Back

سەرنجی سیاسی

بێبەشكردنی خێزانەكانی داعش لە ناسنامەیان: هەوێنێك بۆ نوێكردنەوەی توندڕەوی؟

ئیمڕۆ ژمارەیەكی زۆر لە ئافرەت و منداڵانی پەیوەست بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە كارتی ناسنامە و بڕوانامەكانیان بێبەشكراون. ئەو جۆرە كارە پێشێلكردنی یاسا عێراقی و نێودەوڵەتیەكانه، و ڕەنگە ببێتە هۆكارێك بۆ نوێبوونەوەی توندوتیژی.

بڕیاری ترەمپ و ئەگەرەكانی بەردەم رۆژئاڤا

دۆناڵد ترەمپ زەلكاوەكەی سوریا و تەواوی دامەزراوەكانی حوكمڕانی وڵاتەكەشی هەژاند. تەنیا ئومێدێك كە لە ئارادابێ بۆ كوردانی سوریا ئەوەیە كە بە هەوڵی خۆیان و دۆستەكانیان ئەڵتەرناتیڤێكی مامناوەندی بهێننە ئاراوە.

گرنگیدان بە بواری رۆژنامەوانی هاوچەرخ و رۆژنامەوانی بنکۆڵکاری لە چەند خولێکی راهێناندا

راگەیاندن لە هەرێمی کوردستاندا بوارێکی زۆر کاریگەرەو بەردەوام لێکەوتەی دیاری هەیە بەسەر پرۆسەی سیاسی بە تايبەت لە ئاراستەكردنی كێشەی نێوان لايەنە سياسيەكاندا.

کوردو سوننە، هاوپەیمانێتیێکی پێویست لە ئێستادا

دۆخی كورد لە ئێستای عیراقدا گەیشتۆتە ئاستێک کە کورد وه‌ك پێكهاته‌یێكی ئیتنی‌ و نه‌ته‌وه‌یی چیتر ناتوانێت به‌ ته‌نیا هیچ پرۆژه‌ییكی گه‌وره‌و ستراتیجی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عیراقدا بسه‌پێنیت ئه‌گه‌ر به‌ هاوكاری یه‌كێك له‌ دوو پێكهاته‌ سه‌رەكیه‌كه‌ی تری ناو ده‌وڵه‌تی عیراق نه‌بێت، كه‌ سوننه‌و شیعه‌ن.

هه‌نگاوه‌كانی دوای گشتپرسی

پێش و دوای گشتپرسی، بۆ خه‌ڵكی جيهان ده‌ركه‌وت كه‌ خواستی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ده‌وڵه‌تبوون كه‌متر نيه‌ و نابێ، به‌ڵام پرۆسه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌ی و كاتی راگه‌ياندنه‌كه‌ی جێگه‌ی مشتومڕه‌.  ئه‌زموونی وڵاتانی ديكه‌ نيشانيان داوه‌ كه‌ راگه‌ياندنی ده‌وڵه‌ت پێويستی به‌ ره‌چاوكردنی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری گرنگه‌، له‌وانه‌ هێزی ناوه‌كی، پاڵپشتی زلهێزێكی جيهانی وه‌ هه‌ڵبژاردنی باشترين كاتی راگه‌ياندن.