Project Description
Project in Brief: | لە ماوەی ئەو پانزە ساڵەی ڕابووردوو، بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی و داهاتی نەوت لە عێراقی فیدراڵ خاڵی هەرە گرنگی ناکۆکی کێشەکان بووە لە نێوان هەولێر و بەغدا. هەموو ساڵێك، کە دەست دەکرێت بە داڕشتنی یاسای بودجە و دەنگدان لەسەری، قەیرانیێکی نوێ لە پەیوەندیەکان دروست دەبێت. پێویست دەکات لەسەر هەردوو لایەن چارەسەرێکی گونجاو […] |
Most Recent: | Publications and Events |
لە ماوەی ئەو پانزە ساڵەی ڕابووردوو، بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی و داهاتی نەوت لە عێراقی فیدراڵ خاڵی هەرە گرنگی ناکۆکی کێشەکان بووە لە نێوان هەولێر و بەغدا. هەموو ساڵێك، کە دەست دەکرێت بە داڕشتنی یاسای بودجە و دەنگدان لەسەری، قەیرانیێکی نوێ لە پەیوەندیەکان دروست دەبێت. پێویست دەکات لەسەر هەردوو لایەن چارەسەرێکی گونجاو درێژخایەن بۆ ئەو بابەتە بە گوێرەی دەستوور دابڕێژن، و جێگای رەزامەندی هەموولایەک بێت و یاسایەکی بنەرەتی بۆ چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ دەربکەن، کە هەتاکو ئێستا بەو دەرئەنجامە نەگەیشتوون. ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە هەولێرو بەغدا بە شیوەیەکی شەفاف چارەسەی ئەو بەربەستە بکەن و هەنگاوبنێن بەرەو باشترکردنی پەیوەندیەکان. لەو دیدارەدا پرسیار ئەوەیە: ئایا دەکرێ ئەو کێشانەی کە پەیوەندیدارن بە و بابەتە ڕیشەکێش بکەین و بە نیەتێکی پاک دەست پێبکەین؟ ئایا دەکرێت بنیاتی متمانەیەک دابڕێژین لەو پرۆسە گرنگە؟
For more information please contact us at info[AT]meri-k.org