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
له مێزگردەکە‌دا تیشک به شێوه‌يه‌كی سه‌ره‌كی خرایە سەر ره‌وتی نوێی وڵاتی ئه‌مه‌ريكا له‌ژێر سايه‌ی ئیدارەی سه‌رۆكی نوێ، دۆناڵد تره‌مپ، وه ئه‌و گۆڕانكاريانه‌ی كه ره‌نگه به‌سه‌ر سياسه‌تی گشتی ئه‌و وڵاته‌دا بێت له بەرامبەر بە جیهان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی. هاوكات پێشهاتی نوێی ديكه له ئارادانه كه ره‌نگه كار بكه‌نه سه‌ر نه‌خشه‌ی سياسی و حوكمڕانی ناوچه‌كه، له‌وانه گۆڕانی پارسه‌نگی هێزه ئيقليميه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به تايبه‌تی ئێران و توركيا و سعوديه، زيادبوونی رۆڵی روسيا له ناوچه‌كه به تايبه‌تی له سوريا، گه‌شه سه‌ندنه‌كانی شه‌ری دژی داعش به‌تايبه‌تی له ديوی عيراق و هه‌لبژاردنه‌كانی سه‌رۆكايه‌تی كۆماری ئێران.
لە ديبه‌يته‌كاندا بۆچوونی جیاواز هەبوو سه‌باره‌ت به جۆری ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌كان و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و گۆڕانكاريانه. جەخت لەسەر ئەوە کرايەوە کەوا ئەمریکا وڵاتێکی دامه‌زراوه‌ييه و به‌پێی به‌رژه‌وه‌نديه باڵاكانی خۆی سياسه‌ته‌كانی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌ڕێژێ، وه له ئێستادا پێشبينيكردن له ره‌فتار و سياساتی ئه‌و ئيداره نوێيه كارێكی ئاسان نيه. خۆ له ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ريكاشدا هه‌ست به‌وه ده‌كرێ كه هێشتا ئه‌و ئيداره‌يه جێ‌گير نه‌بووه و پۆسته سه‌ركرده‌ييه‌كانی دامه‌زراوه سه‌ره‌كيه‌كان هێشتا پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه و كێشه‌ی به‌رچاوڕوونيش له زۆر بواری سياسی و حوكمڕانی و ئابووريدا به‌دی ده‌كرێت.
هاوكات، ئه‌مه‌ريكا پێويستی به‌وه‌يه كه حيساباتی وورد بۆ هاوكێشه‌ی هێزه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و په‌يوه‌نديه ستراتيژيه‌كانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ده‌ستكاريه‌كان به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه بگێڕێته‌وه، وه له‌و نێوه‌شدا ديار نيه ئايا تا چی راده‌يه‌ك سياسه‌ته‌كانی به به‌رژه‌وه‌ندی ميلله‌تانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێنه‌وه. بۆيه، باش‌ترين كار ئه‌وه‌يه كه هێزه‌كانی ناوچه‌كه په‌له له خوێندنه‌وه‌كان نه‌كه‌ن و چاوه‌ڕێی به‌رچاوڕوونی بن و هه‌وڵده‌ن نه‌بن به لايه‌نگير له نێوان هێزه ململانێكه‌ره‌كان. له‌جياتيان، پێويسته لايه‌نه كورديه‌كان به ووردبينيه‌وه سه‌يری رووداوه‌كان بكه‌ن و بزانن ئایا لە کاتی زيادبوونی كرژی و شله‌قانی هاوسه‌نگيه‌كان مەوقیعی کورد لە کوێی گۆڕانکاریه‌كانی ئاينده دەبێت؟ ئایا کورد و هێزە سیاسیە کوردیەکان چۆن دەتوانن ببنه هۆکارێک بۆ ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکە و نەبن بە بەشێک لە ململانێکانی ناوچەکە وه‌يان ببنه داردەستی هیچ هێزێکی نێودەوڵەتی؟
مەبەستی ئینستیتیوتی مێری لە سازدانی ئەم جۆرە دیبەیتانە ئەوەیە کە ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکە بەدی بێت و خەڵکی کوردستانیش لەگەڵ میڵلەتانی ناوچەکە بە مافی مەدەنی خۆیان بگەن، کە بێگومان ئەو مافانەش لە ژێر سایەی فەرمانڕەوایەتی دروست بەدی دێن. به هه‌مان شێوه، دیالۆگ و دانیشتن لە نێوان هێزە سیاسیەکانی کورد گرنگی خۆیان هەیە بۆ خاتری لێكنزيك كردنه‌وه‌ی روانگه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له ململانێی ناوه‌كی تێكده‌ر، بۆیە پێويسته زنجيره‌ی چاوپێكه‌وتن و گفتوگۆ و هه‌وڵی ته‌بايی له‌نێوا هێزه سياسه‌كانی رۆژهه‌ڵات به‌رده‌وام بێ.