دیالۆگ نەک ووتار
تکایە لانیکەم 15 خولەک پێش پانێڵەکەت خۆت بە ئەندازیارانی دەنگ بناسێنە، و داوای دیدەنی بەڕێوەبەری پانێلەكە بکە.
چەند خولەکێک بۆ لێدوان لەگەڵ بەڕێوەبەر و هاوڕێ پانێڵستەکان تەرخان بکە بۆ ئەوەی لەسەر ڕێباز و ستراتیژییە سەرەکییەکان ڕێکبکەون.
فۆرمات: هەموو دانیشتنەکان وەک دیالۆگ داڕێژراون، كاتی وتار سنووردارە.
دەستپێکردن: پانێلەكان لەگەڵ وەستانی مۆسیقای دەستپێك دەست پێدەكەن و ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێن، بەبێ رەچاوكردنی ئەوەی چەند بەشداربوو گەڕاونەتەوە بۆ هۆڵەکە.
پێشەكی: هەر پانێڵێک بە پێشەکییەکی کورت (3-4 خولەک) لەلایەن بەڕێوەبەرەوە دەکرێتەوە، کە دواتر پرسیارێکی سەرەتایی بۆ هەر پانێڵستێک دەکات بە پێی ریزبەندی بەرنامە.
وەڵامەکان: هەر پانێڵستێک تا 5 خولەک مۆڵەتی دەبێت بۆ گەیاندنی پەیامە سەرەکییەکان لە وەڵامی پرسیاری سەرەتاییدا. تکایە سەرنجت لەسەر یەک دوو خاڵی سەرەکی بێت نەک هەوڵبدەیت بە یەکجار هەموو شتێک ڕووماڵ بکەیت- لانیکەم دوو دەرفەتی دیکە بۆ پەرەپێدانی ئارگیومێنتەکانت دەبێت.
خولی دووەم: دوای خولی یەکەمی وەڵامەکان، بەڕێوەبەر بە کۆمەڵە پرسیارێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ وتاردەری یەکەم، دیسانەوە تا 5 خولەک ڕێگە بە هەر پانێڵستێک دەدات.
پرسیار و وەڵامی ئامادەبووان: پاشان بەڕێوەبەر قسەکە دەکاتەوە، 3-4 پرسیاری ئامادەبووان لە یەک کاتدا وەردەگرێت پێش ئەوەی وتاردەران بانگهێشت بکات بۆ وەڵامدانەوە. داوا لە ئامادەبووان دەکرێت پرسیارەكانیان لە ژێر 2 خولەکدا بهێڵنەوە و سەرنجیان لەسەر پرسیارکردن بێت نەک وتاردان. ئامانجی بەڕێوەبەرەکە ئەوەیە ڕێگە بە دوو خولی پرسیار و وەڵام بدات.
سەرنجەکانی کۆتایی: هەر پانێڵستێک بانگهێشت دەکرێت بۆ ئەوەی تێبینی کۆتایی لە ماوەی دوو خولەكدا پێشکەش بکات.
بەڕێوەبردنی کات: تکایە ڕێز لە کاتی دیاریکراو بگرن و هاوکاری تەواو لەگەڵ بەڕێوەبەر بن.
كۆتایی: پانێلەكە لە کاتی خۆیدا کۆتایی دێت. مۆسیقای داخستنی دەست پێدەکات، جا باسەکە تەواو بووبێت یان نا.
میانڕەوی: چاوەڕوان دەکرێت بەڕێوەبەران دیبەیتەكان بە بنیاتنەرانە بهێلنەوە، خۆیان لە لادان و پرسە لاوەکییە ناپێویستەکان بەدوور بگرن.