Back

ئایندەی دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان

ینستیتیوتی مێری خۆشحاڵە بە سازدانی کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی ئابووری لە هەڕێمی کوردستان و چاکسازیە پێویستەکان بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی ئابووری پتەو؛ لە ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ کانونی دووەم ٢٠١٦. ئەم کۆبوونەوەیە دەبێتە دەستپێکی زنجیرەیەک چالاکی تر کە ئینستیتیوتی مێری هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی بەر لەسازکردنی دیداری ئابووری مێری لە نیسانی ٢٠١٦.

لە کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئابووریناسان، پسپۆڕانی دارایی و داڕێژەرانی سیاسەت و نوێنەرانی ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان لە بواری پەرەپێدان؛ بوارەکانی چاکسازی و بەهەمان شێوە ئاستەنگ و دەرفەتەکانی بەردەم چاکسازی تاوتوێ دەکەن.

لەهەمان کاتدا، تیمی توێژەرانی ئینستیتیوتی مێری هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی دواترین ڕاپۆرتیان لە ژێر ناونیشانی “لاوازیەکانی بنەمای ئابووری هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان” کە تیشک دەخاتەسەر نیشانەکانی قەیرانی ئابووری و لاوازیەکانی بنەمای سیستەمی ئابووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ پێشکەشکردنی پێشنیازەکانی ڕاپۆرتە بۆ چارەسەکردنی قەیرانی ئابووری و بەهیزکردنی بنەماکانی ئابووری هەرێمی کوردستان. بەهەمان شێوە، ئەنجامدانی گفتوگۆی چڕ و ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان دەربارەی بوژاندنەوەی ئابووری و چاکسازی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

ئامانج لەو کۆبوونەوەیە بریتیە لە دروستکردنی دیبەیت و گفتوگۆ بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدرەکان و بەرژەوەندیخوازان تاوەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت ستراتیژیەکی چاکسازی گشتگیر و تۆکمە دبڕێژێت.

ئامادەبوون لەم کۆبوونەوەیە بە بانگهێشکردنە.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:

Comments are closed.