Back

ستراتیژەكانی هەرێمی کوردستان لە نێو دینامیكیەتی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی پشێودا

 

لەم پانێلەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردتسان، لە گفتوگۆێکدا لەگەڵ سەرهەنگ حەمەسەعید، پسپۆڕ لە بنیاتنانی ئاشتی، گفتوگۆێکی فراوانی ئەنجامدا سەبارەت پێگەی ستراتیژی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دۆخی سیاسی گەشەسەندووی عێراق و ناوچەکەوە  و نێودەوڵەتیدا. ئەم دیبەیتە لەمیانی دیداری مێری ٢٠٢٥ ئەنجامدرا و هەڵسانگاندنێکی گشتگیرە بۆ  گۆڕانکاریەکانی قۆناغی دوای ٢٠٠٣  و دوای ڕێکەوتنی دەستووری ٢٠٠٥.  بەدووبارە چاوپێخشانەوە بە ئەزموونی فیدرالی عێراق ، ئەم پانێلە هەوڵ دەدات وەڵامی ئەو پرسیارە وەرگرێت کە بۆچی دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ لەدوای چەسپاندنی دەستور، هێشتا عێراق زۆرێک لە ئامانجە بنچینەییەکانی بەدی نەهێناوە.  لە جیاتی ڕاڤەکردنی تەحەداکانی عێراق وەک کێشەی جیاجیاو ناپەیوەست بەیەکەوە، گفتوگۆکە تەحەداکان دەبەستێتەوە بە کێشەی  تەواونەکراوی پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەتدا، لە ئێستادا، ئەم پرۆسە تەواو نەکراوە کێشەی زۆری هەیە وەک ناکۆکی فیدراڵیزم، لاوازی دامەزراوەیی، و بوونی بۆشایی بەردەوام لە نێوان دەستوور و جێبەجێکردنیدا.

بەدرێژایی گفتوگۆکە، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە دەگرتەوە کە دەستووری عێراق گرنگترین دەستکەوتی سیاسی هەرێمی کوردستانە، بەڵام جێبەجێنەکردنی هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیرییە لەعێراقدا. هەر لەمیانی ئەم پانێڵەدا چەندین بابەتی دیکە گەنگەشە کران، لەوانە بابەتی هەڵبژاردنەکان و شەرعییەتی دیموکراسی و دۆخی ئابووری و باری گشتی ئەمنی و پەیوەندییەکانی هەرێم. پاشان پانێڵەکە تیشکە خستە سەر مەترسییەکانی گروپە چەکدارەکان دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت و نالەباری مۆدڵی ئابووری وڵات کە پشبەستوە بە سێکتەری گشتی.  سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێم پێی وابوو کە هەرێم بە پراگماتیکی مامەڵە دەکات وبۆ سەقامگیری هەوڵ دەدات لەسەر بنەمای دەستوور و چەسپاندنی هەماهەنگی سیاسی و پەیوەندی درێژخایەن، بەتایبەتی لەگەڵ بەغدا، کە ئەو بە قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستای وەسف کرد.

لەخوارەوە هەلبژاردەێیک لە وتەکانی سەرۆکی هەرێم دانراوە و رەنگدانەوەی ئەو بابەتانەیە کە لە پانێلەکەدا باس کراون. وتەی بابەتی بەدوایدا توخمە.  تەواوی ئاڵوگۆڕەکە بە زمانی کوردی بەردەستە و ڤیدیۆکەشی لە ماڵپەڕی مێری دەتوانراوە.

