Archive for 2015

“هەرێمی کوردستان سیستەمێکی بۆ بەجێ ماوە لە ڕژێمی پێشوو کە هاوتا نیە و دوورە لە خواستەکانی ئێستا و دهاتووی خەڵکەکەی. ئەم قەیرانانەی کە ڕووبەڕوومان بۆتەوە، لە هەمان کات دەرفەتێکی ڕەخساندووە، بەڵام تا ئێستا سوودمان لێی نەبینیووە

شاندی ئینستیتیوتی مێری ئاماژەیاندا بە پڕۆژەکانی ئینستیتیوت بە ئامانجی ئاشتی، سەقامگیری، نیشتیمانسازی، مافەکانی مرۆڤ و بەدیموکراسیکردن لە ناوچەکە و تاوتوێکردنی پەرەسەندنە سیاسییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

“ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان بۆنەتە شەڕڤان لە شەڕی دژ بە داعش. “ئەم ئافرەتانە جەنگاوەرن، چالاکوانن، بنیاتنەری ئاشتی و ئاشتەوایی و ژیانەوەن”.

ئامانجی سەرەکی وۆرکشۆپەکە بریتی بوو لە دەستنیشانکردنی ئەو ئاستەنگانەی بەردەم دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی پێویست بۆ ئاوارەکان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشنیازکردنی چارەسەری گونجاو بۆیان.

پێویستە هەرێمی کوردستانی عێراق شانازی بەو ناوبانگە بکات کە وەک پارێزەری پێکهاتەکان ناسراوە، بەهۆی دابینکردنی ئاسایش و لەخۆگرتنی ئەو پێکهاتانەی کە هەڕەشەیان لەسەرە.

“توێژینەوەی ئینستیتیوتی مێری دەربارەی بنیاتنانی بنەماکانی خۆژیاندن لە نێو ئاوارەکان و کۆمەڵگای خانەخوێ دەبنە هۆکاری دەوڵەمەندکردنی پلانەکانمان لەوکاتەی کە بەنیازین کارەکانمان فراوان بکەین بۆ هەرێمی کوردستان”.

  • پۆست كراوه‌ له‌ نوێترين بابه‌ت
  • Comments Off on بیگ هاڕت فاوەندەیشن و مێری تاوتوێی بەدەنگەوە هاتنی مرۆیی دەکەن

دەتوانرێت سەقامگیری لەناوچەکە لەڕێگەی برەودان بە دیالۆگ و بەشداریپێکردن، و دروستکردنی متمانە لە نێوان کارەکتەرەکان بەدیبهێنرێت

ئینستیتیوتی مێری هەڵسا بە سازکردنی کۆبوونەوەیەک بۆ کۆکردنەوەی وەزیر و بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی دیپلۆماسی وڵاتانی کۆمەکبەخش و ئەندامانی ئاژانسەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان.

“زۆر گوێبیستی ناوبانگی ئینستیتیوتی مێری بووین بۆیەش سووربووین لەسەر سەردانکردن و تاوتوێکردنی ئەو پرس و بابەتانەی کە جێی بایەخی هەردوولایە”

“ئینستیتیوتی توێژینەوەی سیاسی وەک مێری زۆر گرنگە بۆ دامەزراوەکانی حکومەت لە وڵاتە دیموکراسیەکان، خۆشحاڵدەبین بە هەماهەنگی کردن و واژۆکردنی ڕێکەوتنامەی لێک تێگەیشتن لەگەڵ ئینستیتیوتی مێری”