ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (ئینستیتیوتی مێری) راپۆرتێكی تايبه‌ت به چه‌سپاندنی مافی پێکهاتە ئێتنی و ئاینیەکان له ده‌ستووری هه‌رێم ئاماده كردووه و له (ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ ئاب ٢٠١٥، كاژێر ١٠ی به‌يانی – پەرلەمانی کوردستان). پێشنيازه‌كانی پێشكه‌ش به لێژنه‌ی ئامادەکردنی دەستوور ده‌كات، و له هه‌مان كاتدا ده‌يخاته به‌رده‌ستی ميدياكاران و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و راپۆرته‌ی ئينستيتيوتی مێری ده‌ره‌نجامی توێژينه‌وه‌يه‌كی تێروته‌سه‌له و كۆمه‌ڵێك پێشنيازی نوێ و بێ پێشينه له‌خۆ ده‌گرێت، ئامانجی پڕۆژەکە بریتیە لە زياتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و گه‌شه‌پێدانی سيسته‌می دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان له رێگه‌ی زامينكردنی شەراکەتی ڕاستەقینەی پێكهاته ئێتنی و ئاينيه‌كان لە پرۆسەی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وايه‌تی هه‌رێمدا.
بۆ زانياری به‌ڕێزتان، توێژه‌رانی ئينستيتوتی مێری و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ده‌ستوور له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده ده‌بن بۆ لێدوان و راده‌ربڕين له‌سه‌ر پێشنيازه‌كانی ئينستيتيوتی مێری. سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بانگهێشتکراون بۆ ئامادەبوون و ڕووماڵکردنی گۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بەم پرسە.
- ڕێکەوت: دووشەممە ١٠ ئابی ٢٠١٥
- کاتژمێر: ١٠ بەیانی
- شوێن: پەرلەمانی کوردستان
بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندیکردن:
- ئیمەیل: info@meri-k.org
- تەلەفۆن: ٠٧٥٠٤٦١٤٨٩٠