  1. دەستووری عێراق: دەستکەوت وکێشەی سەرەکی

دەستوور دەستکەوتێکی گرنگی کوردە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣وە، بەڵام لەهەمان کاتدا جێبەجێ نەکردنی بوەتە هۆکاری سەرەکی نالەباری سیستەمی حکومڕانی عێراقە

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وتی ” خودی دەستووری عێراق بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان دەزانم.” پاشان جەختی لەوە کردەوە کە ” کێشەی گەورە ئەوەیە ئایا ئەو دەستورە جێبەجێ کراوە؟ وەڵامەکە نەخێرە.” هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ” هەموو ئەو کێشانەی کە ئێمە لەگەڵ بەغدا هەمانە، لەسەر نەوت، مادەی ١٤٠، پێشمەرگە، سەرچاوەیەکیان هەیە: جێبەجێ نەکردنی دەستور.” دواتر هۆشداری دا کە “گەورەترین کێشەی ئەمڕۆ لە عێراق ئەوەیە کە کەس نازانێت ئایا سیستەمەکە بەڕاستی فیدراڵییە یان مەرکەزی.”

  1. فیدرالیزم بەرامبەر مەرکەزیەت لە واقیعدا

لە کاتێکدا عێراق لە ڕووی دەستوورییەوە فیدراڵیە، بەڵام لە پراکتیکدا وەک دەوڵەتێکی مەرکەزیی کار دەکات و پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانی کورد و نۆرمە فیدراڵی هاوشێوەیە.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە ” لە کرداری ڕۆژانەدا عێراق زۆر مەرکەزییە، هەرچەند ناوی فیدڕاڵییە.” وتیشی ” لە هیچ سیستەمێکی فیدڕاڵی لە دونیادا ئەوە نابینی کە بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستانی دەیکات.” هەروەها ئاماژەی بەوەدا ” ڕەفتاری بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان مەرکەزیەتێکی زۆر بەهێزە.”

  1. قووڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستان: بەغدا

داهاتووی هەرێمی کوردستان لە ڕووی پێکهاتەییەوە، نەک تاکتیکی، بەستراوەتەوە بە بەغدا سەرەڕای گرژییە بەردەوامەکان.

نێچیرڤان بارزانی تەئکیدی لەسەر سروشتی درێژخایەنی ئەو پەیوەندییە کردەوە و ڕایگەیاند ” قوڵایی ستراتیجی هەرێمی کوردستان بەغدایە”  وتیشی ” ئێمە دەبێ لەگەڵ بەغدا بگەینە ئەنجام، بۆ موجامەلە کردن نا، بەڵکو بۆ داهاتوو.” هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ” پاراستنی ئەو قوڵاییە ستراتیژیە لەگەڵ بەغدا زۆر گرنگە.”

  1. هەڵبژاردن و پرۆسەی دێموکراسی لە عێراقدا

هەڵبژاردن کەموکوڕی هەیە بەڵام پێویستە چونکە تاکە میکانیزمێکی شەرعیەتدانە بۆ گۆڕانکاری سیاسی.

بارزانی هەڵبژاردنەکانی بە ” گرنگترین هەڵبژاردنەی دوای ساڵی ٢٠٠٥”  وەسفکرد. جەختی لەوە کردەوە کە ” دیموکراسیەت دیاری نیە، دیموکراسیەت پراکتیزەکردنی ژیانی ڕۆژانەیە وە میللەتان هەتا دەگەنە ئەو قۆناغە یەکجار زۆر کاتی دەوێت.”  پاشان پرسیاری کرد “ئەگەر هەڵبژاردن نەکەین بەدیلەکەی چیە؟ عێراق تازە ناگەڕێتەوە بۆ حوکمی دیکتاتۆریەت، بۆحوکمی تاکەکەسی، ئەمە تەواو بووە لە عێراق” خۆ لە کۆتاییدا ” هەڵبژاردن تاکە میکانیزمی عێراقە بۆ گۆڕانکاری سیاسییە.”

  1. هه ڵبژاردنه کانی هه رێمی کوردستان و قه یرانی پێکهێنانی حکومه ت

هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتوو و ئاشتیانە دانرا و دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت گەڕێندرایەوە بۆ بێ متمانەیی و ناکۆکی دابەشکردنی دەسەڵات.

