وردهكاری زياتر لهو راپۆرتهدايه به زمانی ئينگليزی
کۆمەڵگەی شەبەک، گروپێکی ئیتنی و ئایینییە لە دەشتی نەینەوا، كه لە ڕۆژهەڵاتی موسڵدا دەژین. کۆمەڵگەی شەبەک لە سوننە و شیعە پێکدێت. لەگەڵ ئەوەش، بە تێپەڕبوونی کات ناسنامەی ئایینی کۆمەڵگەکە گۆڕانی زۆری بەخۆيهوە بینیوە تاوهكو گهيشته ئهو باوەڕ و تقوسه نەریتپارێزهی ئيمڕۆكهی. بههۆی بيروباوهڕهكانيان و بههۆی پێگەی جوگرافییان لە ناوچە جێناکۆکەکاندا، كه دراوسێيهتی و تێکەڵییەکی زۆريان لەگەڵ پێكهاته جیاوازەکانی ناوچەکەدا ههبووه، شهبهكهكان تێڕوانینی تايبهتی خۆيان بۆ ململانێ و ئاشتەوایی ههيه، و تێگهيشتنيان زۆر گرنگه بۆ ئایندەی پێکەوە ژیان لە نەینەوادا.
کۆمەڵگەی شەبەک لە دەست چوار ململانێوە دەناڵێنێت. دووانیان پهيوهستن بە پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەکە لەگەڵ پێكهاتهی عەرەبی سوننە و مەسیحییەکانەوە، وە دووانەکەی دیکەش پەیوەندییان بە دابەشبوونەکانی نێو خۆيانهوهيه لەسەر ناسنامەی ئایینی و ئیتنیکییەوه. سەرهەڵدانی داعش بووە هۆی ئاڵۆزتربوونی ئەو ململانێیانە و بڵاوبوونەوەی گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەکەدا، کە بەشێوەیەکی زۆر ئەگەری زیادبوونی توندوتیژی لێ بهدی دهكرێت.
شەبەکەکان یەکێن لەو پێکهاتە سەرەکییانەی کە زۆرترین زەرەریان لە ململانێکانی دوای سهرههڵدانی داعش له مانگی حوزهيرانی ٢٠١٤ بهولاوه بەرکەوتووە. کۆمەڵگەکە ترسی لە ئایندە هەیە و گومانی لە توانای هێزەکانی ئاسایش و سیستەمی دادوەری هەیە بتوان مامەڵە لەگەڵ ژینگەی دوای ڕزگارکردنی ناوچەکە بکەن.