Back

هاندانی گفتوگۆی ناوچەیی و كۆڕبەندی لێڤانت و عێراق



Project Description

Project in Brief: وڵاتانی لەڤانت و عێراق شوێنی هەمەچەشنترین کۆمەڵگە ئیتنۆ-ئاینییەکانی جیهانن، کە بۆ هەزاران ساڵ تا دابەشبوونی دوای جەنگی یەکەمی جیهانی یەکگرتوو بوون. بەداخەوە، لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا، میللەتانی ناوچەی لێڤانت و عێراق تاڕادەیەکی زۆر تووشی دابەشبوون و ململانێ و شەڕی وێرانکەر بوو کە لەلایەن دەرەکییەوە پاڵپشتی لێکرابوو. ئەم میراتە ململانێ و دەستێوەردانی دەرەکییە تەحەدای بێئەندازەی دروستکردووە […]
Most Recent: Publications and Events


وڵاتانی لەڤانت و عێراق شوێنی هەمەچەشنترین کۆمەڵگە ئیتنۆ-ئاینییەکانی جیهانن، کە بۆ هەزاران ساڵ تا دابەشبوونی دوای جەنگی یەکەمی جیهانی یەکگرتوو بوون. بەداخەوە، لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا، میللەتانی ناوچەی لێڤانت و عێراق تاڕادەیەکی زۆر تووشی دابەشبوون و ململانێ و شەڕی وێرانکەر بوو کە لەلایەن دەرەکییەوە پاڵپشتی لێکرابوو. ئەم میراتە ململانێ و دەستێوەردانی دەرەکییە تەحەدای بێئەندازەی دروستکردووە کە لە دەوڵەتە لاوازەکاندا گەیشتوەتە لوتکە کە کۆمەڵگە جەمسەرگیری و سەربازیی و تاڕادەیەکی زۆر هەژاریان هەیە. بە سوودوەرگرتن لە مێژوویەکی دوور و درێژی سەرچاوە و کولتوور و نەریتە هاوبەشەکان، کاتی ئەوە هاتووە داڕێژەرانی سیاسەت و عەقڵی گشتی لەسەر دیدگاکان بۆ ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی درێژخایەن چڕ بکەینەوە.

لە میانی دیداری مێری پارساڵدا، کۆڕبەندی لێڤانت و عێراقمان وەک پلاتفۆرمێکی نوێ، بە سەرکردایەتیی ناوچەیی، بۆ بەرەوپێشبردنی هاوکاریی نزیکتری ناوچەیی لە لێڤانت  و عێراق دەستپێکرد، کە سوود لە مێژووی هاوبەشی ناوچەکە و پەیوەندییە نزیکەکانی گەلانی و خواستی هاوبەش بۆ دەربازبوون لە میراتی نزیکەی سەدەیەک لە ململانێ توندوتیژەکان وەردەگرێت. لەو کاتەوە، كۆڕبەندی لێڤانت و عێراق چالاکانە گەشە دەکات و بووەتە تۆڕێکی ناوچەیی سنووربەزاندنی دامەزراوە بیرمەندەکان کە دەستپێشخەری هاوبەشیان هەیە بۆ داهاتوو.

بڵاوكراوە:

کۆڕبەندی لێڤانت و عێراق: پلاتفۆرمێک بۆ هاوکاری ناوچەیی

For more information please contact us at info[AT]meri-k.org