Back

بڵاوكراوه‌كان

گەڕان بەدوای وەهمەکان لە سوریا: گرەوی تورکیا لەسەر پەیەدە

“حکومەتی ئەکەپە، بە بەردەوامی کەمپەین و بانگەشەی بۆ لادانی ئەسەد و تێکشکاندنی داعش و لاوازکردنی پەیەدە، کردووە. ئەم سێ ئامانجە ستراتیژیە، دژ بە یەکترین، بە لەبەرچاوگرتنی واقیعەکان لەسەر مەیدان. ئەم ئامانجە هاوتەریبانە تیشک دەخەنەسەر ئەو ڕاستیەی کە چۆن تورکیا خۆی لە ئەولەویەتدان بە پرسەکان، بەدوورگرتووە.”

ئاڵوگۆڕی ڕوانگەکان بۆ ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەسازدانی پانێڵ لەسەر ئاستی بەرز و ڕێخۆشکردن بۆ بەشداری دیپلۆماتان و بەرپرسانی حکومی، نوێنەری کۆمەڵگای مەدەنی و میدیاكان؛ دیداری مێری ٢٠١٥ بووە هۆی ورژاندنی دیبەیت و گفتوگۆی چڕ، بەڵام لەوەش گرنگتر کارکردن لەسەر ئەو پرسانەیە.

ڕێگاکانی هۆکارەکانی خۆژیاندن بۆ پەنابەرە سوریەکان کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق نیشتەجێن

توێژینەوەیەکی مەیدانی بە ئامانجی دۆزینەوەی چۆنیەتی گۆڕینی کەمپەکانی پەنابەران و شارۆچکەکانی دەوروبەریان بۆ کۆمەڵگای بەرگەگر و پتەوکردنی بنەماکانی خۆژیاندن تێیاندا، وەک ڕێگایەکی نوێ بۆ بەدەنگەوەهاتنی درێژخایەن بۆ قەیرانی ئاوارەکان.

ئەمریکا هەرێمی کوردستانی بە سەقامگیری و دیموکراسیەوە دەوێت وەک هاوپەیمان

پێویستە ئەمریکا نیازچاکی و ناوبانگی خۆی لە کوردستان بپارێزێت بە بێلایەن مانەوەی لە ناکۆکیە ناوخۆییەکان، بەڵام لەهەمان کاتدا بەهەبوونی بەشداریەکی دروستکەر وەک هاوپەیمانێکی گرنگ.

چارەسەرکردنی لاوازیەکانی بنەمای ئابووری هەرێمی کوردستان

ئەم ڕاپۆرتە شیکاری کەلێنە سەرەکییەکانی پەرەسەندنی ئابووری لە هەرێمی کوردستان و لەخۆگرتنی سیاسەتی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و کاراکردنی دامەزراوەکانی حکومەت و بوودجەکەی، گرێدانی دامەزراوەکانی کوردستان بە ئابووری، لە خۆدەگرێت،

توندوتیژی دژی ئافرەتان لە کاتی جەنگ و ململانێ

لە مانگی ئابی ٢٠١٥، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا کە، لە عێراق و سوریا، توندوتیژی سێکسی وەک تاکتیک بەمەبەست بەکارهاتووە، ئەم کارانەشی بە تاوانی جەنگ لە قەڵەم دا.

بنیاتنانی دیموکراسيه‌ت لە هەرێمێک کە پشتی بەستووە بە داهاتی نەوت

گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی کە وا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی له‌ لێپرسینەوە لە بەرامبەر پێدانی مووچە و خزمەتگوزاریدا دەرباز بکات؛ لە بنەمادا پێچەوانەی خواستە دیموکراسیەکانی هەرێمی كوردستانە.

ستراتيژێکی نوێ ودرێژخایەن بۆ پرسی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان

ئەم ڕاپۆرتە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ وپەیوەست بە پرسی ئاوەرکان لە هەرێمی کوردستان دەخاتە بەرباس و شرۆڤەیان دەکات. وەهەروەها ئەو ڕاپۆرتە ئەو هەنگاوانە دەستنێشان دەگات کە لەداهاتودا پێويستە بنرێن بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەو تەحەدایانەی و کە بەهۆی بەردەوامبوونی شەپۆلی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان هاتوونەتە ئاراوە.