Back

دەوڵەتسازی لە عێراق



Project Description

Project in Brief: تەوەرێكی سەرەکی توێژینەوەی ئینستیتیوتی مێری بریتییە لە بەهێزکردنی دامەزراوە دەوڵەتییەکانی عێراق و پێناسەکردنەوەی حوکمڕانی ناوەند-پەراوێزییەکەی. سەقامگیری درێژخایەنی عێراق پێویستی بە چوارچێوەیەکی ڕوون و دەستوری هەیە بۆ دابەشکردنی دەسەڵات لە نێوان بەغدا و پارێزگا پەراوێزییەکان و هەرێمی کوردستان. پێویستە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەولێر لە ڕێگەی گفتوگۆی بەردەوام و پابەندبوون بە دەستوورەوە بە دامەزراوەیی بکرێن، بەتایبەتی سەبارەت بە […]
Most Recent: Publications and Events


تەوەرێكی سەرەکی توێژینەوەی ئینستیتیوتی مێری بریتییە لە بەهێزکردنی دامەزراوە دەوڵەتییەکانی عێراق و پێناسەکردنەوەی حوکمڕانی ناوەند-پەراوێزییەکەی. سەقامگیری درێژخایەنی عێراق پێویستی بە چوارچێوەیەکی ڕوون و دەستوری هەیە بۆ دابەشکردنی دەسەڵات لە نێوان بەغدا و پارێزگا پەراوێزییەکان و هەرێمی کوردستان. پێویستە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەولێر لە ڕێگەی گفتوگۆی بەردەوام و پابەندبوون بە دەستوورەوە بە دامەزراوەیی بکرێن، بەتایبەتی سەبارەت بە دابەشکردنی داهات و بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییەکان. دابەشکردنی یەکسانی سامانی نیشتمانی زۆر گرنگە بۆ چارەسەرکردنی ناڕەزایەتییەکان و دروستکردنی متمانە لە نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی عێراقدا. هەروەها بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی سیستماتیکی و چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر ئەکتەرە نادەوڵەتییەکاندا گرینگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی گشتی و دەستەبەرکردنی سەروەری یاسا. لە دیدارەكەدا دیدگاکان لەسەر چەند پانێڵێک بۆ نەزمێکی دامەزراوەیی بەهێز و گشتگیر کە بتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ عێراقێکی خۆڕاگرتر و ئارامتر کە توانای بەڕێوەبردنی ئاستەنگە ناوچەیی و جیهانییەکانی هەبێت.

For more information please contact us at info[AT]meri-k.org