ئینستیتیوتی مێری هەڵدەستێت بە سازدانی سیمینارێکی تايبەت بۆ بەڕێز موستەفای هیجری، سکرتێری گشتی حيزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، سازدەكات به ناونيشانی “کورد لە ئێران :ئاواتەکان وئاستەنگاکان و دەرفەتەکان”
لەو کاتەی کە گۆڕەپانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی هەنگاو دەنێت، کوردانی ئێران هەست بە پەراوێزخستن دەکەن و ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە.لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانی خەڵکی کوردستان بۆ بەدەسەتهێنانی مافە مەدەنی ودیموکراتیەکان بە شێوازی جۆراو جۆر هەر بەردەوامە.
بەڕێز هیجری لەم وۆرکشۆپەدا تیشک دەخاتە سەر دواگۆڕانکاریەکان و پێشهاتەکان و دەرفەت و بەربەستەکان.
ئامانجی ئەم وۆرکشۆپە بریتیە لە دیبەیتکردن وئاڵوگۆڕکردنی بۆچوونەکان لە نێوان سیاسەتمەداران و کەسانی ئەکادیمی و توێژەران.
کات: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٢/ ٨/ ٢٠١٦ کاتژمێر ( ٤) ی دوای نیوەڕۆ
شوێن : ئینستیتیوتی مێری
بەشداری کردن لەم چالاکیە لەڕێگەی بانگهێشتکردنە وە تەنها شوێنی ٣٠ کورسی هەیە، ئەندامانی ئارەزوومەند بۆ ئامادەبوون لەم سیمینارە پێویستە ئیمەیل بنێرن بۆ events@meri-k.org
بۆ زانیاریتان، ئەم سیمینارە بە زمانی کوردی دەبێت.
موستەفای هیجری
سکرتێری گشتی حيزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران