Back

دیداری عێراق

دیداری عێراق پلاتفۆرمێکی بێهاوتایە بۆ لایەنە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ هاوبەشیکردنی تێڕوانین و گفتوگۆکردن لەسەر ستراتیژیەتەکان و پێشکەشکردنی ڕاسپاردەی سیاسەت لەسەر ئاستەنگە گەورەکانی وڵات. ئەم دیداره‌ شەش مانگ دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی ئێستای بەغدا دێت و کاتێکی گونجاوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مەودایەکی فراوان لە ئەولەویەتەکانی سیاسەت و دەستپێشخەرییەکانی چاکسازی لە سیستەمی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و دارایی و بەڕێوەبردنی کەرتی وزە و ئاو و خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

دیداری عێراق لەلایەن ئینستیتیوتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بۆ تویژینه‌وه‌ (MERI) بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری ئەلنەهرەین بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان بە بەشداری ژمارەیەک ڕێکخراوی نیشتمانی و نێودەوڵەتی دیکە ڕێکخراوە. لە کۆنفرانسەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیرانی کابینە و ژمارەیەک سەرکردەی سیاسی و دامەزراوەیی دیکە لە سەرانسەری عێراق ئامادە دەبن.