Back

ديداری مێری ٢٠٢٥

داڕشتنی داهاتوو: دیدگاکان بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی

7 و 8ی تشرینی یەکەمی 2025

دیداری مێری چالاکیی ساڵانەی سەرەکی پەیمانگاکەیە، کە داڕێژەرانی سیاسەتی ناوخۆیی، نیشتمانی و نێودەوڵەتی، ئەکادیمیستەکان، سەرکردەکانی بۆچوون، چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕۆژنامەنووسان و دیپلۆماتکاران کۆدەکاتەوە. سەکۆیەک بۆ مشتومڕکردن لەسەر زەختترین پرسەکان کە کاریگەرییان لەسەر ناوچەکە هەیە و پێشکەشکردنی چارەسەری پراکتیکی بۆ بڕیاردەران دابین دەکات. ئامانجی کۆتایی کۆڕبەندەکە بریتییە لە پێشخستنی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فراوانتر لە ڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەر و بەشداریکردنی گشتگیر و وەبەرهێنانی هاوبەش لە داهاتوودا.

دیداری مێری 2025 تیشک دەخاتە سەر تەحەددیاتی دەستبەجێی سیاسەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، گۆڕانی دیمەنی ناوچەیی و دەرفەتە سەرهەڵداوەکان بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی. زنجیرەیەک تەوەری کاتی و ستراتیژی لە ڕێگەی مشتومڕی سیاسەت و شیکاری قووڵەوە دەکۆڵرێتەوە. لەوانە پەرەسەندنی داینامیکی دەسەڵاتی جیهانی و ناوچەیی، سیاسەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسۆی ئاشتی لە لێڤانت، چاکسازی لە دامەزراوە سەرەکییەکانی دەوڵەت، بە دامەزراوەییکردنی پەیوەندییەکانی ناوەند و پەراوێز، پێشخستنی پێکەوەژیانی ئێتنۆ-ئاینی و زۆر بواری دیكە.

بۆ ناو تۆمارکردن بە شێوەی ئۆنلاین تکایە کلیک لێرە بکە