ئەم پڕۆژەیە هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندنی کاریگەرییە ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنییەکانی گەیشتنی پەنابەرە سورییەکان و ئاوارەکان بۆ هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی پێشنیازکردنی ڕامیاری (پلانی) کەمکردنەوەی ئەو کاریگەریانە و جێبەجێکردنی لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە.

ئەم پڕۆژەیە هەڵدەستێت بە پێدانی دواترین شیکاری و زانیاری لەمەڕ پێشهاتەکان و بەرەو پێشچوونە ئابوورییەکان لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

کەمکردنەوە و پاشه‌كه‌وتكردنی مووچەی فەرمانبەران لەوانەیە تەنها رێگايه‌كی خێرا بووبێت لە بەردەست هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم قەیرانە لە کاتێکدا خەزێنەکانی هەرێم خاڵی بوون، بەڵام بەردەوام بوونی ئەم سیاسەتە بۆ ماوه‌يه‌كی درێژخايه‌ن بێگومان کاریگەری خراپی دەبێت وئابووری هەرێم ده‌رێمێنێت

  • پۆست كراوه‌ له‌
  • Comments Off on كاريگه‌رێ دەسپێوەگرتنی دارایی‌ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری

ئەو ڕاپۆرتە بەشێکە لەو دیبەیتەی کە لە ئێستادا له‌ هەرێمی کوردستاندا هەیە، سەبارەت بە کاریگەریەکانی ئەو قەیرانە ئابووریە هەنووکەییەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێیدا تێپەڕدەبێت و هەروەها ڕێکارە خێراکانی حکومەتی هەرێم گرتوونيه‌ته‌ به‌ر بۆ چارەسەرکردنی.

  • پۆست كراوه‌ له‌
  • Comments Off on رێگرتن لە داڕمانی ئابووری لە هەرێمی کوردستانی عێراق: هاوسەنگکردنی ئامانجە سیاسیەکان لەگەڵ پێویستیە ئابووریەکان

ئه‌گه‌ر عێراق به‌ په‌رۆشه‌ بۆ هه‌مه‌چه‌شنکردنی ئابووریه‌که‌ی، بانکی نێوه‌ندی عێراق پێویسته‌ سیاسه‌تی نرخی جێگیری دینار به‌رامبه‌ر دۆلار وه‌لاوه‌ بخات و ڕێگه‌ به‌ بازار بدات نرخی دیناری عێراقی دیاری بکات.

  • پۆست كراوه‌ له‌
  • Comments Off on ڕێچکه‌یه‌ک به‌ره‌و فرەییکردنی ئابووری: ده‌سکه‌وت له‌ نه‌رمی ڕێژه‌ی ئاڵوگۆر

بەسازدانی پانێڵ لەسەر ئاستی بەرز و ڕێخۆشکردن بۆ بەشداری دیپلۆماتان و بەرپرسانی حکومی، نوێنەری کۆمەڵگای مەدەنی و میدیاكان؛ دیداری مێری ٢٠١٥ بووە هۆی ورژاندنی دیبەیت و گفتوگۆی چڕ، بەڵام لەوەش گرنگتر کارکردن لەسەر ئەو پرسانەیە.

  • پۆست كراوه‌ له‌
  • Comments Off on ئاڵوگۆڕی ڕوانگەکان بۆ ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

توێژینەوەیەکی مەیدانی بە ئامانجی دۆزینەوەی چۆنیەتی گۆڕینی کەمپەکانی پەنابەران و شارۆچکەکانی دەوروبەریان بۆ کۆمەڵگای بەرگەگر و پتەوکردنی بنەماکانی خۆژیاندن تێیاندا، وەک ڕێگایەکی نوێ بۆ بەدەنگەوەهاتنی درێژخایەن بۆ قەیرانی ئاوارەکان.

  • پۆست كراوه‌ له‌
  • Comments Off on ڕێگاکانی هۆکارەکانی خۆژیاندن بۆ پەنابەرە سوریەکان کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق نیشتەجێن

ئەم ڕاپۆرتە شیکاری کەلێنە سەرەکییەکانی پەرەسەندنی ئابووری لە هەرێمی کوردستان و لەخۆگرتنی سیاسەتی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و کاراکردنی دامەزراوەکانی حکومەت و بوودجەکەی، گرێدانی دامەزراوەکانی کوردستان بە ئابووری، لە خۆدەگرێت،

  • پۆست كراوه‌ له‌
  • Comments Off on چارەسەرکردنی لاوازیەکانی بنەمای ئابووری هەرێمی کوردستان

گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی کە وا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی له‌ لێپرسینەوە لە بەرامبەر پێدانی مووچە و خزمەتگوزاریدا دەرباز بکات؛ لە بنەمادا پێچەوانەی خواستە دیموکراسیەکانی هەرێمی كوردستانە.

  • پۆست كراوه‌ له‌
  • Comments Off on بنیاتنانی دیموکراسيه‌ت لە هەرێمێک کە پشتی بەستووە بە داهاتی نەوت

ئەم ڕاپۆرتە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ وپەیوەست بە پرسی ئاوەرکان لە هەرێمی کوردستان دەخاتە بەرباس و شرۆڤەیان دەکات. وەهەروەها ئەو ڕاپۆرتە ئەو هەنگاوانە دەستنێشان دەگات کە لەداهاتودا پێويستە بنرێن بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەو تەحەدایانەی و کە بەهۆی بەردەوامبوونی شەپۆلی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان هاتوونەتە ئاراوە.

  • پۆست كراوه‌ له‌
  • Comments Off on ستراتيژێکی نوێ ودرێژخایەن بۆ پرسی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان