Back

وەبەرهێنان و هەمەچەشنکردن: گۆڕینی ئابوری عێراق

  • محەمەد عەلی تمیم، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری پلاندانان
  • محەمەد ئەلنەجار، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت
  • محەمەد ئەلعگێلی، سەنتەری ئەلنەهرەین بۆ توێژینەوەی ستراتیژی (سەرپەرشت)

عێراق پێویستی بە دیدگا و ستراتیژی ئابووری درێژخایەن هەیە، لەگەڵ پرۆسەیەک كە توانای جێبەجێکردنی هەبێت. پێویستە ئەوە دەستنیشان بکرێت کە چی وادەكات عێراق لە ئابووری پیشەسازی و کشتوکاڵیدا ناوازە و بێهاوتا بێت، بەتایبەتی لەو بوارانەی کە عێراق دەتوانێت ڕکابەریی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بکات. کەرتی تایبەتی وڵات هێشتا بەتەواوەتی ڕێک نەخراوە یان دەسەڵاتی پێنەدراوە بۆ ئەوەی وڵاتەكە بەرەو ئەو گەشەکردن و خۆشگوزەرانییە ببات کە گەلەکەی شایەنیەتی. پرۆسەی رۆتین و بیرۆکراسی ئاڵۆز لە دامەزراوە دەوڵەتییەکانی وڵاتدا ڕێگری لە تەواوبوونی پڕۆژەکان کردووە و دەکرد و دوودڵی لای کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەی تایبەتدا زیادکرد. حکومەت ڕۆڵی هەیە، هەروەها پیشەسازییە دەرەکی و ناوخۆییەکان رۆڵیان هەیە، بەتایبەتی کە سوودمەند دەبن لە مامەڵەکردن لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی گەنجانی پیشەگەر لە عێراق، ئەوانەی کە تامەزرۆی دەستپێکردن و پەرەپێدانی بیزنیسی بچووک و مامناوەندەکانن.

 لەم پانێڵەدا، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، محەمەد عەلی تمیم، و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران، محمد ئەلنەجار، باسیان لە ئالەنگاریە هەیکەلیەكان و چارەسەریەکان کرد، ئەویش بە مەبەستی مەچەشنکردنی ئابووری، وەبەرهێنانی کۆمەڵایەتی، و هاندانی کەرتی تایبەت لە عێراق.

لە دیبەیتەكەدا خاوەن گوتەكان بەڕوونی دانیان نا بەو خالە لاوازانەی کە عێراق ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، کە پەیوەستن بە مێژووی هاوچەرخی عێراق و پرسە سیاسی و ئەمنییەکان و هەڕەشەکانی کەشوهەوا دەگرێتەوە. تمیم ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک باس لە گۆڕانی کەشوهەوا دەکرێت، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە بودجەی گشتی ناوەندیدا، بۆ یەکەمجار، پرسی ئاو و بیابانبوون و ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی خراونەتەڕوو، و بودجەیەکی زۆریش بۆ ئەوە تەرخانکراوە، بەو هیوایەی کە بتوانرێت ئەو ئامانجانە بەدەستبهێنرێن.

لە وەڵامی پرسیارێکی ئەلعگێلی سەبارەت بە بودجەی گەشەپێدانی بەردەوام، کە بە ئامادەبووانی وت تا ئێستا بودجەی عێراق بەدەرنەكەوتووە، تمیم وتی ڕەنگە سەرلێشێواوی لەگەڵ زاراوەسازیدا هەبێت، بەو پێیەی وشەی گۆڕانی کەشوهەوا جیاوازە لە بەردەوامی پەرەپێدان. بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت پابەندە بە کەمکردنەوەی دەردان و سووتانی گاز و دۆزینەوەی بەدیل بۆ سەرچاوە پاکەکانی وزە. تمیم ئاماژەی بەوەشکرد، کە حکومەت خەریکە لە چەند مانگی داهاتوودا پڕۆژەیەکی نوێ دەستپێدەکات بۆ ئەوەی هەنگاو بنێت، بەڵێنی وردەکارییەکانی لەسەر ئەم بابەتە داك ە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەربكەوێ.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بەرنامەی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت لە ئابووریدا، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد ئەلنەجار گوتی کە مۆدێلی ئابووری عێراق لە ساڵی 1924 دەستیپێکردووە، لە دوای بەبازاڕکردنی نەوتەوە، و لە سەد ساڵی رابوردوودا پشتبەستنی عێراق بە نەوت زیادی کرد. مۆدێلێکی ئابووری سەد ساڵە ناتوانێت بەردەوام بێت. ئەلنەجاڕ دانی بەوەدانا کە نەوت ئابوری عێراقی کردووە بە ئابوورییەکی کرێچی و پێویستییەکی ڕوونیش هەیە بۆ ژێرخانێكی بەرجەستەتر لە وڵاتدا، وەک پرد و ڕێگاوبان و کارەبا. ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق توێژینەوە لەسەر ئیمكانبوون ئەنجامنادات. وتیشی، ژیان لە عێراق تەحەدایەکی گەورەیە و پێویستە حکومەت دەستبەجێ دەست بە کارەکانی بکات. ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا حکومەتێکی باش هەیە، بەڵام حکومەت پلانێکی ڕوونی نییە. لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تا ئێستا حکومەتەکان هیچ بیرۆکەیەکی ڕوونیان لەبارەی ناسنامەی ئابوورییەوە نەبووە. ئەلنەجاڕ باسی لەوەشکرد، ئاڕاستەی سیاسی وڵاتەکە پێشتر لەسەر هەموو شتێکی تر بوو جگە لە ئابووری.

لە وەڵامی پرسیارێکی تردا سەبارەت بە سندوقی گەشەپێدانی وڵات، وەزیر تمیم جەختی كردەوە کە ئەم سندوقە زیاتر لە دووسەد قوتابخانەی دامەزراندووە و “سندووقەکە هەتاکو ئێستا ماوە”. ئەوەیان سندوقێکی گرنگە کە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیاکان دامەزراندووە. سەبارەت بە پلانی پێنج ساڵەی عێراق، تمیم بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند، بودجەی سێ ساڵە 60%ی پلانی پێنج ساڵەی پێکهێناوە. حکومەت بوارەکانی جێبەجێکردنی دیاریکردووە. ئەگەر قسەکان لەسەر پلانی پێنج ساڵیش نەبێت، دەبێ لەسەر پلانی دە ساڵە بێت، و وەزارەتی پلاندانان هەوڵی جدی دەدات و حکومەت دەیەوێت ڕۆژانی شکۆمەندی بۆ بەغدا بگەڕێنێتەوە… بەڵام وەبەرهێنەرانی جیهانی ڕووبەڕووی چەندین تەحەدا دەبێتەوە، سەرەڕای ئەوەش دەوڵەت کاردەکات بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی پێویستدا خۆی بگونجێنێت.

دیداری عێراق: بۆ سەقامگیری وخۆشگوزەرانی

3/05/2023

پانێلی دووەم: وەبەرهێنان و هەمەچەشنکردن: گۆڕینی ئابوری عێراق

ڤیدیوی پانێل

Comments are closed.