Back

چارەسەری درێژخایەن بۆ په‌نابه‌رانى سورى له‌ هه‌رێمى كوردستان

کورتەی راپۆرت

راگواستنى زۆره‌ملێ له‌ سوریا بۆته‌ مایه‌ى هەڵاوسانی ژمارەی پەنابەران لە جیهاندا و بەردەوامبوونی درێژترین قەیرانی ئاوارەبوون له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا. به‌ هۆی ژینگە و هاوكێشە ئاڵۆزەكان ئاسایشى له‌م هه‌رێمه‌دا، دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو و به‌رده‌وام كارێكی ئاسان نیە ‌و پێویستى به‌بیركردنه‌وه‌ و لێکۆڵینەوەی وورد هه‌یه‌. لەو توێژینەوەیەدا هەڵسەنگاندنی زانستیانە كراوە بۆ:

أ) گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه ‌و ئاوێتەكردنی په‌نابه‌رانى سوری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا و نیشتەجێبوونیان له‌وڵاتى سێیه‌مدا.

ب) سیاسەت و كرداری هه‌رێمى كوردستانى عێراق لەمەڕ پاراستنى مافی په‌نابه‌ران و به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنیان بۆ زامینكردنی پەروەردە، خوێندن، چاودێرى ته‌ندروستى، دامه‌زراندن و نیشتەجێبوون.

لەو راپۆرتەدا جه‌خت له‌سه‌ر ‌كه‌موكورتیه‌كان لە دۆخی په‌نابه‌ره‌ سوریه‌كان كراوە، كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم، رێکخراوە نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌ شێوه‌یه‌كى خێرا هه‌وڵی ‌دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كاریگه‌ریان بۆ بدەن. دەرەنجامەکانی ئه‌م تۆژینه‌وه‌یه‌ ده‌رى ده‌خه‌ن كه‌ خوازراوترین چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام بۆ زۆربه‌ى په‌نابه‌رانى سورى كۆچكردن و نیشتەجێبوونە لە وڵاتى سێیه‌م. هه‌ردوو چاره‌سه‌ره‌كه‌ى تر (تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاتى خۆیان) بە واقیعبینانە رەچاو ناكرێن، چونكه‌ كوردستان وەک به‌شێك‌ له‌ عێراق واژووى رێككه‌وتنى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رباره‌ى په‌نابه‌ریه‌تى نه‌كردووه‌ و ئه‌م یاسایانه‌ى كه‌ ئێستا له‌ كوردستان له‌به‌ر ده‌ستدان تواناى به‌ڕێوه‌بردنى په‌نابه‌ریه‌تیان نیه‌. له‌وانەش گرنگتر بریتیە لە كێشەی نه‌بوونى سه‌قامگیرى و ئاسایش و پەرەپێدان لە شوێنی ڕەسەنی خۆیان‌ كە بوونەتە به‌ربه‌ست له‌بەردەم گه‌رانه‌وه‌ی پەناهەندەكان بۆ سوریا.

کلیک بکە بۆ درێژەی راپۆرت بە زمانی عەرەبی، وەیان زمانی ئینگلیزی بە pdf.

Comments are closed.