نێچیرڤان بارزانی باسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ڕێژەی دەنگدەران گەیشتە نزیکەی ٧٢%.  تیشکی خستە سەر ئەوەی کە “دوو حزب بانگەشەیان کرد، هیچ کێشەیەک ڕوو نەدا، ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە.”  پاشان دانی بەوەدانا کە ”  دەبوایە زوتر حکومەت پێکبهێنین ” و هۆشداری دا کە ” هەندێک بێمتمانەیی هەیە، دەبێ چارەسەر بکرێ.”

  1. گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت

گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی یاسایی و دەستووری بە هەڕەشەی سەرەکی بۆ سەر سەقامگیری عێراق دانرا

سەرۆکی هەرێم هۆشداری دا لەوەی کە “مەترسی لەسەر عێراق ئەو هێزانەن کە لە دەرەوەی یاسا چەکیان هەیە”، و جەختی لەوە کردەوە کە ” هێزێکی چەکدار کە موچە لە حکومەت وەردەگرێت نابێ بە درۆن هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردستان  ” پاشان تەئکیدی لەوە کردەوە کە “ئەم هێزانە دەبێ بێنە ژێر چەتری یاسا و فەرماندەیی سەرۆک وەزیران.”

  1. قەیرانی مۆدێلی ئابووری و بێکاری گەنجان

مۆدێلی دامەزراندنی گشتی لە عێراق لە روو دارایی نادروستە ، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی گەشەی خێرای ژمارەی گەنجان.

بارزانی باسی ئابووری کرد و گوتی ” عێراق مانگانە نزیکەی ٦ ملیار دۆلاری تەنها بۆ موچە پێویستە ” و بە ڕاشکاوانە گوتی هیچ “وڵاتێک وا بەڕێوە ناچێ.”  پاشان جەختی لەوە کردەوە کە “داینەمۆی پێشکەوتن کەرتی تایبەتە.” و ئاماژەی بەوەدا کە ” ئێستا قۆناخی عێراق قۆناخی هەلی کارە، نەک ئەمن .”

  1. گەندەڵی و لاوازی دامەزراوەیی

کێشەی گەندەڵی کێشەی سیستەمی حکومڕانی و کۆمەڵایەتیە و پێویستی بە چاکسازی دامەزراوەیی درێژخایەن هەیە نەک چارەسەری خێرا.

سەبارەت بە گەندەڵی، بارزانی گوتی “من ناتوانم بڵێم گەندەڵی نییە.” هۆشداری دا کە “گەندەڵی بە شەو ورۆژێک بنبڕ ناکرێت” و گوتی ” ئەمە پەیوەندی بە دامەزراوەکان و کەلتوورەوە هەیە.”

  1. جەنگی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و دروستبوونی گۆڕانکاری لە سیستەمی ئەمنیدا

لە گفتوگۆکەدا، هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وەک شێوازێکی نوێی جەنگ وێنا کرا ورەنگە کاریگەری هەبێت  لەسەر سەروەری و توانای بەربەستیکردن و متمانەی وەبەرهێنەران.

لەوبارەیەوە بارزانی ڕایگەیاند ” ئەوانەی ئەوروپا هیچ نەبێ قونبلەیان پێ نییە، ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان دەدەن هەمویان قونبلەیان وساروخ و شتیان پێوەیە”، ئەو جەختی لەوە کردەوە کە  “ئەوە تەنها هەڕەشە نیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەڕاستی ئەوە بێهەیبەتکردنی هەموو دامودەزگاکانی عێراقە، ئەوە دژی هەموو دەسەڵات و دژی سەروەری عێراقە. ”  وتیشی ” کەمتەرخەمیەکی زۆریش کرا بەڕاستی لەلایەن بەغداوە بۆ وەڵام دانەوەی ئەو هێزانە. بەغدا زۆر باشتر لە ئێمە دەزانی کێ ئەو ئیشەی کردووە.”

  1. پەیوەندییەکانی دەرەوە: ئێران، تورکیا، سوریا و ئەمریکا

ئێران:

سەبارەت بە ئێران، بارزانی گوتی “ئێران دراوسێیەکی گرنگە و ئێمە نامانەوێت ببینە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ ئەو وڵاتە” و گوتی “پەیوەندییە بازرگانییەکانمان نزیکەی 11 ملیار دۆلارە.”

تورکیا و پەکەکە:

سەبارەت بە تورکیا و پەکەکە گوتی “پرۆسەی ئاشتی نوێ دەرفەتێکی مێژووییە و هۆشداری دا کە دواخستنی یان گرنگی پێنەدانی، زەرەرێکی گەورە لە کورد و پرۆسەکەش دەدات.”

سوریا/ڕۆژئاڤا:

نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە سوریا گوتی “ئەوەی لە سوریا هەیە، بە بڕوای من کۆتا فرسەتە بۆ سۆریا. ” وە “ئێمە پێمان وانیە کە سوریا دەکرێت بە شێوازێک مەرکەزیی بەڕێوە ببردرێت.” وتیشی “پەیامی من بۆ برایان لەسوریا ئەوە بو کە بە زووترین کات برۆن بۆ دیمەشق، ئاڵای نوێی سوریا هەڵگرن، خۆتان بەخاوەن پرۆسەی سیاسی بزانن، ئۆفیسیک لە دیمەشق بکەنەوە، خۆتان بە خاوەن ماڵ بزانن، وە لەناو پرۆسەی سیاسی سوریادا، بەشارییەکی کاراتان هەبێت. “

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا:

 سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتۆن، بارزانی وتی”ئێمە پشتگیری لە سیاسەتی سەرۆک ترامپ دەکەین بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پشتیوانی لە هەوڵەکان دەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی ئاشتی لە غەززە بە زووترین کات بەرقەرار بێت” ئاماژەی بەوەشکرد “پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریکا زیاتر دەرفەت دەڕەخسێنێت وەک لە مەترسی ” و گوتیشی ” بەڕاستی بەبێ یارمەتی دانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، لەسەروویانەوە ئەمریکا، ئێمە نەماندەتوانی داعش ڕابگرین، خۆ ئەمە راستیەکە  کە بە یارمەتی ئەوان بوو  وبە خوێنی پێشمەرگە بوو. ئێمە سوپاسیان دەکەین لە هەمووی.”

  1. پەیامی کۆتایی بۆ کورد و سیاسەتی عێراق

به رپرسیارێتی سیاسی و به شداریکردن و هەماهەنگی کورد له بەغدا گرنگن بۆ قۆناغی داهاتوو.

لە کۆتاییداسەرۆکی هەرێمی کوردستان،  ڕایگەیاند ” ئەوەی کە گرنگە بۆ ئێمە کۆدەنگیە، فۆرمولەێک بدۆزینەوە کە چۆن پێکەوە کار بکەین هەتا ئەگەر نەشڵێین کۆدەنگی، بەڵام دەبێ مۆدێلێک بدۆزینەوە چۆن هێزە کوردستانیەکان پێکەوە کاربکەن، بە ئۆپۆزسییۆنەوە، بە دەسەڵاتەوە، بە هەرهەموومانەوە بۆ ئەوشتە گەورانەی کە ئێمە هەمانە لە بەغدا”  گوتیشی” هەڵبژاردنەکانی داهاتوو سەرەتایەکی نوێیە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.” و لەکۆتایی پانێڵەکەدا، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست کە “عێراق بکەوێتە قۆناغێکی نوێ و سەرەتایەکی نوێ لە ئاوەدانکردنەوە و لە بەدامەزراوەییکردن و لە چارەسەرکردنی ئەو کێشە هەڵپەسێرراوانەی کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیەتی. “

دیداری مێری 2025

ستراتیژەكانی هەرێمی کوردستان لە نێو دینامیكیەتی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی پشێودا

پانێڵی سێزدەم

8 ئۆكتۆبەری 2025

Comments are closed.